شەوی هەینی 19ی مانگی پووشپەری ساڵی 1395 لە درێژەی سزای تاوانی نیشتمان فرۆشیو خەیانەت بە گەڵ، هەڵۆکانی زاگرۆس لە گوندی گڵۆڵانی سەرێ سەر بە شاری بۆکان، خائیین بە نیشتمانو هاوکاری دەزگا سیخوڕییەکانی ڕژیم " هیدایت حوسینی" و" عەزیز حوسینی" یان تەمبێ کرد. هیدایت کوری سەید محەمەدی بلوکبرەو دانیشتووو لە دایکبووی گوندی گڵۆڵانی سەرێی بۆکانەو تەمەنی 45 ساڵە، ناوبراو لە کرینو فرۆشتنی مادەی هۆشبەری شیشە دا دەستی هەبووەو سەرەڕای ئەوەش هاوکارییی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی رەژیم دەکردو سیخوری بەسەر خەڵکی ئەو ناوچەیە دەکرد.
لە دوایین کردەوەی قێزەونییدا لە لایان دەزگا ئەمنییەکانیی رەژیمە راسپێردرابوو کە لاوانی ناوچەی گەورکایەتی بۆکان بۆ جاشێتی راکێشێو زۆر بێشەرمانە لە مزگەوتی گڵۆڵانی سەرێ لەسەر ئەو راسپاردەی خۆی قسەی بۆ لاوان کرد بووو داوای لێکردن ببن بە جاشو بەسیج، یەک لە فریوخواردووەکانی دەستی هیدایەت، و یارمەتی دەری لە کاری سیخوریو فرۆشتنی مادەی هۆشبەر دا "عەزیز حوسینی" کوری سەید کەمال بوو، عەزیز برازای هیدایەتە، هەڵۆکانی زاگرۆس هاوکات لەگەڵ هیدایت ئەوەیشان تەمبێ کرد. هیدایت سێ گوڵلەی بەر کەتووە دوو لەزگیو یەک لە شانی چەپیو ئێستا لە بەشی "ئای سی یوی" نەخۆشخانەی گشتی بۆکانە، دۆخی گشتی روو لە خراپییەو عەزیزی برازای یەک گوللـەی بەر سەری کەتووە لە نەخۆشخانەی بۆکان لە بەشی پیاوانە. جێگای ئاماژەیە کە هەڵۆکانی زاگرۆس لە ساڵی ڕابردوودا پتر لە سێ جار بە نوسراوە هیدایەتی حوسینیان ئاگادار کردۆتەوەو داوایان لێکردووە بە خواستی خۆی دەست لە کردەوە چەپەڵەکانی هەڵگرێ ، بەڵام تا دەهات ئەو لەسەر کردەوەکانی خۆی سوورتر بوو.
بەداخەوە لە کاتی بەسزاگەیاندنی ئەو دوو تاوانبارەدا کەسێک بە ناوی حەسەن مەعروفی خەڵکی گوندی گڵۆڵانی سەرێ بە هۆی نزیکی لە رووداوەکە بریندار بووە، کە هیوای چاک بونەوەی بۆ دەخوازین.
هەڵۆکانی زاگرۆس 19ی پووشپەڕی 1395
---------------------------------------------------------------------------------------------------
تێبینی:
بۆ پێوهندی گرتن لهگهڵ بهڕێوهبهرى ماڵپهڕ له رێگهی فهیسبووكهوه ئێره كلیك بكه

