هه‌ڵۆی كوردستان: به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له "ههڵۆكانی زاگرۆس"ـه‌وه به "هه‌ڵۆی كوردستان" گه‌یشتووه، سهرلهبهریانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 2ی خه‌رمانانی 1395 هه‌تاوی، به‌رامبه‌ر به 23ی ئاگۆستی 2016، ههڵۆكانی زاگرۆس له‌سه‌ر رێگای گوندی "بڵه‌سه‌ن"ی ناوچه‌ی بانه، هێرشیان كرده سه‌ر ماشینێكی هێزه‌كانی رێژیم‌و 4 كه‌س له هێزه‌كانی رێژیمیان بریندار كرد.
ناوی ئه‌و 4 كه‌سه بریتین له:
1ـ سه‌رگورد عه‌بدوڵڵا، خه‌ڵكى سنه
2ـ گروهبان داوودی
3ـ غهفارری، مه‌ئمووری حهفازهتییه
4ـ كه‌ماڵ كوڕی ئیسماعیلی ئه‌نجینه كه شۆفیریان بووه
ههڵۆكانی زاگرۆس روونیان كرده‌وه كه ئه‌و هێزانه ده‌ستێكی باڵایان له ئازار‌و ئه‌زیه‌تی خه‌ڵكى ناوچه‌كه هه‌بوو، هه‌ر بۆیه ههڵۆكانی زاگرۆسیش هێرشیان كرده سهریانو تۆڵه‌ی خه‌ڵكیان لێ كردنه‌وه.
پێویسته بگوترێ له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا ههڵۆكانی زاگرۆس له سه‌راسه‌ری كوردستان چه‌ندین هێرشیان كردۆته سه‌ر هێزه‌كانی رێژیم‌و تا ئێستا ده‌یان كه‌س له هێزه‌كانی رێژیم به‌ده‌ست ههڵۆكانی زاگرۆس كوژراو بریندار بوون‌و به سزای خۆیان گه‌یشتوون.
ده‌وترێ هەڵۆکانی زاگرۆس کە خۆیان بە هێزێکی پاڵپشتی بزووتنەوەی ڕەوای خەڵکی کوردستان دەزانن، باڵی چه‌كداریی نهێنیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانن له نێوخۆی رۆژهه‌ڵاتى كوردستان، به‌ڵام حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران تا ئێستا به فه‌رمی له‌م باره‌وه هیچی رانه‌گه‌یاندووه.
---------------------------------------------------------------------------------------------------
تێبینی:
كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و بابه‌ته ته‌نیا به هێنانی ناوی سه‌رچاوه ئازاده
بۆ پێوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی فهیسبووكهوه ئێره كلیك بكه

