هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات سەبارەت بە بارودۆخی کوردستانی ڕۆژئاوا ڕاگەیەندرواێکی بڵاو کردەوە

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕاگەیندراوێکدا هەڵسوکەوتی هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوا بە ناڕەوا دەزانێت.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

 

ragayandraw_-_pdki_logo_1


لە ڕۆژانی ڕابردوودا و لە حاڵێکدا کە وەزعی سووریە ڕۆژبەڕۆژ هەستیارتر دەبێ و پێویستیی یەکگرتوویی و یەک هەڵوێستی کورد لە کوردستانی ڕۆژئاوا پتر خۆی دەردەخا، بەداخەوە شاهیدی چەند ڕووداو و کردەوەی نەشیاوی گرتن و ڕاونان و ئازاردانی ئەندامانی سەرکردایەتی چەند هێزی کوردی لە لایەن هێزەکانی ئاسایشی کوردستانی ڕۆژئاوا و لە چەند شاری ئەم بەشەی کوردستان بووین.

ئەو جۆرە کردەوانە دەرحەق بە پارت و ڕێکخراوەکانی دیکەی کورد نەک یارمەتی بە یەکگرتوویی کورد لە پێناو دەستەبەربوونی مافەکانیان نادا، بەڵکوو کێشەکانی ناوماڵی کورد لە کوردستانی ڕۆژئاوا قوڵتر دەکاتەوە و زیان بە بەرژەوەندیی کورد لەو بەشەی کوردستان دەگەیەنێ.

دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە هەمیشە پاڵپشتی خوشک وبرا کوردەکانی لە کوردستانی ڕۆژئاوا و پشتیوانی دابینبوونی مافەکانیان بووە و هەیە ئەم شێوە هەڵسوکەوتەی هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوا بە ناڕەوا دەزانێت.

هەر لەو پێوەندییەدا داوایبرایانەمان ئەوەیە هەموو هێز و لایەنەکانی کورد لە سووریە خۆیان لە هەر کردەوەیەک دژ بە یەکگرتوویی کورد ببوێرن و ڕەوتێک لە تەبایی و یەکدەنگی بگرنە بەر کە لە بەرژەوەندی دۆزی کورد لە کوردستانی ڕۆژئاوادا بێ.

 

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەفتەری سیاسی

٢٨ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی

١٨ی ئاگۆستی ٢٠١٦ی زایینی

 

 ---------------------------------------------------------------------------------------------------

بۆ پێوه‌ندی‌ گرتن له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێوه‌به‌ر‌ى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی‌ فه‌یسبووكه‌وه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1264
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy