هێزێکی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری پیرانشار لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لەگەل هێزەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران تووشی شەڕ و تێکهەڵچوون بوون.
وتەبێژی شوڕای نیزامیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند، کە تیمێکی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی "سەروکانی" سەر بە شاری پیرانشار شەوی ٢٥ لە سەر ٢٦ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی، کەوتوونەتە بۆسەی هێزەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران و لە ئەنجامدا شەڕ و تێکهەڵچوون لە نێوان پێشمەرگە و هێزەکانی ڕێژیم ڕووی داوە.
لە ئەنجامی ئەو هێرشەی هێزەکانی سپای پاسدارن بۆ سەر پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات، پێشمەرگەکان دەکەونە گەمارۆی هێزەکانی ڕێژیم کە دوای ١ کاتژمێژ شەڕ گەمارۆی دوژمن دەشکێنن و ڕزگاریان دەبێت.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە،شەڕ و دەگیری لە نێوان هێزەکانی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران و هێزەکانی پێشمەرگە لەو ناوچەیە ماوەی ١ کاتژمێر درێژەی کێشاوە و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات بێ هیچ زیانیك ڕزگاریان بووە.
هەروەها بەپێی ئەو ڕاپۆرته تا ئێستا ڕادەی تەلەفاتی هێزەکانی ڕێژیمی ئێران دیار نییە.
بابه‌تی پێوه‌ندیدار:
وێنه‌كانی گوندی "قه‌ره‌سه‌قه‌ل" كه رێژیم وێرانی كرد
رێژیم‌و ماڵپه‌ڕی وشه‌و "حدك" خه‌ریكی چهواشهكارین!
نوێترین زانیاری سه‌باره‌ت به كوژرانی جێگری فەرماندەی سپا‌و چه‌ندین جاش‌و پاسدار‌و ناو‌و نيشانيان
ئاخرین زانیاریه‌كان له‌سه‌ر كوژراوانو بریندارانی شه‌ڕه‌كه‌ی ئه‌مرۆی شنۆ‌و بارودۆخی پێشمه‌رگه‌كان
چەخماقەی ڕاسانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری شنۆ لێ درا
له شنۆ شه‌ڕ له‌نێوان رێژیم‌و پێشمه‌رگه رووی دا
---------------------------------------------------------------------------------------------------
بۆ پێوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی فهیسبووكهوه ئێره كلیك بكه

