هه‌ڵۆی کوردستان

دەزگای ڕاگەیاندنی گشتی: پرێستیژی حیزبی دێموکرات زۆر بەرزتر لە ئاستی پرێستیژی ڕێژیمی ئێرانە

خۆپیشاندانەکانی خەڵکی عێراق ئاکامی سیاسەتی ئاژاوەگێڕیی ڕێژیمی ئێران لەو ...

هێرشی تورکیە، ئامانج‌و لێکەوتەکانی

لە کۆبوونەوەی ئانکارا، ڕوسیا، ئێران‌و تورکیا لەسەر دژایەتیکردنی کوردستان...

  • دەزگای ڕاگەیاندنی گشتی: پرێستیژی حیزبی دێموکرات زۆر بەرزتر لە ئاستی پرێستیژی ڕێژیمی ئێرانە

    شەممە, 09. 11. 2019
  • ناوه‌ندی هاوكاريی حیزبه‌كانی كوردستانی ئێران: شاره‌كانی كوردستان بكه‌نه‌ شانۆی وه‌ستانه‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌ دیكتاتۆر‌و داگیركه‌ران

    شەممە, 12. 10. 2019
  • هێرشی تورکیە، ئامانج‌و لێکەوتەکانی

    هەینی, 11. 10. 2019
-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

رێژیم‌و ماڵپه‌ڕی‌ وشه‌‌و "حدك" خه‌ریكی‌ چه‌واشه‌كارین!

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

ـ هه‌ڵۆی‌ كوردستان: دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ تیمێكی‌ پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری شنۆ کە لە نێوان گوندەکانی "سەرگیز و قەرەسەقەل" لە ناو خەڵکدا گەڕاون‌و کاروباری حیزبیان کردو كه‌وتنه‌ بۆسەی هێزەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران و لە ئەنجام‌دا شەڕ و تێکهەڵچوون لە نێوان پێشمەرگە و هێزەکانی ڕێژیم ڕووی داو‌و ده‌یان جاش‌و پاسدار كوژران‌و بریندار بوون، راگه‌یه‌نه‌كانی‌ رێژیم كه‌وتوونه‌ته‌ چه‌واشه‌كاری‌‌و باس له‌ كوژرانی‌ 12 پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ن كه‌ دوور له‌ راستییه‌‌و پێشمه‌رگه‌كان هه‌موویان ساخ‌و سڵامه‌تن‌و هیچ كامیان شه‌هید نه‌بوو.

 

chawashakari_-_shno_-_2 

 

هه‌ر له‌م راستایه‌دا هه‌ندێك راگه‌یاندن وه‌كوو ماڵپه‌ڕی‌ "وشه‌" له‌ هه‌واڵێكدا رایگه‌یاند كه‌: دوای ئەوەی لەلایەن سوپای پاسدارانەوە هێرش دەکرێتە سەر پێشمەرگەکانی "حدکا" تیمیک لە پێشمەرگەکانی حزبی دیموکراتی کوردستان کە لە نزیک ناوچەی قه‌ره‌ سەقەل بوون، بە هانای پێشمەرگەکانی "حدکا" دەچن و بەیەکەوە بەرپەرچی چەکدارانی سوپای پاسداران دەدەنەوە.

 

chawashakari_-_shno_-_5


هه‌روه‌ها مه‌ولوود سواره‌، ئه‌ندامی‌ رێبه‌رایه‌تیی‌ "حدك" (لایه‌نی‌ ئێنشێعابیی‌ حیزبی‌ دێموكرات) له‌ ستاتووسێكدا له‌ فه‌یسبووك نووسی‌ كه‌: "شەڕی دیموکراتەکان و کۆماری ئیسلامی ئیران لە شنۆ بەردەوامە، پارێزەرانی رۆژهەڵات "هێزی پێشمەرگەی حدک لە ناوخۆی رۆژهەڵات بە هانای حدکاوە چووە".

 

chawashakari_-_shno_-_4


"هه‌ڵۆی‌ كوردستان" له‌ به‌دواداچوونێكی‌ ورددا‌و له‌ پێوه‌ندییه‌كی‌ تایبه‌ت له‌گه‌ڵ‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران ئه‌وه‌ی‌ ده‌ست كه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌و شه‌ڕه‌ ته‌نیا له‌ نێوان حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران‌و هێزه‌كانی‌ رێژیم دایه‌‌و هیچ هێزێكی‌ دیكه‌ی‌ كوردی‌ له‌م شه‌ڕه‌دا بوونیان نیه‌.

پێوسته‌ بگوترێ‌ رێکەوتی 15ی سەرماوەزی ساڵی 1385 کۆمەڵێک کەس لە پێکهاتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران جیا بوونەوە و لە ژیر ناوی "حیزبی دێموکراتی کوردستان" (حدك) چالاکی سیاسی ـ تەشکیلاتی خۆیان لەناوچە کوردنشینەکان دەست پێکرد.

هەتا ئێستا حیزبی دێموکراتی کوردستان لە لایەن حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیرانەوە بە فەرمی دانی پێدا نەنراوە، بەڵام چه‌ندین دانیشتن‌و كۆبوونه‌وه‌یان به‌ مه‌به‌ست یه‌كگرتنه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ بردوه‌. بەڵام هەتا ئێستاو پاش زیاتر له 9 ساڵ ئەو دوو لایەنە سیاسییە بەشێوەی جیا چالاکی دەکەن‌و چه‌ند مانگێكه‌ هیچ هه‌وڵ‌‌و دانیشتنێكی‌ ئه‌وتۆ بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ نه‌دراوه‌‌و "حدك" لە باری سیاسیەوە خەریکه بەرەو ئاقارێک دەچێ‌ کە لە لایەن حیزبی‌ دێموكراته‌وه‌ قابیلی قبووڵ‌ نییە‌‌و ماوه‌یه‌كه‌ "حدك" سیاسه‌تی‌ خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی‌ گرتۆته‌ به‌ر‌و دروشمی‌ رووخانی‌ رێژیمی‌ ئێرانیان قبووڵ‌ نیه‌‌و هه‌ر ئه‌مه‌ بۆته‌ هۆی‌ دوو به‌ره‌كی‌ له‌نێوان ئه‌ندامه‌كانیان‌و ناڕه‌زایه‌تییان لێ‌ به‌رز بۆته‌وه‌ له‌ هه‌مبه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته‌ نوێیه‌ی‌ سكرتێره‌كه‌یان، خالید عه‌زیزی‌‌و به‌م بۆنه‌وه‌ ئه‌ندامێكی‌ كۆمیته‌ی‌ ناوه‌ندیشیان به‌ناوی‌ "كاوه‌ ئاهه‌نگه‌ری‌" وازی‌ له‌و رێكخراوه‌ هێناوه‌‌و په‌یوه‌ست بووه‌ به‌ ریزه‌كانی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران.



 

 بابه‌تی‌ پێوه‌ندیدار:

 نوێترین زانیاری‌ سه‌باره‌ت به‌ كوژرانی‌ جێگری فەرماندەی سپا‌و چه‌ندین جاش‌و پاسدارو ناوو نيشانيان

  ئاخرین زانیاریه‌كان له‌سه‌ر كوژراوان‌‌و بریندارانی‌ شه‌ڕه‌كه‌ی‌ ئه‌مرۆی‌ شنۆو بارود‌ۆخی‌ پێشمه‌رگه‌كان

 چەخماقەی ڕاسانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری شنۆ لێ درا

  له‌ شنۆ شه‌ڕ له‌نێوان رێژیم‌و پێشمه‌رگه‌ رووی‌ دا

 

---------------------------------------------------------------------------------------------------

تێبینی‌:

كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و بابه‌ته‌ ته‌نیا  به‌ هێنانی ناوی سه‌رچاوه‌ ئازاده

بۆ پێوه‌ندی‌ گرتن له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێوه‌به‌ر‌ى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی‌ فه‌یسبووكه‌وه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 2115
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy