کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سەر بڵاوکردنەوەی هەواڵو زانیاری لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکاندا ئاگادارییەکی بۆ ئەندامانو لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بڵاو کردەوە.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
هاوڕێیانو ئەندامانی حیزب!
وەک ئاگادارن کە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ کاری سیاسیو پێوەندی لەگەڵ خەڵکی کوردستان لە نێو قووڵایی خاکی کوردستانی رۆژهەڵاتدانو هەواڵی پێوەندیدار بە کارو چالاکیو هەڵسوڕانیانو ئاکامەکانی ئەو رووداوانە بە هەموو لایەک بگات. لەم سەروبەندەدا کە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانو کاناڵە دیجیتاڵیو نوێیەکانی راگەیاندنو پێوەندیەکان دنیایان زۆر بچووک کردۆتەوە، گەیشتنی هەموو هەواڵو زانیاریەک بەدەستی ئێوە نە بە مانای راستو دروستبوونی ئەو زانیاریانەو نە بەمانای رێگەپێدان بە بڵاوکردنەوەی هەمووجۆرە هەواڵو وێنەو زانیاریەکە.
لەو پێوەندیەدا لە هەموو کادرو پێشمەرگەو ئەندامو لایەنگرانی حیزبی دێموکرات داواکارین کە:
١- هەرجۆرە هەواڵو زانیاریو وێنەو ڤیدیۆو .... لە سەر کارو چالاکیو ژمارەو شوێنو ناوو موشەخەساتو .... پێشمەرگەکانی حیزب، بەدەستتان دەگا لە بڵاوکردنەوەی خۆ ببوێرن.
٢- هەر جۆرە هەواڵو وێنەو زانیاریو راپۆرتێکی پێوەندیدار بە ئەم قۆناخەی خەبات کە بەدەستتان دەگات چ راست بێ یان ناراست، تکایە بە شوێنی خاوەن سەلاحیەتو پێوەندیداری حیزبی بگەیەنن.
٣- لە دونیای تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانو دونیای مەجازیدا، دەرەتانێکی گەورە بۆ بڵاوبوونەوەی هەواڵی ناراستو دەنگۆو پروپاگەندەی رژیمو لە داوی تۆڕەکانی رژیم کەوتن هەیە. هەرلەو کاتەدا کەڵکی نابجێو نادروست وەرگرتن لە ئامرازەکانی پێوەندی، رەنگە زانیاریەکی هەستیار بەدوژمن بگەیەنێ. تکایە ئاگادارو وشیاری وێنەو هەواڵو زانیاری بڵاوبووەکانو ئەوانەی ئێوە بڵاوی دەکەنەوە ببن. چوونکە رەنگە لە رووی کەمبوونی زانیاریەوە تووشی پەرەدان بە بڵآوبوونەوەی زانایاریی خوازراوی رژیم ببن.
٤- رژیمی کۆماری ئیسلامیو دەستوپێوەندیەکانی جیا لە شەڕی فیزیکیو ماڵوێرانکردنی خەڵک، لە رێگەی شەڕی رەوانیەوە هەم دەیانەوێ پەرە بە دەنگۆو هەواڵی چەواشەکراو بدەنو هەم لە ورەو رووحیەی خەڵک بدەن، تکایە وشیاری داوەکانی رژیم بن.
٥- تکایە هەوڵ بدەن هەم راگەیەنە رەسمیو خاوەن سەلاحیەتەکانی حیزب وەکوو سەرچاوەی زانیاری کەڵکی لێ وەربگرنو هەم هەواڵو وێنەو ڤیدیۆو زانیارییەک کە بەدەستتان دەگا لە بڵاوکردنەوەی بە شێوەی نادروستو تاکەکەسیو بێسەروبەر، خۆ ببوێرن، چوونکە ئەو زانیاریانە باشتر وایە شوێنی خاوەن سەلاحیەتی حیزب ببێ بە خاوەنی. تکایە نەکەونە کێبەرکێی ئەوەیکە کێ زووترین هەواڵو وێنەی بە دەست دەگا، زووتر بڵاوی بکاتەوە.
لەم قۆناخە نوێیەی خەبات وشۆڕشدا، جیا لە هەموو بوارەکانی دیکە، کادرو پێشمەرگەو ئەندامو لایەنگرانی حیزبی دەبێ لە بواری زانیاریو راگەیاندندا بە وشیاریو هەستیاریەوە بجووڵێنەوەو هەم بەرپەرچی دەنگۆسازکردنو شەڕی ڕەوانیی دوژمن بدەنەوەو هەم وەکوو سەنگەرێکی شەڕ بە دژی کۆماری ئیسلامی کەڵکی لێ وەربگرین.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
کومیسیۆنی راگەیاندن
٢٨ی جۆزەردانی ١٣٩٥
١٧ی ژووئەنی ٢٠١٦
بابهتی پێوهندیدار:
شوڕای نیزامیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕاگەیەندراوێکی لە سەر شەڕی شنۆ بڵاو کردەوە
لە پیرانشار ڕاسانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەستی پێکرد
وێنهكانی گوندی "قهرهسهقهل" كه رێژیم وێرانی كرد
رێژیمو ماڵپهڕی وشهو "حدك" خهریكی چهواشهكارین!
نوێترین زانیاری سهبارهت به كوژرانی جێگری فەرماندەی سپاو چهندین جاشو پاسدارو ناوو نيشانيان
چەخماقەی ڕاسانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری شنۆ لێ درا
له شنۆ شهڕ لهنێوان رێژیمو پێشمهرگه رووی دا
---------------------------------------------------------------------------------------------------
بۆ پێوهندی گرتن لهگهڵ بهڕێوهبهرى ماڵپهڕ له رێگهی فهیسبووكهوه ئێره كلیك بكه

