هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

چالاکی هێزی پێشمەرگە، بازاڕی قەڵەمفرۆشان گەرمتر دەکا!

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

ئەمڕۆ رەوتی جۆڵانەوەی مافخوازی گەلانی بندەست لە ئاستێکی بەرزدا خۆی دەنوێنێ، گەلی کوردیش لە رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ ئامادە کردنی ئەو ئەرکە پیرۆزە بە خۆیدا هاتۆتەوە. هەروەک دیارە لە سیمای رێبەرایەتی بزووتنەوەکانیش دا جۆرێک لە راسان‌و خۆ سازمان دانەوەی جیدی بەرچاو دەکەون. بەڵام لە بەرانبەردا، دوژمنی ماف‌و ئازادییەکانی گەلی کورد سەرەڕای زەقکردنەوەی نمایشی نیزامی‌و تەبلیغاتی هەمەلایەنە، پێداگری لە سەر شارژ کردنەوەی پێلانێک دەکا کە رەنگە زۆربەمان وەک مەترسی بۆ سەر رەوتی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەل‌و چارەنووسی دوارۆژمان هەستمان پێ کردبێ. کڕینی قەڵەمی کەسانێکی خاوەن ئەزموون‌و لە هەمان کاتدا تاقمێکی بێ ئیرادە کە تەنها بیر لە بەرژەوەندی شەخسی دەکەنەوە لە پرۆژەی دەسەڵاتی کۆنەپەرەستی دایە.هاوتەریب لە گەڵ ئەوەی کە دوژمن دەیەوێ شەڕی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە دەستی رۆڵەکانی کورد بکاو تۆوی دووبەرەکی‌و ئاژاوا بچێنێ، لە رێگەی شەڕی راگەیاندن‌و تەبلیغاتیەوە، ئورگانی تایبەتی‌و بەربڵاوی دامەزراندووەو بۆ ئەو ئامانجەش لە کەسانێکی دیارو نادیار‌و خاوەن کەسایەتی لەرزۆک کەڵک وەردەگرێ. با ئەوەشمان لە بیر نەچێ کە سیاسەتەکانی رێژیم ئەوەندە پێچاوپێچ‌و ئامانجدارە کە رەنگە بەشێک لەو کەسانە هەست بەوە نەکەن لە خزمەت کێ دا هەنگاو هەڵدەهێننەوە.

 

mamosta_salhzada_-_qalam_-_1


هەروەک دەبینین لە ململانێی نێوان گەلی ئێمەو دەسەڵاتدا بێجگە لە بەرپرسان‌و فەرماندەرانی گۆڕەپانەکە، زۆربەی ئەندامانی لەشکری سپای پاسداران لە کوردەکان پێکدێن. رێژیمی ئێران هاوکات هەمان کۆپی‌و پلانیشی بۆ شەڕی پڕوپاگەندەی خۆی دژ بە گەلی کورد گواستۆتەوە. بۆ ئەو مەبەستەش باشترین بانگەشەکار دەتوانێ لە فوڕمی نوێنەری مەجلیس، رێفۆرمخواز، مەلای ئایینی‌و رۆژنامەوانی سەربەخۆ دەربکەوێ. بەڵام بە پێی ئەوەی کە زۆربەی چالاکوانانی رۆژنامەوانی لە وڵاتانی ئازادی ئورووپادا دەژین، تۆڕە سیخوڕی‌و ئیتلاعاتیەکان بەشێکی بەرچاوی قەڵەمفرۆشەکانیان لەوێ بڵاو کردۆتەوەو بە شێوەی راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ ئیمکاناتی وەک کرێ خانوو، هەلی کار، ڤیزای سەفەر بۆ ئێران، یان یارمەتی دیکەیان بۆ دابین کراوە. سەرهەڵدانی بەرچاوی ئەم تۆڕە دژی گەلییەش بە زەقکردنەوەی ناوی چەند پاسداری مەیدانی شەڕی خوێناوی کوردستان وەک حمیدرضا جلایی پور دەستیپێکرد. دواتر بە هێنانی کەسانی وەک عیرفان قانعی فەرد‌و احسان هوشمند‌و ... یارییەکەیان بردە قۆناخێکی نوێ. بەلام ماوەیەکە هەستیان بەوە کردووە کە دەوری ئەم یاریزانانەش کۆتایی پێهاتووەو پێویستە بیر لە مۆرەی دیکە بە رەنگ‌و مودێلی نوێ بکەنەوە. هەر بۆیە قۆناخی ئێستای دژایەتی کردنی تەبلیغاتی رەوتی خەباتی رەوای مافخوازانەی گەلی کورد لە چاو پێشتر گەلێک بەرفراوانترەو لە چەندین کاناڵی جیاوازو جۆراوجۆردا چالاکن.

ئەرکی سەرەکی ئەوان بەرگری کردنە لە بە دەستەوە گرتنی چارەنووسی گەلی کورد لە باشووری کوردستان، شێواندنی مێژووی خەباتی راستەقینە لە رۆژهەڵات، چەواشەکاری راستیەکانی سەردەم، شکاندنی شکۆی دەستکەوتەکانی خەباتی گەلی کورد، هەوڵی گواستنەوەی پرسی کورد لە تارانەوە بۆ ئانکارا و، لە هەموان گرینگتر هەوڵی ئاژاوا نانەوەو دووبەرەکی سازکردن لە ناو ریزەکانی حیزبە خاوەن نفووز‌و پێگەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان.

بەشێک لە تایبەتمەندییەکانی قەڵەمفرۆشان کە یارمەتیدەرە بۆ ناسینەوەیان بریتین لە :

- بانگەشەی نائۆمێدی خەباتی رۆژهەڵات‌و بچووک نیشاندانی پلان‌و بەرنامەی حیزبەکان بە تایبەت لە بەرانبەر حیزبی دیموکرات‌و کۆمەڵەدا.

- زەقکردنەوەی دەسەڵاتی تاران بە شێوەی ناراستەوخۆو بە پێچ‌و پەنا.

- بەورئاسا بە گژ دەوڵەتی تورکیەدا دەچنەوەو لە سەر گۆی زەوی تەنها ئوردۆغان بە فاشیست دەزانن. ئەم خسلەتەش وەک پێناسەیەک بۆ کوردایەتی دووڕوویانەی خۆیان بە کار دێنن.

- زۆر جار بە فارسی دەنووسن، سەرەڕای ئەوەی کوردی نووسینیشیان خراپ نیە. ئەوەش بۆ ئەوەیە کە بتوانن رەزایەتی برا فارسەکانیان بە دەست بێنن‌و بە لێشاو بابەتەکانیان پەسەند بکرێ تا بەشکم بتوانن جۆرێک رەوایی درۆیین بۆ خۆیان ساز بکەن.

- کەمتر زێدەرۆیی دەکەن بەڵام ئەگەرهاتوو بکەونە حاڵەتێک کە خەریکە رسوا دەبن، بابەتێکی نەرم دادەنێن‌و دەکەونە پاکانە کردن بۆ خۆیان تا رێگەیان هەبێ بێنەوە ناو مەیدانی یارییەکە.

- لە بۆنە تایبەتیەکاندا بازاڕیان گەرمترە‌و مشتری تایبەتیان هەیە. زۆر جاریش ئەرکی دیاریکراویان بۆ تەرخان دەکەن‌و دەبێ خۆیان تۆزێک ماندوو بکەن.

- بە وشەی "کلاسیک" ئالێرژییان هەڵدەکشێ‌و خۆی لێ نادەن، مەسەلەن وشەی "پێشمەرگە" چوارچێوەی مێشکیان دەهاژێنێ. بۆ ئەوەی خەڵک وابزانێ بیرۆکەی نوێیان هەیەو باشتر فریویان بخۆن، پێداگری لە مودێڕنیزە دەکەن‌و حەزیان لە دەستەواژەی خارجی یە.

- دژایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەن. بە جۆرێک وا هەست دەکەی ئەو حیزبە دەسەڵاتی ئێرانی بە دەستەوەیە. بە بێ رێزیکردن بە شەخسی مەسعود بارزانی شکۆی هەرێمی کوردستان دەشکێنن‌و هەوڵی سووک کردنی دەدەن

- لە مەسەلەی "فرافکنی" دا شاکار لە لای ئەوانە. کوردستان تەنها باکوورەو حەماسەی مێژووی ئەوان تەنها "کۆبانێ"یە.

 

---------------------------------------------------------------------------------------------------

بۆ پێوه‌ندی‌ گرتن له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێوه‌به‌ر‌ى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی‌ فه‌یسبووكه‌وه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1326
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy