هه‌ڵۆی کوردستان

ڕێبەرایەتیی حیزبی دێموکرات لەبارەی هەندێک پرسی سیاسی و حیزبی کۆبوویەوە

ڕێبەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەبارەی چەندین پرسی سیاسی و ...

دەزگای ڕێکخستنی گشتیی حیزبی دێموکرات ڕوو لە کوێستانچییەکانی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە

دەزگای ڕێکخستنی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕوو لە هاونیشتمانا...

"مستەفا هیجری" لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات پەیامێکی ڕوو لە خەڵکی کوردستان بڵاو کردەوە

لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پەیامێکی ڕوو لە ئەندامان...

  • ڕێبەرایەتیی حیزبی دێموکرات لەبارەی هەندێک پرسی سیاسی و حیزبی کۆبوویەوە

    یەک شەممە, 31. 5. 2020
  • دەزگای ڕێکخستنی گشتیی حیزبی دێموکرات ڕوو لە کوێستانچییەکانی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە

    چوار شەممە, 20. 5. 2020
  • "مستەفا هیجری" لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات پەیامێکی ڕوو لە خەڵکی کوردستان بڵاو کردەوە

    پێنج شەممە, 14. 5. 2020
-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

سکرتاریای "حدكا" نامەیەکی بۆ باڵوێزخانەی وڵاتانی بیانی لە هەرێمی کوردستان‌و ڕاگەیەنە گشتییەکان نارد

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، نامەیەکی بۆ باڵوێزخانەی وڵاتانی بیانی لە هەرێمی کوردستان‌و ڕاگەیەنە گشتییەکان نیسبەت بە هەڕەشە‌ی هێرشی نیزامی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر کەمپەکانی حیزبی دێموکرات نارد.

دەقی نامەکە:

 

harasha_pdki_-_2


بە دوای هێرشە جیاجیاکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات لە ناوخۆی کوردستانی ئێران لە ڕێکەوتی ١٥ ژوئەنی ٢٠١٦ی زایینی تا نووسینی ئەم نامەیە ٩ پێشمەرگەمان شەهید بووە، ئەوە لە حاڵێکدایە لە هیچکام لەو شوێنانە پێشمەرگە هێرشی بۆ سەر هیچ دام‌و دەزگا یان کەسایەتێکی حکوومەتی نەکردووە، بەڵکوو ئەرکی ئەوان پێوەندیگرتن لەگەڵ خەڵک، تەبلیغی سیاسی‌و تێکڵاوبوون لەگەڵ ئەوان بووە، بەڵام لە هەلومەرجێکدا کە هێرشیان کراوەتە سەر بەرگرییان لە خۆ کردووە.

ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بێجگە لە شەهیدکردنی ئەو پێشمەرگانە بەهانەی دەستکەوتووە بۆ تۆپبارانکردنی ناوچە سنوورییەکانی کوردستانی ئێران‌و عێراق‌و شوێنە شاخاوییەکانی ناوخۆی کوردستانی ئێران، بەم چەشنە بووتە هۆی ئاورتێبەردانی دەیان هێکتار باخ‌و لەوەڕگەی گوندنشینای ئەو ناوچانە، بریندار بوونی پێنج کەس لە گوندنشینەکانی ناوچە سنوورییەکانی کوردستانی عێراق کە ٣ کەس لەوان منداڵن و، ئاوارەبوونی دەیان بنەماڵەی گوندنشین‌و زەرەر‌و زیانی زۆری دارایی بەوان.

بە دوای ئەوەدا بەرپرسانی پلەبەرزی سەربازی‌و یەک لەوان "محمد پاکپور" فەرماندەی هێزی زەمینی سپاسی پاسداران ڕایگەیاندوو کە هێرش دەکەنە سەر بنکە‌و شوێنەکانی حیزبی دێموکرات هەڵکەوتوو لە کوردستانی عێراق.

بە لەبەرچاوگرتنی هێرشەکانی هەوایی ئەو ڕێژیمە لە ڕابردوودا بۆ سەر بنکەکانی ئەو حیزبە، لە هێرشی زەمینی هێزەکانیان لە ساڵی ١٩٩٦بۆ سەر بنکەی سەرەکی حیزب لە شاری کۆیە‌و لە قوولایی خاکی کوردستانی عێراق، هەروەها هێرشە زیانبارەکانی بەکرێگیراوانی ئەو ڕێژیمە بۆ سەر کەمپەکانی موجاهدین لە شاری بەغدا لە ساڵی ٢٠١٥ ، ئێمە هەڕەشەی ئەم دواییانەی ڕێژیم بە جیددی وەردەگرین.

بۆیە بە ناردنی ئەم نامەیە وێڕای ئاگادارکردنەوەی بەڕێزتان لە مەترسی ڕوودانی ئەم هێرشانە، داواتان لێ دەکەین لە ڕێگای خۆتانەوە، ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بخەنە ژێر زەخت بۆ ئەوەی دەست لە تۆپبارانی شوێنی نیشتەجێی بوون‌و کار‌و ژیانی خەڵکی کورد لە هەردووک بەشی کوردستانی ئێراق‌و ئێران و، لەهەر چەشنە هێرشێک بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە شوێنی ژیانی سەدان بنەماڵەی کوردی ئاوارەی کوردستانی ئێرانن خۆ بپارێزێ.

 

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سکرتاریا

٩٥/٤/١٠

 

---------------------------------------------------------------------------------------------------

بۆ پێوه‌ندی‌ گرتن له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێوه‌به‌ر‌ى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی‌ فه‌یسبووكه‌وه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1335
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy