هه‌ڵۆی كوردستان: ده‌نگۆی تیرۆر كرانی "هه‌ڵۆ جانانی" چالاكی سیاسی‌و به‌رپرسی ماڵپه‌ڕی "هه‌ڵۆی كوردستان" له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی فه‌یسبووك‌و تویتێر بڵاو بۆته‌وه. وێڕای ره‌دكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه، سه‌رنجتان بۆ ده‌قی روونكردنه‌وه‌ی ناوبراو راده‌كێشین.
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌لایه‌ن "هه‌ڵۆ جانانی"یه‌وه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 17ی خه‌رمانانی 1395ی هه‌تاوی، به‌رامبه‌ر به 7ی سێپتامبری 2016ی زایینی، چه‌ند دۆست‌و هاوڕێی دڵسۆز به نیگه‌رانییه‌وه پێوه‌ندیان پێوه كردم‌و گوایه من تیرۆر كراوم‌و وێنه‌ی هه‌واڵه‌كه‌یان بۆ ناردم. هه‌واڵه‌كه له راگه‌یاندنه‌كان‌و به‌تایبه‌ت له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی فه‌یسبووك‌و تویتێر و له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه كه زۆربه‌یان ئهندامو لایه‌نگری PKKـان، به وێنه‌ی منه‌وه بڵاو بۆته‌وه‌و گوایه به‌هۆی لێكۆڵینه‌وه‌و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر شه‌نگال له‌لایه‌ن پارتی دێموكراتی كوردستانه‌وه تیرۆر كراوم!
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سپاسی دڵسۆزيی ئه‌و هاوڕێیانه ده‌كه‌م كه پێوه‌ندییان گرتووه، رایده‌گه‌یه‌نم كه ئه‌و هه‌واڵه دوور له راستییه‌و هیچ كێشهیهكيشم له‌گه‌ڵ "پارتی دێموكراتی كوردستان"دا نیه‌و ته‌نیا رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران به دوژمنی خۆم دهزانمو هیوادارم PKKو دهستو پێوه‌ندییه‌كانی بۆ داژیه‌تی كردنی حیزبه‌كانی دیكه، په‌نا نه‌به‌نه به‌ر چه‌واشه‌كاری‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ناڕاست. هه‌روه‌ها داوا ئه‌كه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ش كه ئه‌و هه‌واڵه‌یان بڵاو كردۆته‌وه، هه‌واڵه‌كه لابه‌رن، چونكی به چه‌واشه كاری‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ناراست شۆڕش سه‌ر ناكهوێو به‌و شێوه ته‌نیا نێوه‌ڕۆكی خۆیان زیاتر بۆ خه‌ڵك ئاشكرا ده‌كه‌ن.
له‌گه‌ڵ رێزدا
هه‌ڵۆ جانانی
17.06.1395
07.09.2016
--------------------------------------------------------------------
چه‌ند وێنه له هه‌واڵه‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا!

