هه‌ڵۆی كوردستان: دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ڕێكی قورس له‌نێوان پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و هێزه‌كانی داگیركه‌ری كوردستان له ناوچه‌ی مه‌نگوڕایه‌تی مه‌هاباد هاته ئاراوه، رێژیم دوای شكستێكی قورس پاشه كشه‌ی به هێزه‌كانی كرد‌و به‌پێی زانیارییه‌كان له كاتی ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌دا شه‌ڕ وه‌ستاوه، به‌ڵام روون نیه كه ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه یان نا.
له‌م شكسته‌ی هێزه‌كانی رێژیم‌دا كۆمه‌ڵێك جاش‌و پاسدار‌و كوژران‌و بریندار بوون، به‌ڵام له راده‌ی ئه‌و كوژران‌و بریندارانه ئامارێكی ورد له به‌رده‌ست دا نیه به‌ڵام 3 كه‌س له بریندارانی هێزه‌كانی رێژیم سه‌ر به تایفه‌ی "نه‌وزه‌ری"ین كه هه‌ر وه‌ك له هه‌واڵی پێشوودا ئاماژه‌ی پێكرا، ناوی یه‌كێكیان "سلێمان نه‌وزه‌ری"یه كه ئێستا له نه‌خۆشخانه‌یه.
ئێستا كۆمه‌ڵێك له بنه‌ماڵه‌ی جاش‌و پاسداره كوژراو‌و برینداره‌كان له به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی به‌ناو ئیمام خومه‌ینیی مه‌هاباد كۆبوونه‌ته‌وه‌و له‌وێ ده‌ستیان كردووه به سووكایه‌تی به خه‌ڵكی ئاسایی‌و هه‌ڕه‌شه له هێزی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها به‌پێی زانیارییه‌كان كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی مه‌ده‌نی كه بۆ سه‌یران روویان له‌و ناوچه كردبوو، له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یاندا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی رێژیمه‌وه پێشیان پێ گیراوه‌و ئێستا چاره‌نووسیان ناڕوونهوهو زۆریان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ماڵه‌كانیان.
"هه‌ڵۆی كوردستان" به‌دواداچوون له‌سه‌ر ئه‌م شه‌ڕه‌ی ئه‌مڕۆ دهكاتو به ره‌چاوكردنی نه‌دركاندنی نهێنییه‌كان، به‌رده‌وام ده‌بێ له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ‌و زانیاری له‌م پێوه‌ندییه‌دا...
هه‌واڵی پێوه‌ندیدار:
زانیاری له‌سه‌ر یه‌كێك له برینداره‌كانی سپای پاسداران
شه‌ڕ له مه‌هاباد ده‌ستی پێكردو جاشه‌كان هه‌ڵاتن!
---------------------------------------------------------------------------------------------------
تێبینی:
كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و بابه‌ته ته‌نیا به هێنانی ناوی سه‌رچاوه ئازاده
بۆ پێوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی فهیسبووكهوه ئێره كلیك بكه

