هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

بۆچوونە چەوتەکانی پەکەکە لەسەر رۆژهەڵات لەم ساڵانەی دواییدا

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

erfan_rehemo_web_logo_1پژاک، پارتێکی مۆدێڕنە و حیزبەکانی دیکە کلاسیکن، نەخوێندەواری تا ئەو رادەیەی کە نازانن حیزب خۆی دیاردەیەکی مۆدێڕنە و ناتوانێ کلاسیک بێت. هەرچەند وشەی " کلاسیک"یش هەر بەهەڵە بەکار دێنن، چونکە کلاسیک مانای نیگەتیڤی نیە و واتا " خاوەنی یاسا و رێسای کۆنکریتی" .چەمکی " کلاسیک " تەنیا بۆ بوارەکانی هونەر و ئەدەبیات بەکار دێت. کۆمیدیاکە لەوەدایە لقێکی لە خۆی کردۆتەوە و ناوی ناوە پارتی رۆژهەڵات و ئێستا دەڵێ ئێوە یان دەبێ بێنە ژێر چەتری " کۆدار " یان لەبەرامبەر گەل" واتە پەکەکە" شەرمەزار دەکرێن. پەکەکە دەبێ بزانێ کە رۆژهەلاتی کوردستان لانیکەم دوو حیزبی سەرەکی هەیە کە چەند قاتی مێژووی پەکەکە خەباتیان کردوە و رێگا نادەن، پەکەکە لقێکی بکات بەچاوی بزافی کورد لە رۆژهەڵات دا.

-هەوڵدان بۆ قۆرخ کردنی فەزای سیاسیی رۆژهەڵاتی کوردستان بە میتۆدی ملیتاریستی و ستالینیستی، بێئاگا لەوەی کە بزاڤ و جەماوەری رۆژهەلاتی کوردستان، هەرگیز بۆ ملیتاریسم و سیاسەتی خۆساپاندن چۆک دانادا و ئەو خەیاڵاتانە، چ نین جگە لە تراویلکەیەکی پووچ.

-کاتێ حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، لە کێلەشین جێگیر بوو، خێڵی درۆ و قەلەمە کۆیلەکانی رۆژهەڵات کەوتنە خۆبادان و ئەو درۆ شاخدارەیان بڵاو دەکردەوە، کە حیزبی دیموکرات بە فەرمانی " ئەردۆگان " چۆتە چیا و ئامانجیان ئەوەیە دەنگەکانی "هادەپ " لە کزی بدات. زۆری پێ نەچوو تەپڵی ریسوابوونی درۆکانتان لێدراو و بەبردنە ناوشاری شەڕی کوێر و بێ ئەنجامتان، سەری "هادەپ " و دەمیرتاش 'یشتان خوارد.

 

Erfan_r_-_pkk_-_2


-کۆمیدی ترین پروپاگەندای پەکەکە دژی بزاڤی نەتەوایەتیی رۆژهەلاتی کوردستان، لە زاری " موراد قەرەیلان" ەوە هاتە دەر کە لە تلویزیۆنی " نەورۆز " دا گوتی :" نابێ خەباتی چەکداری دژی کۆماری ئیسلامی بکرێ، بەڵكو پێویستە خەباتی مەدەنی پێشبخرێ، چونکا ئەگەر تۆ خەباتێکی چەکداری دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەڕێ بخەی دەکەویتە خزمەتی تورکیا و عەرەبستانی سعودی"

پرسیار لە بەڕێز قەرەیەلان ئەوەیە، بەپێی ئەو لۆژیکەی بەڕزیشتان " ئایا خەبات دژی تورکیا ناچێتە خانەی خزمەت بە کۆماری ئیسلامی و رژیمی بەشار ئەسەد ؟ "

پێویستە ئەو پرسیارە بەرەوڕووی پەکەکە بکەینەوە، چۆناوچۆنە ئێوە دەیان پارلمانتارتان هەبوو، دەیان شارەداریتان بە دەستەوە بوو، میتینگی ملیۆنیتان رێک دەخست، رۆژنامەنووسەکانتان لە دەرەوە بە ئاشکرا دەڕۆشتنە تورکیە و بەرنامەیان بۆ کاناڵەکانی پەکەکە دروست دەکرد، بەڵام وازتان لە خەباتی مەدەنی هێنا و شەڕتان بردە شارەکان و هەرچی " دەمیرتاش " رستبووی، کردتانەوە بە خوری و سەدان گەریلا و خەڵکی سڤیلتان بە کوشت دا و دەیان شاری باکووری کوردستان بە هۆی سیاسەتی چەوتتان لە لەیەن تورکیای فاشیستەوە کاول کرا، بوونە هۆی ئاوارەیی زیاتر لە یەک ملیۆن کورد و چەند ملیارد دۆلار زیانتان گەیاند بە ئابووریی خەڵک لە باکووری کوردستان، بۆ خۆتان شەڕی چەکداری بەرەوا دەبینن، بەڵام بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان کە بجوکترین دەلاقە بۆ هەناسەدان بوونی نیە، رەچەتەی خەباتی مەدەنی دەپێچنەوە ؟

ئایا ئەمانە نیشانەی ئەوە نین کە ئیدی دەمامکەکانتان لە روخسار هەڵماڵراوە و بە تیۆری و پراکتیک بوونەتە هاوپەیمانی رژیمی سێدارەی ئیسلامیی ئیران و حیزبوڵای تیرۆریست و ئەسەدی خوێڕێژ و پوتینی تەنیا دیکتاتۆری ئەوروپای ئازاد؟

 

---------------------------------------------------------------------------------------------------

بۆ پێوه‌ندی‌ گرتن له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێوه‌به‌ر‌و ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی‌ فه‌یسبووكه‌وه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1379
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy