هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

تیرۆر به‌شێكی دانه‌بڕاوه‌ له‌ ئیدۆلۆژی كۆماری ئیسلامی

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

iran_-_teror

پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی پیلانی تیرۆریستی رێژیمی كۆماری ئیسلامی له‌ وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دیسانه‌وه‌ نێوی دایكی تیرۆریستی نێونه‌ته‌وه‌ی واته‌ رێژیمی ئێران كه‌وته‌وه‌ رۆژه‌ڤی هه‌واڵه‌كانی راگه‌ینه‌ جیهانیه‌كان،

به‌ڵام ئه‌مه‌ شتێكی نوێ نیه‌ چوونكه‌ به‌ هاتنه‌ سه‌ر كاری رێژیمی كۆماری نگریس و سه‌ره‌ڕۆی ئیسلامی ئیدی شه‌ڕ و تیرۆرو كوشتن بووبه‌ تیتر و مانشێتی سه‌ره‌كی و به‌رده‌وامی راگه‌ینه‌گشتیه‌كان چوونكه‌ خوڵقێنه‌ر و رێبه‌رو به‌رێوه‌به‌ری ئه‌م رێژیمه‌ واته‌ خومه‌ینی حه‌ز و ئاره‌زوویه‌كی له‌ راده‌به‌ده‌ری به‌ شه‌ڕوكوشتن وخوێن هه‌بوو هه‌ر بۆیه‌ له‌ پێناو تێركردنی غه‌ریزه‌ی تاناتووسی خۆی تێزیی به‌ڕێكردنی شۆڕشی ئیسلامی بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كان هێنایه‌ به‌رهه‌م تاكوو وڵاتانیتریش تووشی ئه‌م به‌ڵاوجرسوومه‌ بن هه‌ر له‌م پێناوه‌شدا تیرۆر یان ره‌شه‌كوژی به‌ باشترین چه‌ك ده‌زانی و به‌رده‌وامیش له‌ ئه‌وله‌ویه‌تی یه‌كه‌مدا بووه‌ بۆ ئه‌م رێژیمه‌ ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ كه‌ تا هه‌نووكه‌ به‌رپرسانی ئه‌م رێژیمه‌ گۆی به‌ هیچ یاساورێسایه‌كی نێونه‌ته‌وه‌ی نه‌ده‌ن و خۆیشیان به‌ به‌رپرس نه‌زانن له‌ حاست ویدا و هه‌روه‌ها به‌رده‌وام به‌ شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆیش به‌ كرده‌وه‌ی تیرۆریستی هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئاسایش و هێمنی وڵاتانی جیهان و ته‌نانه‌ت جیرانیش وه‌ربده‌ن به‌ مه‌به‌ستی نانه‌وه‌ی شه‌ڕوئاژاوه‌و بشێوی،هه‌روه‌ها جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ نیزامی ولایه‌تی فه‌قێ له‌ كاتی به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی له‌ ساڵی 1979ی زایینی تا هه‌نووكه‌ سیاسه‌تی تیرۆر و ره‌شه‌كوژی به‌ نیسبه‌ت خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆیشی په‌یڕه‌وكردووه‌ بۆیه‌ بێ پسانه‌وه‌و به‌رده‌وام خه‌رێكی له‌ ناوبردنی گه‌لێك له‌ دژبه‌رانی خۆی له‌ ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانیه‌وه‌ بووه‌ و ئه‌م ترس و تۆقاندن و تێرۆركردنه‌شی به‌ باشترین چه‌ك زانیوه‌ بۆ پاراستنی خۆی چونكه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی جه‌ماران ئه‌وه‌ به‌ چاكی ده‌زانن كه‌ ناتوانن وڵامی خۆاستوو ویستی خه‌ڵك بده‌نه‌وه‌ , بۆیه‌ ئه‌و كارانه‌ش ده‌كه‌ن كه‌ خه‌ڵكی چاوترسێن كه‌ن كه‌ چیدی دژبه‌ریان نه‌كه‌ن ,بۆیه‌ به‌ چاوخشاندنێك به‌ كارنامه‌ی ئه‌م رێژیمه‌ به‌ روونی بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه‌ له‌ خۆڕا نیه‌ كه‌ نازناوی دایكی تیرۆریسمی نێونه‌ته‌وه‌ی پێ به‌خشراوه‌ چوونكه‌ بۆ نموونه‌ له‌:

هه‌ژده‌ی ئاوریلی 1983ی زایینی

هه‌ڵده‌ستن به‌ ته‌قاندنه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ باژێری به‌یرووت له‌ لوبنان كه‌ 63 كوژراوی لێ كه‌وته‌وه‌ كه‌ هه‌ڤده‌ی ئه‌مریكی بوون. ئه‌م هێرشه‌ تیرۆریستیه‌ له‌ لایه‌ن تیرۆریستێكه‌وه‌ به‌ كوتانی سه‌یاره‌یه‌كی پڕ له‌ ته‌قینه‌وه‌ به‌ بینای باڵوێزخانه‌ی وڵاته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌چوو. به‌رپرسی ئه‌م كرده‌وه‌ تیرۆریستیه‌ حیزبوڵابوو كه‌ له‌ لایه‌ن رێژیمی ئێران و سووریه‌وه‌ پۆشته‌وپه‌رداخت و پشتیوانی ده‌كرێن. ئه‌م كرده‌وه‌ تیرۆریستیه‌ مه‌رگه‌ساتترین هێرشی تیرۆریستی بوو بۆ سه‌ر ئه‌مریكا كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی خاكی ئه‌مریكا روویدا.

23 ئۆكتۆبه‌ری 1983ی زایینی

241 سه‌رباز و مه‌له‌وان و چه‌كداری ئه‌مریكی له‌ هێرشێكی تیرۆریستی كوژرانوو پتر له‌ سه‌د كه‌سیش بریندار بوون. له‌م كرده‌وه‌ تیرۆریستیه‌ لۆریه‌ك كه‌ هه‌ڵگری 6800تا9500 كیلوگرام تی ئن تی بوو له‌ مه‌قه‌ڕی چه‌كدارانی ئه‌مریكی له‌ به‌یرووت له‌ لوبنان ته‌قێنرایه‌وه‌. هه‌ر بۆیه‌ ئه‌مریكا ده‌یگۆت،كه‌ ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ مه‌زنترین ته‌قینه‌وه‌ی غه‌یره‌ ناوه‌كی بووه‌ له‌ سه‌ر گۆی زه‌وی. هۆی بوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكی له‌ لوبنان نێۆبژیوانی له‌ نێوان لایه‌نه‌ ناكۆكه‌كانی لوبنان بوو. ئه‌مریكا حیزبوڵا به‌ به‌رپرسی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌ی ده‌زانی كه‌ به‌ پشتیوانی ئێران و سووریه‌ ده‌ستی داوه‌ته‌ ئه‌م كاره‌.

دوازده‌ی دیسامبه‌ری 1983ی زایینی

ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی له‌ باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ كوێت كه‌ شه‌ش كوژراو پتر له‌ هه‌شتا برینداری لێ كه‌وته‌وه‌. گومان له‌ گرۆپی الدعوه‌ ده‌كرا كه‌ له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ پشتیوانی ده‌كرێ.

چۆارده‌ی فێفریه‌ی 1989ی زایینی

خومه‌ینی فتوای كوشتنی سه‌لمان روشدی نووسه‌ری موسڵمانی بریتانی هندی ژبۆ نووسینا په‌رتووكێ ئایاتا شه‌یتانی ده‌ركرد. خومه‌ینی ئه‌م په‌رتووكه‌ی به‌ كفرناوبرد وبه‌ دژی ئیسلامی ده‌زانی ئه‌م فتوایه‌ ده‌ستپێكی كرده‌وه‌ تیرۆریستیه‌كانی رێژیمی ئێرانه‌ دژی به‌ وته‌ی خۆیان دژبه‌رانی ئینقلاب.

هه‌ڤده‌ی مارسی 1992ی زایینی

لۆریه‌كی هه‌ڵگری ماده‌ی ته‌قینه‌وه‌ باڵوێزخانه‌ی ئیسرائیلی له‌ باژێری بۆینێس ئایرێس له‌ وڵاتی ئاڕژانتین كرده‌ ئامانج كه‌ بیستوو نۆ كوژراو پتر له‌ 241 برینداری لێكه‌وته‌وه‌. ئه‌مریكا له‌ ساڵی 2008دا رێژیمی ئێرانی به‌ به‌رپرسی ئه‌م كرده‌وه‌ تیرۆریستیه‌ ناسی.

بیستمی سیپتامبه‌ری 1994ی زایینی

ئامیا ناوه‌ندی هاریكاری جووه‌كان له‌ بۆینێس ئایرێس له‌ وڵاتی ئاڕژانتین كه‌وته‌ به‌ر په‌لاماری تیرۆریستی و هه‌شتاوپێنج كوژراو نزیكه‌ی سێسه‌د برینداری لێكه‌وته‌وه‌. ئه‌م هێرشه‌ تیرۆریستیه‌ مه‌رگه‌ساتترین كرده‌وه‌ی تیرۆریستی بووه‌ له‌ مێژووی ئارژانتین. ده‌زگای پاراستنی ئارژانتین ئه‌حمه‌د وه‌حیدی فه‌رمانده‌ی پێشووی سپای پاسدارانی به‌ داڕێژه‌ری ئه‌م پیلانه‌ تیرۆریستیه‌ نێوزه‌دكرد.

بیستووپێنجی 1996ی زایینی

ته‌قینه‌وه‌ی لۆریه‌كی پڕله‌ تی ئن تی له‌ بینای نیشته‌جێبوونی سووپای ئه‌مریكا له‌ وڵاتی عه‌ره‌بستانی سعوودی. كه‌ نۆزده‌ ئه‌مریكی و هاوڵاتیه‌كی سه‌عوودی كوژرانوو پتر له‌ 372برینداری لێكه‌وته‌وه‌.

 

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1492
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy