شوڕای نیزامیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە شەڕ وتێکهەڵچوونی هێزەکانی پێشمەرگەو هێزە دژی گەلییەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە شاری شنۆ بڵاو کردەوە.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
سەبارەت بە شەڕو تێکهەڵچوونی ئەم دواییانەی هێزی پێشمەرگەو هێزە دژی گەلییەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەی شنۆ
هاونیشتمانە بەڕێزەکان !
کادرو پێشمەرگە قارەمانەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران!
ئوگرانی ئازادی !
هەروەک ئاگادارن لە ڕێکەوتی ٢٦ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی دەستەیەک لە کادرو پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە بۆ بەڕێوەبردنی ئەرکی سیاسیو تەشکیلاتی لە ناوچەی شنۆ بوون، بۆ پشوودان ڕوو دەکەنە گوندەکانی قەرەسەقەڵو سەرگیز کە دەکەونە بەر پەلاماری هێزەکانی ڕێژیمو ناچار بە بەرگری لە خۆیان دەبنو لە ئاکامدا شەڕو تێکهەڵچوونێکی قورسو خوێناوی ڕوو دەدا کە بۆ ماوەی ١٠ کاتژمێری خایاند. لەو تێکهەڵچوونەدا چەند پێشمەرگە پاش شەڕێکی قارەمانانە شەهید بوونو بە دەیان کەس لە فەرماندەو جاشو پاسداری ڕێژیم کوژرانو بریندار بوون . هێزەکانی ڕێژیم بە دڕندانەترین شێوە کەوتنە وێرانکردنی ماڵو موڵکی خەڵک لە گوندی قەرەسەقەڵو زیانێکی زۆریان بە موڵکو ماڵی خەڵک گەیاند.
لێرەوە ڕادەگەیەنین سەرەڕای شەهیدبوونی چەند پێشمەرگە، هێزەکانی پێشمەرگەی حیزب لە هەلسووڕانو چالاکیەکانیان لە ناوچەکە بەردەوامنو لە ڕاگەیەندراوەکانی دواتری شورای نیزامیدا لە وردەکارییەکانی ئەو شەڕەو ژمارەو ناوی شەهیدەکانی هێزی پێشمەرگە ئاگادارتان دەکەینەوە.
شوڕای نیزامیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سپاسو پێزانینی خۆی پێشکەش بە خەڵکی شنۆو دەورووبەری دەکا کە وەک هەمیشە پشتیوانو یارمەتیدەری هێزی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان ئێران بوون.
بڕووخی ڕێژیمی دژی گەلی کۆماری ئیسلامیی ئێران
شوڕای نیزامیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
٢٨ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی
١٧ی ژوئەنی ٢٠١٦ی زایینی
بابهتی پێوهندیدار:
لە پیرانشار ڕاسانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەستی پێکرد
وێنهكانی گوندی "قهرهسهقهل" كه رێژیم وێرانی كرد
رێژیمو ماڵپهڕی وشهو "حدك" خهریكی چهواشهكارین!
نوێترین زانیاری سهبارهت به كوژرانی جێگری فەرماندەی سپاو چهندین جاشو پاسدارو ناوو نيشانيان
چەخماقەی ڕاسانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری شنۆ لێ درا
له شنۆ شهڕ لهنێوان رێژیمو پێشمهرگه رووی دا
---------------------------------------------------------------------------------------------------
بۆ پێوهندی گرتن لهگهڵ بهڕێوهبهرى ماڵپهڕ له رێگهی فهیسبووكهوه ئێره كلیك بكه

