هه‌ڵۆی كوردستان: "ههڵۆكانی زاگرۆس" له په‌یامێكدا بۆ "هه‌ڵۆی كوردستان" رایانگه‌یاند:
هەڵۆکانی زاگرۆس لە درێژەی پەلامارەکانیان بۆ سەر هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ، شەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممەی ڕابردوو ، لە هێرشێکی هەڵۆ ئاسادا ، مۆڵگەی داگیرکرانی ماف‌و ئازادییەکانی خەڵکی کوردستانیان لە شارەدێی دزەی مەرگەوەر دایە بەر پەلاماری خۆیان. هەڵۆکان بۆ ماوەی کاتژمێرو نیوێک داگژانە مۆڵگەکەو لە جموجۆڵیان خستن. چەکدارە سەرشۆڕەکانی رێژیم توانای هیچ بەرەنگار بوونەوەیەکیان لە خۆیان دا نەدی، بۆیە نەیانوێرا تاقە هەنگاوێک لە کونی مۆلگەکەیان بێنەدەریو سەری شۆڕیان وەدەر نین .
پاش ئەو زەبرە لە دوژمن هەڵۆکان بۆ حەسانەوەو پلانی داهاتوویان باڵیان گرتەوە ناو جەماوەری هەڵۆپەروەری دزە.
پێویسته بگوترێ ههڵۆكانی زاگرۆس هاوکات لەگەڵ هێرشی هێزی داگیرکەرو سەرکوتکەری کۆماری ئیسلامی بۆسەر هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ناوچەکانی شنۆ، مهابادو سەوڵاوای مەریوان، رۆژی یه‌كشه‌ممه 6ی پووشپه‌ڕ، لە ناوچەی سەرشیوی سەقز لە سەر جادەی سەقز مەریوانو لەنزیک ئاوایی "وەشەدرە" خۆشەدەرە پەلاماری هێزیکی چەکداری ڕژیمیان دا‌و سەرهەنگ ئەکبەریو 6 پارێزەری ناوبراویان لە تۆڵەی شەهیدانی هێزی پێشمەرگە دا كوشت.
ده‌وترێ هەڵۆکانی زاگرۆس کە خۆیان بە هێزێکی پاڵپشتی بزووتنەوەی ڕەوای خەڵکی کوردستان دەزانن، باڵی چه‌كداریی نهێنیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانن له نێوخۆی رۆژهه‌ڵات، به‌ڵام حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران تا ئێستا به فه‌رمی له‌م باره‌وه هیچی رانه‌گه‌یاندووه.
---------------------------------------------------------------------------------------------------
بۆ پێوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی فهیسبووكهوه ئێره كلیك بكه

