هه‌ڵۆی كوردستان: لە ڕێکەوتی 26ی جۆزەردانی 1395ی هەتاوی به‌رامبه‌ر به 15ی ژووئه‌نی 2016ی زایینی، دەستەیەک لە کادرو پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە بۆ بەڕێوەبردنی ئەرکی سیاسی‌و تەشکیلاتی لە ناوچەی شنۆ بوون، بۆ پشوودان ڕوو دەکەنە گوندەکانی قەرەسەقەڵو سەرگیز کە دەکەونە بەر پەلاماری هێزەکانی ڕێژیم‌و ناچار بە بەرگری لە خۆیان دەبن‌و لە ئاکامدا شەڕو تێکهەڵچوونێکی قورس‌و خوێناوی ڕوو دەدا کە بۆ ماوەی ١٠ کاتژمێری خایاند.
لەو تێکهەڵچوونەدا 6 پێشمەرگە پاش شەڕێکی قارەمانانە شەهید بوون‌و بە دەیان کەس لە فەرماندەو جاش‌و پاسداری ڕێژیم کوژران‌و بریندار بوون. دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 29ی جۆزەردانی 1395ی هەتاوی لە پێوەندی لەگەڵ هێرشی هێزەکانی ڕێژیم بۆ سەر پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی شنۆ راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌و له به‌شێك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی باس له‌وه ده‌كا كه: ئەگەر گومانی ئەوە هەبێ یەکێک لەو کەسانە بە برینداری کەوتبێتە دەست هێزە دژی گەلییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئاشکرایە کە پاراستنی گیانی دەکەوێتە ئەستۆی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران. به‌ڵام روونی نه‌كردۆته‌وه كه كام یه‌ك له‌م كه‌سانه گومانی برینداربوونی و به‌دیل بوونی ده‌كرێ.
ناو‌و وێنه‌ی شه‌هیده‌كان بریتین له:
كه‌ماڵ خزری
سه‌لاح نادری
جه‌ماڵ ئیسماعیلی
محه‌ممه‌د خالید په‌یغامی
عومه‌ر حوسێنی
لوقمان شێخانی
رۆحیان شاد‌و رێگایان پڕ رێبوار بێ
بۆ خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كانی پێوه‌ندیدار به شۆڕش له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان
كلیك له‌سه‌ر ئه‌م وێنه‌ی خواره‌وه بكه:
---------------------------------------------------------------------------------------------------
بۆ پێوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی فهیسبووكهوه ئێره كلیك بكه

