هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

ئه‌زانن قەنناس بەدەستەکەی دێموکرات کێیە؟

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

karim_parwizi_-_pdki_-_logo_-_webقەنناس بەدەستەکەی دێموکرات

لەم ڕۆژانەدا زۆرمان باسی قەنناس بەدەستەکەی دێموکرات بیست.

زۆر لەسەر ئەوە وتراوە کە قەنناس بەدەستەکە کێ بووە‌و چی کردوە.

زۆرێک لەدڵسۆزان ویستووویانە بزانن کە ئەم ڕۆڵە ئازایەی نیشتمان کێیە، تاکوو شایی بە بوونی بکەن،

زۆرێک لەناحەزان‌و دوژمنانی ئازادیش بە پیلانەوە ویستوویانە شوێن پێی ئەو کەسە بگرن کە قەنناس بە دەستبووە، تاکوو ژهری کینی بەسەردا ببارێنن.

ئێستە ئەو قەنناس بەدەستە کێیە؟

بۆ ئەوەی هەموان بزانن کێیە ئەو ڕۆڵە شێردڵەی نیشتمان، جوان گوێ بگرن.

گەر دەتانەوێ قەنناس بەدەستەکەی دێموکرات بناسنەوە، جوان چاو بگێڕن،

چاک گوێ هەڵ بخەن،

لەم کوردستانەدا، لە هەر کۆشک‌و تەلارێکی ماڵە دەوڵەمەند‌و خانوو‌و ئاپارتمانی هەر شارنشێنێکی کوردستان‌و لە هەر ماڵە گوندنشێنێک‌و لەهەر ڕەشماڵێکی کوێستانەکانی کوردستان، قەنناس بەدەستێکی دێموکراتی لێیە.

جوان چاو بێگڕن چاک گوێ هەڵخەن،

 

qannas


گوێ لە دڵی کەنیشکە ئاشقەکانی کورد بگرن، ماشەی قەنناس بەدەستێکی دێموکراتی تێدایە‌و بە ترپەی دڵی ئەو کار دەکا،

چاو لە نێو چاوانی کوڕانی وریای کورد بکەن، چاوی تیژی ئەوان نیشانەشکێنی قەنناس بەدەستێکی دێموکراتە،

چاو‌و گوێ بکەنەوە‌و بزانن‌و دڵنیا بن،

بیر‌و هزری ڕۆڵە ئازادیخوازانی کوردستان، نیشان بۆ قەنناس بەدەستەکانی دێموکرات دەپێکن. ئێستە تاک بە تاکی کوردستان دەتوانێ قەنناس بە دەستەکەی دێموکرات بێ.

 

 ---------------------------------------------------------------------------------------------------

بۆ پێوه‌ندی‌ گرتن له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێوه‌به‌ر‌ى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی‌ فه‌یسبووكه‌وه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 2613
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy