هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

ئاخۆ کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدڕاڵ گرینگە؟

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

hisam_dastpish_-_web_logo_1سمینارێک ئەمرۆ لە فرانکفۆرت بەرێوە چوو و لەگەڵ خۆیدا پرسیارێکی هێناوەتە ئاراوە کە ئاخۆ کۆنگرە بۆ ئەوە دەبێ بایەخی پێبدرێت؟

پێم وایە بیرۆکەی ئەم کۆنگرە یەکێک لەو دەگمەن بیرۆکانەیە کە لای منەوە گرینگە. بۆ؟

۱- کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ پرۆژەیەکی سیاسی بۆ اجماع یان کۆدەنگی بەرانبەر بە جۆری گۆڕانی سیاسی لە داهاتووی ئێراندا.

۲- کۆنگرە ئامانجی شکاندنی گوتاری ئیرانی ـ فارسییە. واتا پەراوێزخستنی گوتاری ئیرانی کە جۆری پێناسە کردنی پانتای جوغرافیای بە ناوی ئێران.

۳- کۆنگرە رووی لە ئەجندای دەرەوەی ئیرانە، بۆ ئەوەی ئەگەر تەماحی پشتگیری هەبوو هیزێکی وەک زۆرینە خۆی پێشان بدات، ئەویش نەتەوە ژێر دەستەکانە.

٤- رۆحی کۆنگرە گۆڕینی مەرجەعی گۆرانە لە ئیران کە زۆرتر رووی لە تارانە و بە جێگای ئەوە رووی لە ناوەندی نەتەوە ژێر دەستەکانە بێ. بەمانایەکیتر سەندنەوەی مەرکەزیەتە لە ئێرانییەکان.

۵- کۆنگرە هەوڵی یەکخستنی پەراوێزەکان دەدات، تاکو گوتارە سەرکوتکراوەکان لە خۆی کۆ بکاتەوە.

جا لەم نێوەدا ئەوانەی رەخنە دەکەن دەبێ وڵامی ئەم پرسیارانە بدەنەوە:

 

kongra_-_alman_-_1


۱- ئاخۆ رێکەوتن یان پاڵپشتی رێفۆرمخوازەکان گرینگە یان نەتەوە ژێر دەستەکان. لە بەرەی ئەم نەتەوانە سیاسەت بکرێت یان لە بەرەی ئیرانییەکان.

۲- بۆ کاتێک بەرەی باکور بە پارتی دیمکراتی گەلان هاتنە مەیدانەوە و خۆی کرد بە ناوەند لە سیاسەتی تورکیا، هەموان چەپلەمان بۆ لێدا، چونکە پەراوێزەکانی یەکخست و بوو بە متن. ئێستاش ئاخۆ ئەم کۆنگرە لەو خانەوە ناتوانێ مانادار بێ.

۳- باس لە جۆری زمانی ئەم کۆنگرە دەکرێ. بەڵام پێم وایە زانیاریتان هەیە کە تاکە رێگا بۆ گەیاندنی دەنگ بە رای گشتی لە ئیران زمانی فارسییە بە کوردستانیشەو. لە باکوریش هەمان دەردە. بەڵام خاڵیک دەبێ راوەستەی لە سەر بکرێت ئەوەیە کە بە کار هێنانی زمانی فارسی بە مانای باوەڕی بەو زمانە نیە، بە مانای اجبارە. بۆیە ئاخۆ زمانیتر توانای تیگەیشتن زیاد دەکات یان کەمی دەکاتەوە.

٤- تاکو ئەمرۆ ئەم کۆنگرە نەیتوانیەوە زۆر فراوان بێ، چونکە هەموو هێزەکانی پانتای سیاسی ئیران چاویان لە خاتەمی، نوریزادە، رووحانی و هێندێ پاش ماوەی چەپە. جا لەمرۆژانە کە گەرمی سیاسەت لە رۆژهەڵات گەرمای داوەتە کۆنگرە، ئاخۆ رەخنەکردنی مانای تێکشکانی هیواکان بە تاران نیە.

بە گشتی زۆرم حەز لە کاری لەم شێوەیە، چونکە گەمەی سفر و سەد دەکات لەگەڵ تارانی دەسەڵاتدار و تارانی تاراوگە نشین. تەنیا دەمێنێتەوە کە رۆژهەڵاتییەکان باوەڕی بەوە بێنن کە دەتوانن ببن بە ناوەندی گۆڕان و خۆیان بکەن بە مەرجەع بەرانبەر بە تاران. هەرچەن گۆنگرە لە سەرەتاکانی هێزگرتنیدایە، بەڵام دەتوانێ لانیکەم لە هەنگاوی یەکەم گوتاری ئێرانی رووبەرووی کێشە بکاتەوە. لەهەمانکاتدا چرایەک لە لایان کورد و بەدەستی کورد هەڵ بکرێت، سەد قیمەتی فەرشە سوورەکانی تارانی هەیە.

 

---------------------------------------------------------------------------------------------------

بۆ پێوه‌ندی‌ گرتن له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێوه‌به‌ر‌و ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی‌ فه‌یسبووكه‌وه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 976
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy