هه‌ڵۆی کوردستان

ڕاگەیەندراوی ناوەندی سیاسیی حیزبی دێموکرات بە بۆنەی ٢٦ی خەرمانانەوە

تەنیا ڕێگای ڕزگاربوون لە دەست حاکمییەتی تێرۆر‌و سەرەڕۆی کۆماری ئیسلامی، ...

پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی یەکەمین ساڵوەگەڕی تاوانەکانی ١٧خەرمانان

سەلمێنەری وەحشەتی ئەو ڕێژیمە لە کوردستان وەک ناوەندی خەبات‌و بەربەرەکانی...

حیزبی دێموکرات: درێژە بە خەباتی شار‌و شاخ دەدەین

ناوەندی سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ٤٠ـەمین ساڵی فەرمانی ج...

  • ڕاگەیەندراوی ناوەندی سیاسیی حیزبی دێموکرات بە بۆنەی ٢٦ی خەرمانانەوە

    دووشەممە, 16. 9. 2019
  • پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی یەکەمین ساڵوەگەڕی تاوانەکانی ١٧خەرمانان

    شەممە, 07. 9. 2019
  • حیزبی دێموکرات: درێژە بە خەباتی شار‌و شاخ دەدەین

    یەک شەممە, 18. 8. 2019
-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

شوڕای نیزامیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سەر شەڕی مەریوان و مەهاباد ڕاگەیەندرواێکی بڵاو کردەوە

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

شوڕای نیزامیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سەر شەڕ و تیکهەڵچوونەکانی مەریوان و مەهاباد ئاگادرییەکی بڵاو کردەوە.

لە درێژیی پێوەندی‌گرتنی پێشمەرگەکانی حیزب بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات هێزەکانی ڕێژیم هێرش و پەلاماری خۆیان بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەست پێکردوە کە هەروا بەردەوامە.

 

shorsh_-_mariwan_-_1


لەو پێوەندییەدا بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە ناوچەی مەهاباد ڕۆژی هەینی ٤ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، (٢٤/٠٦/٢٠١٦) کاتژمێر ٤ی پاشنیوەرۆ لە کاتێکدا هێزێکی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە گوندەکانی "دوو چۆمان" ، "باگردان"، "حەسەن چەپ" و "بێنگوێن" لە حاڵی حەسانەوە بوون کەوتنە بەر هێرش و پەلاماری هێزەی سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی کە پاش تێکهەڵچوونێکی نابەرابەر و چەند ساعەتە کە کوژران و بریندار بووونی ژمارەیەک لە هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بەدواوە بوو، هێزی پێشمەرگە بە دوای شەڕێکی قارەمانانە شوێنی تێکهەڵچوونەکەیان بە سەلامەتی بە جێ هێشت.

بە پێی هەواڵێکی دیکە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی مەریوان لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران پاش ئەوەی بە خەستی تۆپ و خمپارەباران کران سەرئەنجام سەر لەبەیانی ڕۆژی شەممە ٥ی پووشپەر ١٣٩٥(٢٥/٠٦/٢٠١٦) ساعەتی ٤ لە ناوچەی سەوڵاوە کەمینیان بۆ هێزێکی پێشمەرگە داناوە. پاش شەڕێکی قارەمانانە هێزی پێشمەرگە لە شوێنی شەڕەکە دەرباز بوون لە کوژراو و برینداری دوژمن هەواڵێک لە بەردەست نییە، بەداخەوە پێشمەرگەیەکی قارەمان بە ناوی کاک "شۆڕش منبەری" لەو بەرگرییە قارەمانانەدا شەهید بوو.

 

ڕۆحی شاد و ڕێگای پڕ شانازی بەردەوام بێ.

شوڕای نیزامیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٥ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی

٢٥ژوئەنی ٢٠١٦ی زایینی

 

بابه‌تی‌ پێوه‌ندیدار:

به‌په‌له‌، له‌ سه‌وڵاوا شه‌ڕه‌!


بۆ خوێندنه‌وه‌ی‌ بابه‌ته‌كانی‌ پێوه‌ندیدار به‌ شۆڕش له رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان

 كلیك له‌سه‌ر ئه‌م وێنه‌ی‌ خواره‌وه‌ بكه‌:


shoresh-le_rozhhelatawe

 

---------------------------------------------------------------------------------------------------

بۆ پێوه‌ندی‌ گرتن له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێوه‌به‌ر‌ى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی‌ فه‌یسبووكه‌وه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌



ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1912
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy