هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

حدکا نامۆ نیە بە ژینگەی سیاسی‌و کۆمەڵایەتی، وڵاتی فرەنەتەوەی ئێران

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

slemani_-_pkk_pdki_rega_1حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران بەدرێژای مێژووی خەباتی ڕزگاریخوازی، بەپێی قۆناخ‌و هەلومەرجی سیاسی‌و ئابووری‌و کۆمەڵایەتیەکانی ئێران‌و کوردستان، ستڕاتیژی سیاسی‌و تاکتیکەکانی بزووتنەوەی نیشتیمانی لە پێناوی بەدی هێنانی مافی سیاسی گەلی کورد دەست نیشانکردوە‌و بڕیارەکانی بەدڵنیایەوە شوێنی کاریگەری لەسەر بەرەوپێشچوونی شێوەکانی تێکۆشانی خەبات لە نێوخۆی کوردستاندا هەبووە. بووژانەوە‌و پەرەپێدان، بە خەباتی چەکداری بەدژی حکوومەتی تیرۆریستی ئاخوندی ئێران، دیاردەیەك نیە کە گیروگرفت بخاتە بەردەمی وتووێژی ئاشتی ئەگەر هات‌و دەسەڵاتی تاران ئەو دەرگای بەروی چارەسەرکردنی پرسی نەتەوەی لە وڵاتدا بکاتەوە. ئەوەی ڕاستی بێت تائێرەش ئەو بابەتە وەك مەسەلەیەکی مەحاڵ‌و نەزۆك دێتەبەرچاو‌و بەرویەکەیتریشدا، ئێمە لە کۆمەڵگایەکی دێمۆکراتیك‌و ئازاد‌و پێشکەوتووی ئەوتۆدا ناژێن کە شێوەکانی خەباتی سیاسی‌و مەدەنی بخەینە پێشەوە. نۆروێژیەکان کاتێك پاش هەرەسهێنانی ئیمپڕاتۆری " ناپیلۆان" بێ ئاگاداری‌و ئامادەبوونیان دەخرێنە سەر قەڵەمڕەوی سۆید‌و ئەو بە حەڵاڵ زانینەی دەسەڵاتی سۆێدیەکان، تا ساڵی 1905ی زایینی درێژەی دەبێ‌و بێ ئەوەی گولە لە لولەی چەك دەربچێت، دەسەڵاتی سەربەخۆی وڵات بۆ نۆڕوێژیەکان دەگەڕیتەوە‌و ئێستا وەك دوو وڵاتی دراوسێ‌و برای باش لە گەڵ یەکدیدا پەیوەندییان بەیەکەوە هەیە. " بەڵام هێزە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵات توشی هەڵەی گەورەی سیاسی‌و ڕێکخراوەی دەبن، ئەگەر بێت‌و توێژینەوەی ئەو ژینگە سیاسی‌و کۆمەڵایەتیەیان نەکردبێ کە خەباتی لێدەکەن". ئەوماوەیە زۆر کەس‌و لایەن پێیانوایە حدکا بە دەست لە پشتدان‌و هاندانی هێندێك وڵات‌و هێزی سیاسی کوردی، کردەوە چەکداریەکانیان بەدژی ڕێژێمی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستپێکردۆتەوە. دیارە لە ڕابردووشدا ئەو پڕوپاگەندانەمان لەسەر حیزبی خۆشەویستی خەڵکی کوردستان زۆر جاران بەرگوێ دەکەوت، بەڵام بە هۆی سیاسەتی ڕاست‌و دروستی حیزب ئەو مەسەلانە‌و بووختان‌و پروپاگەندەی بێجێ،وەك بڵقی سەرئاو بوونیان نەدەما.

 

hdka2016_-_rasan_1


حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران هەر وەك لە بەرنامە‌و ستڕاتیژی سیاسی‌و نەتەوەیدا هاتووە، بەردەوامدەبێت لە سەر خەبات‌و تێکۆشانی هەتا بەدی هێنانی مافی سیاسی بۆ خەڵکی کوردستان. سیاسەتی حیزب ئەوەبووە لە ڕابردوو ئێستادا کە ڕێگای چارەسەرکردنی پرسی سیاسی‌و نەتەوەی گەلی کورد بە توندوتیژی‌و شەر ناکرێ‌و دەبێت بە دیالۆگ‌و ئاشتی چارەسەربکرێ. ئەو شەڕە حکوومەتی ئاخوندی بەدرێژای مێژووی دەسەڵاتی ئەو نیزامە کۆنەپەرست‌و تیرۆریستە بەدژی خەڵکی کوردستانی ڕاگەیاندوە‌و گەلی کورد تەنیا بۆخۆپاراستن، پەنای بردۆتە بەرچەك. لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوام زەمینەی خەباتی سیاسی‌و چەکداری هەیە‌و ئەگەر سەیری بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی ئەو بەشەبکەین، دەبینین کەی حیزب ویستبیەتی تێکۆشانی چەکداری پەرەی پێدراوەتەوە. ئەوەش راستە ڕێژیمی ئاخوندی ئێران ئێستا لە قۆناخی بەهێزی خۆیدایە و، لە رووسەربازییەوە ناکرێ بەراوردی هێزبکرێ لە گەڵ هێزە شۆڕشگێڕ‌و تێکۆشەرەکانی کورد. بەڵام ئیرادەی گەل‌و بیروباوەڕی نەتەوەی‌و ڕزگاریخوازی ئەو دەرفەتەی پێك هێناوە کە کورد لە بەرانبەر ئەو ڕێژیمە گەوەرەو بە هێزەدا خەبات بکاو بوەستێتەوە. خەباتی چەکداری هەرگیز نابێت وەك کۆسپ‌و تەگەرەی سەر ڕێگای وتووێژ‌و دیالۆگی سیاسی سەبارەت بە چارەسەرکردنی پرسی نەتەوەی لە ئێراندا لێکبدڕیتەوە. لە سەرەتای گفتووگۆکانی نوێنەرایەتی کورد لە گەڵ حکوومەتی ناوەندی، لە کوردستان خەباتێکی بەربڵاو‌و چڕی چەکداری لە ئارادابوو‌و دانیشتن‌و کۆبوونەوەی بێ ئاکامیش ئەنجامدەدران. لە ڕاستیدا شەهید بوونی پۆلێکی دیکە لە کادر‌و پێشمەرگەکانی دێمۆکڕات لە قۆناخی بێدەنگی خەبات لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاند گەلێك جێگای داخ‌و حەسرەتە، بەڵام ڕزگاری‌و بەدی هێنانی ماف، بێ قوربانیدان‌و گیان بەختکردن بەدی نایەت. گەلی کورد لە گەڵ ڕێژیمێکی ئەوتۆ دڕندە‌و دژی گەلی‌و دژبە ماف‌و ئازادیە دێمۆکڕاتیکەکان بەرەورووبۆتەوە کە لە گەڵ هیچ ڕێسا‌و یاسەیەکی گشتی ئاشیانە هەڵناکا‌و بەردەوام بەدوای فیتنە‌و پەرەپێدان بە ئاڵۆزی‌و بارگرژیدایە. کارو چالاکیە سیاسی‌و چەکداریەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە ئێستادا زۆر لە جێگایخۆیدایە‌و ناکرێ چاوەڕوانی بکرێ کەی هێزێکی دەرەکی ئەو حکوومەتە لەسەر دەسەڵات لابدات. زیندووکردنەوە‌و پەرەپێدان بە تێکۆشانی سیاسی‌و چەکداری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، وەستانەوەیە لە بەرانبەر سەرکوت‌و ستەمی سیاسی‌و نەتەوەی کە ڕێژیمی ئێران هەر لەسەرەتاوە ڕەوای خەڵکی کوردستانی بینیووە. بە دڵنیایەوە کۆمەلانی هەرواوی خەڵکی کوردستان بە دڵ‌و روحیەی ساڵانی ڕبردوویەوە پێشوازی لە ڕۆڵەکانیان لە نێو قوڵای کوردستان دەکەن. دەمێکە حیزبی ئێمە‌و ئەندامان‌و لایەنگرانی بەو ئاکامەی گەیشتوون کە حکوومەتی ناوەندی زۆر دژوارە بە رێگای ئاشتیدا ئاوڕێك لە مەسەلەی کورد بداتەوە. ئەگەر فشاری نێو خۆی‌و دەرەوەی لەسەر دروست نەکرێت‌و چاوەڕێی ئەوەبکرێ، داخوا کەی بەخێراخۆیان هەوڵدەدەن لە گەڵ کورد دابنیشن‌و مافیان لە چوارچێوەی دەستووری وڵاتدا بگوونجێنن، ئەو لێکدانەوەیە سیاسەتێکی بەتەواوی هەڵەیە‌و ناکرێ ئەوە لە حکوومەتی ئاخوندی ئێران چاوەڕوانبکرێ. لانیکەم لە قۆناخی سیاسی ئێستادا کە ڕێژیمی ئێرانی تێدایە.

 

---------------------------------------------------------------------------------------------------

بۆ پێوه‌ندی‌ گرتن له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێوه‌به‌ر‌ى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی‌ فه‌یسبووكه‌وه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 937
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy