هه‌ڵۆی کوردستان

ڕاگەیەندراوی ناوەندی سیاسیی حیزبی دێموکرات بە بۆنەی ٢٦ی خەرمانانەوە

تەنیا ڕێگای ڕزگاربوون لە دەست حاکمییەتی تێرۆر‌و سەرەڕۆی کۆماری ئیسلامی، ...

پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی یەکەمین ساڵوەگەڕی تاوانەکانی ١٧خەرمانان

سەلمێنەری وەحشەتی ئەو ڕێژیمە لە کوردستان وەک ناوەندی خەبات‌و بەربەرەکانی...

حیزبی دێموکرات: درێژە بە خەباتی شار‌و شاخ دەدەین

ناوەندی سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ٤٠ـەمین ساڵی فەرمانی ج...

  • ڕاگەیەندراوی ناوەندی سیاسیی حیزبی دێموکرات بە بۆنەی ٢٦ی خەرمانانەوە

    دووشەممە, 16. 9. 2019
  • پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی یەکەمین ساڵوەگەڕی تاوانەکانی ١٧خەرمانان

    شەممە, 07. 9. 2019
  • حیزبی دێموکرات: درێژە بە خەباتی شار‌و شاخ دەدەین

    یەک شەممە, 18. 8. 2019
-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

دەفتەری سیاسیی "حدكا" سەبارەت بە درێژەی تێکهەڵچوونەکانی کۆساڵان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەبارەت به دەرگیری و تێکهەڵچوونەکانی کۆساڵان لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات و داگیرکەرانی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردووە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

 

shahid_-_rebar_-_2016_-_1


پاش دە ڕۆژ تێپەڕبوون لە تێکهەڵچوونەکانی ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٥ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە نێوان هێزە دژی گەلییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و پۆلێک لە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کێوی کۆساڵان لە ناوچەی سەوڵاوا کە کوژران و برینداربوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە بەکرێگیراوانی ڕێژیمی لێکەوتەوە، پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتیش بە دانی ٣ شەهید داستانێکی دیکەیان لە حەماسە و خۆڕاگری تۆمار کرد.

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٥ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، ٢ پێشمەرگەی هەڵبڕاو لە تیمی شەڕەکەی کۆساڵان و دوورکەوتنەوە لە شوێنی شەڕەکە و جێگیربوونیان لە نێزیک ئاوایی "بۆڕییەر" لە لایەن جاش و پاسدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بە پشتیوانی تۆپخانە و مۆشەکی کاتیوشا و چەکی جۆراوجۆر گەمارۆ دەدرێن و شەڕێکی دوو کاتژمێری خوێناوی لە نێوان ئەو ٢ فیداکار و تێکۆشەرە دێموکراتە لە لایەک و هێزەی زۆر و پۆشتە و پەرداخی ڕێژیم لە لایەکی دیکەوە ڕوو دەدا.

قارەمانەکانی دێموکرات پاش کوشتن و بریندارکردنی ژمارەیەک لە جاش و پاسدارەکان و تەواو بوونی کەرەسەی بەرگرێ لە خۆیان بۆ ئەوەی بە زیندوویی نەکەونە دەست دوژمن و بە دیل نەگیرێن دوا نارنجۆکی دەستی بە خۆیاندا دەتەقێنەوە و بەداخەوە شەهید دەبن و دەچنە ڕیزی شەهیدانی حیزب و گەلەوە. دوو شەهیدی تازەمان بریتین لە شەهید "داودی جەوانمەرد" ناسراو بە "کاوە" ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و شەهید "سەرکەوت سەمەدی" کادری حیزب.

دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای بەداخبوون بۆ شەهیدبوونی ئەو دوو تێکۆشەرە سەرەخۆشی لە هاوڕێیان و بنەماڵە بەڕێزەکانیان دەکا و لە دەستچوونیان بە خەسارێکی گەورە دەزانێ بۆ حیزبی دێموکرات و جووڵانەوەی کورد لە هەمان حاڵدا کە هاوسەنگەرانیان درێژەدەری ڕێبازی ئەو دوو شەهیدە و باقی شەهیدانی ڕێگای ئازادیی کوردستان و ڕێبازی پڕ سەروەریان تا گەیشتن بە ئاواتەکانیان دەبن و بە وتەی ڕێبەری گەورەمان دوکتور قاسملوو "پاشترین پاداش بۆ شەهیدان درێژە پێدانی ڕێگایانە" ژیاننامە و تێکۆشانی ئەو دوو شەهیدە تازەمان بە جیاو و بەوردی بڵاو دەکرێتەوە.

ڕۆحی شەهیدانی تازەمان کاوە جەوانمەرد و سەرکەوت سەمەدی و هەموو شەهیدانی ڕێگای ئازادی شاد بێ و ڕێبازیان پڕ ڕێبوار و ئاواتەکانیان وەدی بێ.

 

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەفتەری سیاسی

١٨ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی

٨ی ژوئیەی ٢٠١٦ی زایینی

 

 ---------------------------------------------------------------------------------------------------

بۆ پێوه‌ندی‌ گرتن له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێوه‌به‌ر‌ى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی‌ فه‌یسبووكه‌وه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1579
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy