له به‌یاننامه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران‌دا وتراوه که 6 پێشمه‌رگه‌ی ئه‌م حیزبه له‌م تێکههلچونهدا شه‌هید بوون. هه‌روه‌ها وتراوه که ژمارەیەکی بەرچاو لە فەرماندەو پاسدارە پلەبەرزەکانو چه‌کدارانی تری سه‌ر به کۆماری ئیسلامی ئێرانیش له‌م شه‌ره‌دا کوژراون.
وه‌ک له هه‌واڵه‌کان دا هاتووه ڕۆژی چوارشه‌مه شه‌ڕو پێکدادانێک له نێوان هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران‌و چه‌ند تیمی ته‌شکیلاتی ـ نیزامی حیزبی دیمۆکڕاتی کوردستانی ئێران له گوندی قه‌ره سه‌قل له نزیک شاری شنۆ ڕووی دا.
شه‌ڕه‌که نزیکه‌ی 8 کاتژمێری خایاند‌و له ده‌رئه‌نجامیدا به هۆی تۆپبارانی گونده‌که له لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه خانوویه‌کی زۆر له ئه‌و گونده وێران بووه‌و له هه‌ر دوولاش چه‌ند که‌س کوژران‌و بریندار بوون.
کۆماری ئیسلامی گرته ڤیدئۆیه‌کی بڵاوکردۆته‌وه که کۆمه‌ڵێک چهکو تهقهمهنیو هه‌روه‌ها ته‌رمی چه‌ند شه‌هید نیشان دهداتو ده‌ڵێت ئه‌مه ته‌رمی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌یه که له شه‌ڕه‌که‌دا به ده‌ستی ئه‌وان شه‌هید بوون. به‌رپرسانی سپا ده‌ڵێن سێ له پاسداره‌کان کوژراون‌و له به‌رامبه‌ردا 12 پێشمه‌رگه‌ش شه‌هید بوون، به‌ڵام ته‌نیا به‌ڵگه‌ی پێناسی شه‌ش که‌س له لایه‌ن سپاوه بڵاوکراوه‌ته‌وه.
له لایه‌کی دیکه‌وه، له به‌یاننامه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران‌دا وتراوه که 6 پیشمه‌رگه‌ی ئه‌م حیزبه له‌م تێكهه‌ڵچوونه‌دا شه‌هید بوون:
شەهیدانی ئەم بەرەنگاری‌و بەرگری کردنە لە ئاوایی قەرەسەقەڵ بریتین لە:
1ـ کەماڵ خزری ٢ـ محەممەدخالید پەیغامی ٣ـ لوقمان شێخانی ٤ـ جەماڵ ئیسماعیلی ٥ـ سەلاح نادریو ٦ـ سەید عومەر حوسێنی، کە پێشمەرگەی پێشووی حیزب‌و نیشتەجێی وڵاتی سوئید بوو کە بە مەبەستی سەردانی خزمانی لەگەڵ ئەو پێشمەرگانە بەرەو شنۆ دەگەڕایەوە. جیا لەوە ئەگەر گومانی ئەوە هەبێ یەکێک لەو کەسانە بە برینداری کەوتبێتە دەست هێزە دژی گەلییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئاشکرایە کە پاراستنی گیانی دەکەوێتە ئەستۆی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران."
له‌م بیانیه‌دا هه‌روه‌ها وتراوه که ژمارەیەکی بەرچاو لە فەرماندەو پاسدارە پلەبەرزەکانو چه‌کدارانی تری سه‌ر به کۆماری ئیسلامی ئێران له‌م شه‌ره‌دا کوژراون.
بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به شه‌ڕه‌که‌و هه‌روه‌ها هۆی ناردنه‌وه‌ی ئه‌و تیمانه‌ی پێشمه‌رگه به‌شی كوردیى رادیۆ ده‌نگی ئا‌مریكا له گه‌ڵ به‌ڕێز کاوه به‌هرامی، ئه‌ندامی کومیته‌ی ناوهندیو ئه‌ندامی شورای نیزامی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران وتوویژى کردووه.
ده‌توانن گوێبیستی ده‌قی وتووێژه‌كه بن له رێگای كلیك كردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی خواره‌وه:
Download
Name
Play
Size
Length
Kawa Bahrami - Rasan - PDKI - VOA
7.4 MB
16:08 min
بۆ خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كانی پێوه‌ندیدار به شۆڕش له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان
كلیك له‌سه‌ر ئه‌م وێنه‌ی خواره‌وه بكه:
---------------------------------------------------------------------------------------------------
بۆ پێوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی فهیسبووكهوه ئێره كلیك بكه

