بهپێی بهیاننامهیهكی پارتی لیبراڵ دێموكراتی كوردستان، ئهمڕۆ ئهم پارته تێكهڵ به پارتی سهربهستیی كوردستان بووهو چیتر پارتێك بهناوی پارتی لیبڕاڵ دێموكراتی كوردستان بوونی نیه.
پارتی سهربهستیی كوردستان ساڵی 2006 له لایهن بهڕێز عارف باوهجانیو پارتی لیبراڵ دێموکراتی کوردستان ساڵی 2009 له لایهن بهڕێز عهلی زیرهكهوه دامهزراوهو ئهم دوو رێكخراوه ههردووكیان لهمڕۆوه تهنیا بهناوی پارتی سەربەستی کوردستان ههوڵ بۆ بهرهوپێشچوونی ئامانجهكانیان دهدهن.
دهقی بهیاننامهكهی پارتی لیبراڵ دێموكراتی كوردستان به شێوهی خوارهوهیه:
"پارتی لیبراڵ دیمۆکراتی کوردستان" سەنگەری خەباتی گواستەوە بۆ نێو ریزەکانی "پارتی سەربەستیی کوردستان"
کوردستانیانی وڵاتداگیرکراو
خەڵکی تامەزرۆی یەکێتی و یەکریزی تێکۆشەرانی کوردستان.
لە ڕێگەی ئەم بانگەوازەوە مزگێنی تێکەڵبوون و بە یەکبوونی "پارتی لیبراڵ دیمۆکراتی کوردستان" لەگەڵ "پارتی سەربەستیی کوردستان" بە ئێوە و گشت ڕای کوردستان و جیهان ڕادەگەیەنین.
ئێمە وەک سەرکردایەتی و ئەندامانی "پارتی لیبراڵ دیمۆکراتی کوردستان" کە لە ڕێکەوتی٦/٧/٢٠٠٩ دا ئەم پارتەمان دامەزراند. پاش ماوەیەک پێکەوە کارکردن لە چوارچێوەی "هاوپەیمانی سەربەخۆخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان" و پاش هەڵسەنگاندنی زۆری کار و تێکۆشانی "پارتی سەربەستیی کوردستان"، لە یەکچوونی کارو خەبات و پرۆگراممان، بە دەنگی رەزامەندیی سەرکردایەتی و هاوبیرانمان و بە مەبەستی یەکڕیز کردنی خەباتی گەلەکەمان بریارماندا کە سەنگەری خەباتمان بۆ نێۆ ڕیزەکانی "پارتی سەربەستیی کوردستان" بگوازینەوە.
ئەو بڕیارەی ئێمە داومانە لەسەر خواستی یەکریزی و یەکخەباتی و یەکبوونی خەباتی گەلەکەمان و پێشنیاری دەیان کەسایەتی نەتەوەیی و راوێژو دانیشتنەکانی یەکساڵی رابردووی ناوخۆمان و ناسینی زیاتری "پارتی سەربەستی کوردستان" و هەستکردن بە بەرپرسیارێتی نەتەوەیی نەوەی تازەی خەباتی کوردستانە و پەیامێکی تازەی پێیە، ئەویش: لابردنی حەسارەکانی نێوانمان، بۆ سەرخستنی پڕۆژە نەتەوەیییەکانمانە.
لەم رێکەوتەوە واتە: ١٥/١٠/٢٠١١، "پارتی لیبرال دێمۆکراتی کوردستان" بە هەموو هاوبیرانیەوە دەچنە ریزەکانی "پارتی سەربەستی کوردستان"ەوە.
هەر لەو راستایەشدا لە هەموو هێزو لایەنە کوردستانییەکان و لایەنەکانی رۆژهەلات بە تایبەت – کە ناکۆکییەکیان لە نێواندا بووە - داواکارین، لە پێناوی یەکریزیی ماڵی کورددا هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ و بە دڵنیایییەوە ئاواتەکانی کۆمەلانی خەلکی کوردستان بە یەکریزی و لێکنزیکبوونەوەی لایەنەکان بەدی دێن.
سەرکردایەتی سیاسیی
پارتی لیبراڵ دێمۆکراتی کوردستان
١٥/١٠/٢٠١١

