لە شەڕو تێکهەڵچوون لە نێوان پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری شنۆ لەگەڵ هێزە داگیرکەرە تێرۆریستییەکانی سپای پاسدارانی ڕێژیم، سەروانێکی پاسداو چەند ئەندامی دیکەی ئەو ڕێکخراوە تێرۆریستییەی خەڵکی شاری نەغەدە کوژران.
٦ ئەندامی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران خەڵکی شاری نەغەدە لە هێرش بۆ سەر پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری شنۆ سزای هێرش بۆ سەر کوردستانیان وەرگرتەوە.
شوناسی یەکێک لە ئەندامانی تێرۆریستی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران، سەروان " عەبدولواحید حیکمەت" خەڵکی شاری نەغەدە ڕاگەیەندراوە.
هەروەها، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٧ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە ئەنجامی شەڕ لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانو هێزەکانی داگیرکەری کوردستان، "حاجی سەمەد بۆستانی" جێگری فەرماندەی سپای پاسدارنی ڕێژیم لە شاری شنۆ کوژرا.
هەروەها ٤ جاش بە ناوەکانی "یوسف ئەحمەدی، مستەفا خالیدی، عوبەید هەرکیو ئەسکەندەر مامەڵ" خەڵکی "باڵاگیر" بە دەستی هێزەکانی پێشمەرگە کوژران.
ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو باس لە ڕێژەی بەرچاوی کوژراو بریندارانی ڕێژیمی ئێران دەکات.
سهرچاوه:کوردستان میدیا
بۆ خوێندنهوهی بابهتهكانی پێوهندیدار به شۆڕش له رۆژههڵاتی كوردستان
كلیك لهسهر ئهم وێنهی خوارهوه بكه:
---------------------------------------------------------------------------------------------------
بۆ پێوهندی گرتن لهگهڵ بهڕێوهبهرى ماڵپهڕ له رێگهی فهیسبووكهوه ئێره كلیك بكه

