هه‌ڵۆی کوردستان

ناوەندی هاوکاری: بە هانای خەڵکی بوومەلەرزەلێدراوی "خۆیـ"ـەوە بچن

ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا داوای لە خ...

سپاس و پێزانینی دەزگای ڕێکخستن لە خەڵكی کوردستان

دەزگای ڕێکخستنی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی سەرکەوتنی ...

سپاسنامەی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران

ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بەنیسبەت بەشداری نەکردنی خەڵک...

  • ناوەندی هاوکاری: بە هانای خەڵکی بوومەلەرزەلێدراوی "خۆیـ"ـەوە بچن

    دووشەممە, 24. 2. 2020
  • سپاس و پێزانینی دەزگای ڕێکخستن لە خەڵكی کوردستان

    یەک شەممە, 23. 2. 2020
  • سپاسنامەی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران

    یەک شەممە, 23. 2. 2020
-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

به‌ سزاگه‌یاندنی‌ به‌كرێگیراوان له‌لایه‌ن "هه‌ڵۆكانی‌ زاگرۆس"ـه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

هه‌ڵۆی‌ كوردستان: به‌پێی‌ ئه‌و زانیارییانه‌ی‌ له‌ "هه‌ڵۆكانی‌ زاگرۆس"ـه‌وه‌ به‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان" گه‌یشتووه‌، له‌ درێژه‌ی‌ هێرشه‌كانی‌ "هه‌ڵۆكانی‌ زاگرۆس" بۆ سه‌ر داگیركه‌ران‌‌و خۆفرۆشان له‌ سه‌راسه‌ری‌ كوردستاندا، شه‌وی‌ رابردوو واته‌ شه‌وی‌ پێنجشه‌ممه‌ له‌سه‌ر هه‌ینی‌، رێكه‌وتی‌ 5ی‌ خه‌رمانانی‌ 1395ی‌ هه‌تاوی‌، لە شارەدێی حوسێن مامەی بۆکان هه‌ڵۆكانی‌ زاگرۆس هێرشیان كرده‌ سه‌ر خۆفرۆشێك به‌ناوی‌ "جه‌عفه‌ر لوتفپووریان"‌و دایانه‌ به‌ر ده‌ستڕێژی‌ چه‌كه‌كانیان، به‌ڵام به‌هۆی‌ ناله‌باریی‌ شوێنه‌كه‌ له‌ چاره‌نووسی‌ ئه‌و خۆفرۆشه‌ ئاگادارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نیه‌.

 

hallokani_agros_-_loogo_-_web_2


پێویسته‌ بگوترێ سه‌رله‌به‌ریانیی‌‌ 3 رۆژ له‌مه‌وبه‌ریش واته رۆژی‌ سێ‌شه‌ممه‌، 2ی‌ خه‌رمانانی‌ 1395 هه‌تاوی‌، به‌رامبه‌ر به‌ 23ی‌ ئاگۆستی‌ 2016، هه‌ڵۆكانی‌ زاگرۆس له‌سه‌ر رێگای‌ گوندی‌ "بڵه‌سه‌ن"ی‌ ناوچه‌ی‌ بانه‌، هێرشیان كرده‌ سه‌ر ماشینێكی‌ هێزه‌كانی‌ رێژیم‌و 4 كه‌س له‌ هێزه‌كانی‌ رێژیمیان بریندار كرد كه‌ یه‌كێكیان پلله‌ی‌ سه‌رگوردی‌ هه‌بوو.

له‌ ماوه‌ی‌ چه‌ند مانگی‌ رابردوودا هه‌ڵۆكانی‌ زاگرۆس له‌ سه‌راسه‌ری‌ كوردستان چه‌ندین هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر هێزه‌كانی‌ رێژیم‌و تا ئێستا ده‌یان كه‌س له‌ هێزه‌كانی‌ رێژیم به‌ده‌ست هه‌ڵۆكانی‌ زاگرۆس كوژرا‌و بریندار بوون‌و به‌ سزای‌ خۆیان گه‌یشتوون.

ده‌وترێ‌ هەڵۆکانی زاگرۆس کە خۆیان بە هێزێکی پاڵپشتی بزووتنەوەی ڕەوای خەڵکی کوردستان دەزانن، باڵی‌ چه‌كداریی‌ نهێنیی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێرانن له‌ نێوخۆی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان، به‌ڵام حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران تا ئێستا به‌ فه‌رمی‌ له‌م باره‌وه‌ هیچی‌ رانه‌گه‌یاندووه‌.

 

---------------------------------------------------------------------------------------------------

تێبینی‌:

كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و بابه‌ته‌ ته‌نیا  به‌ هێنانی ناوی سه‌رچاوه‌ ئازاده

بۆ پێوه‌ندی‌ گرتن له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێوه‌به‌ر‌ى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی‌ فه‌یسبووكه‌وه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1618
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy