هه‌ڵۆی کوردستان

پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی یەکەمین ساڵوەگەڕی تاوانەکانی ١٧خەرمانان

سەلمێنەری وەحشەتی ئەو ڕێژیمە لە کوردستان وەک ناوەندی خەبات‌و بەربەرەکانی...

حیزبی دێموکرات: درێژە بە خەباتی شار‌و شاخ دەدەین

ناوەندی سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ٤٠ـەمین ساڵی فەرمانی ج...

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات، لە خەڵکە‌و بۆ خەڵکە

"مستەفا هیجری"، لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە بۆنە...

  • پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی یەکەمین ساڵوەگەڕی تاوانەکانی ١٧خەرمانان

    شەممە, 07. 9. 2019
  • حیزبی دێموکرات: درێژە بە خەباتی شار‌و شاخ دەدەین

    یەک شەممە, 18. 8. 2019
  • مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات، لە خەڵکە‌و بۆ خەڵکە

    چوار شەممە, 14. 8. 2019
-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

نوێترین زانیاری‌ سه‌باره‌ت به‌ كوژرانی‌ جێگری فەرماندەی سپا‌و چه‌ندین جاش‌و پاسدارو ناوو نيشانيان

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

جێگری فەرماندەی سپای شاری شنۆ بەدەست هێزەکانی پێشمەرگە کوژرا

"حاجی سەمەد" جێگری فەرماندەی سپای پاسدارانی ڕێژیم لە شاری شنۆ، لە شەڕی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە‌و هێزەکانی داگیرکەری کوردستاندا کوژرا.

 

zanyari_-_shno_2 


ڕۆژی پێنج‌شەممە ڕێکەوتی ٢٧ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە ئەنجامی شەڕ لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران‌و هێزەکانی داگیرکەری کوردستان، "حاجی سەمەد بۆستانی" جێگری فەرماندەی سپای پاسدارنی ڕێژیم لە شاری شنۆ کوژراوە.

ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە ڕێژیم هێزی زۆری ڕەوانەی ئەو شارە کردووە‌و دەنگی تەقە دەبیسرێت‌و ئەمڕۆ پێنج‌شەممە ڕێکەوتی ٢٧ی جۆزەردان لە گوندی حەسەن‌نووران‌و قەرەسەقەل هێزەكانی ڕێژێم جێگیر كراون‌و دەورەی گوندەکانیان داوە‌و هاتوچۆی خەڵكیان خستۆتە ژێر چاوەدێرییەوە.

هەروەها سەرچاوەکانی هەواڵ لەو بارەیەوە بە ماڵپەڕی کوردستان میدیایان ڕاگەیاند کە؛ ١١ پاسداری ڕێژیم‌و ٣ جاش لە ئەنجامی ئەو شەڕ‌و تێکهەڵچوونەدا کوژراو‌و بریندار بوونە‌و جاش‌و بەکرێگیراونی ڕێژیمی ئێران لەو ناوچەیەش لە حاڵەتی ئامادە باشی‌دان‌و دەنگی تەقە دەبیسرێت.

لەو شەڕەدا یەکێک لە پاسداراە کوژراوەکان پلەی سەرهەنگی هەبووە‌و سێ جاشیش بە ناوەکانی "یوسف ئەحمەدی، مستەفا خالیدی‌و ئەسکەندەر مامەڵ" خەڵکی گوندی "باڵاگیر" کوژراون.

 

zanyari_-_shno_5


هێرشی هێزەکانی سپای پاسدارانی ڕێژیم بۆ سەر پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات

نەزۆک مایەوە

لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات، ژمارەیەکی زۆر لە پاسدارانی ڕێژیم کوژراون‌و بریندار بوون.

دوای ئەوەیکە ڕۆژی ڕابردوو ڕێکەوتی ٢٦ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی، تیمێکی هێزەکانی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کاتی گەڕان‌و بەڕێوەبردنی کاروباری حیزبی لە نێو خەڵکدا، کەوتنە بۆسەی هێزەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران‌و لە ئەنجامدا شەڕ‌و تێکهەڵچوونێکی قورس هاتە ئاراوە.

ڕێژیمی داگیرکەری کوردستان هێزێکی زۆری هێناوەتە شاری شنۆ‌و بە تەواوی ناوچەکەی میلیتاریزە کردووە.

هەر بەپێی ئەو هەواڵانە، ڕێژیم بە چەکی قورس لە گوندی "حەسەن‌نووران" تۆپبارانی ناوچەکە دەکات‌و زیانی ماددیش بە هاووڵاتییان گەیشتووە.

هەروەها سەرچاوەکانی هەواڵ لەو بارەیەوە بە ماڵپەڕی کوردستان میدیایان ڕاگەیاند کە؛ ١١ پاسداری ڕێژیم‌و ٣ جاش لە ئەنجامی ئەو شەڕ‌و تێکهەڵچوونەدا کوژراو‌و بریندار بوونە‌و جاش‌و بەکرێگیراونی ڕێژیمی ئێران لەو ناوچەیەش لە حاڵەتی ئامادە باشی دان‌و دەنگی تەقە دەبیسرێت.

لەو شەڕەدا یەکێک لە پاسدارە کوژراوەکان پلەی سەرهەنگی هەبووە‌و سێ جاشیش بە ناوەکانی "یووسف ئەحمەدی، مستەفا خالیدی‌و ئەسکەندەر مامەڵ" خەڵکی گوندی "باڵاگیر" کوژراون.

پاش شەڕێكی قورس، پێشمەرگەكان بە سەلامەتی دەربازبوونە، بەڵام هێزەكانی ڕێژێم چوونەتە ناو سێ گوندی "قەرەسەقەل، سەرگیز‌و حەسەن‌نووران"‌و حكوومەت نیزامیان ڕاگەیاندوە‌و لە گوندی قەرەسەقەل ماڵی "كەریم حەجەم"یان بە "ئار.پی.جی" پێكاوە‌و زیانێكی زۆریان بەو ماڵە گەیاندووە‌و بەپێی ئەو هەواڵە دوو كوڕی ئەو ماڵەش گیراون.

ئەمڕۆ پێنج‌شەممە ڕێکەوتی ٢٧ی جۆزەردان لە گوندی حەسەن‌نووران‌و قەرەسەقەل هێزەكانی ڕێژێم جێگیر كراون‌و دەورەی گوندەکانیان داوە‌و هاتوچۆی خەڵكیان خستۆتە ژێر چاوەدێرییەوە.

هەروەها هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە لە گوندی قەرسەقەل لە سەر لەبەیانیی ئەمڕۆوە دەنگی گرمەی تۆپ دەێ‌و تا ئێستاش بەردەوامە، بەڵام بە هۆی پچڕانی هێڵی تەلەفوون كەس ئاگاداری بارودۆخی قەرەسەقەل نیە، بە تایبەتی ئەوەی كە دوێنێ شەو ئەو گوندە چۆڵ كراوە‌و ڕێژیم لەوێ جێگیر بووە.

پێشمەرگەکان لەو گوندانە کە نزیکی شەڕەکە بووە دوور کەوتوونەتەوە‌و ڕێژیم بازنەی گەمارۆکەی گەورەتر کردووەتەوە‌و بەردەوام هێز دەنێرێت بۆ شوێنی شەڕەکەی دوێنێ.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە کەسێکی ڕێژیم بە ناوی "سەردار ئەحمەدی" فەرماندەریی ئەو شەڕە دەکات.

لەو پێوەندییەدا، وتەبێژی شوورای نیزامیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ڕۆژی ڕابردوو لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند کە؛ تیمێکی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری شنۆ کە لە نێوان گوندەکانی "سەرگیز‌و قەرەسەقەل" لە ناو خەڵکدا گەڕاون‌و کاروباری حیزبیان بەڕێوە بردووە کەوتوونەتە بۆسەی هێزەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران‌و لە ئەنجام‌دا شەڕ‌و تێکهەڵچوون لە نێوان پێشمەرگە‌و هێزەکانی ڕێژیمدا ڕووی داوە.

وتەبێژی شوورای نیزامیی حیزبی دێموکرات هەروەها ڕایگەیاند کە؛ ڕادەی تەلەفاتی هێزەکانی ڕێژیم بەڕچاوە‌و ڕێژیم بە ئامبوولانس کوژراو‌و بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەی شاری شنۆ ڕادەگوازێت‌و هاتووچۆ بۆ نەخۆشخانە قەدەغە کراوە.

 

zanyari_-_shno_6


جاشێک لە شەڕی نێوان هێزەکانی سپای پاسدارانی ڕێژیم‌و پێشمەرگەدا کوژرا

 لە شەڕی نێوان پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات‌و سپای پاسدارنی ڕێژیمی ئێراندا، گۆپاڵ‌بەدەستێکی ڕێژیم کوژرا.

لە شەڕ‌و پێکدادانەکانی نێوان پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات‌و داگیرکەرانی کوردستان، لە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٦ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی‌دا، گۆپاڵ‌بەدەستێکی بەناوبانگی ڕێژیم بە ناوی "یوسف ئەحمەدی" خەڵکی شارۆچکەی نەڵۆس، سەر بە شاری شنۆ کوژرا.

بەپێی هەواڵەکان، ئەو مۆرەیەی سەر بە ڕێژیم لە کاتی شەڕ دژی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتدا کوژراوە.

وتەبێژی شوورای نیزامیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ڕۆژی ڕابردوو لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند کە تیمێکی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری شنۆ کە لە نێوان گوندەکانی "سەرگیز‌و قەرەسەقەل" لە ناو خەڵکدا گەڕاون‌و کاروباری حیزبییان بەڕێوە بردووە، کەوتوونەتە بۆسەی هێزەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران‌و لە ئەنجام‌دا، شەڕ‌و تێکهەڵچوون لە نێوان پێشمەرگە‌و هێزەکانی ڕێژیم ڕووی داوە‌و هێزەکانی ڕێژیم تەلەفاتێکی زۆریان داوە.

 

zanyari_-_shno_3

  ناوی کوژراوەکانی سپای پاسدارانی ڕێژیم لە شەڕ لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە ئاشکرا کرا

 شوناسی ئەندامان و جاشە کوژراوەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە شەڕی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سپای پاسداران ئاشکرا بوو.

 دوای هێرشی هێزەکانی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ژمارەیەکی بەرچاو لە هێزەکانی سەر بە سپای پاسداران و جاشەکانی سەر بە ڕێژیم کوژران.

 بەپێی ئەو ڕاپۆرتە ٤ جاش بە ناوەکانی "یوسف ئەحمەدی، مستەفا خالیدی، عوبەید هەرکی و ئەسکەندەر مامەڵ" خەڵکی "باڵاگیر" کوژراون.

 هەروەها ڕۆژی پێنج‌شەممە ڕێکەوتی ٢٧ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی، جێگری فەرماندەی سپای پاسدارانی ڕێژیم لە شاری شنۆ سەرگوردی پاسدار "حاج سەمەد بۆستانی" بە دەستی هێزەکانی پێشمەرگە کوژرا.

 

zanyari_-_shno_4

لەو پێوەندییەدا، وتەبێژی شوورای نیزامیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ڕۆژی ڕابردوو لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند کە؛ تیمێکی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری شنۆ کە لە نێوان گوندەکانی "سەرگیز و قەرەسەقەل" لە ناو خەڵکدا گەڕاون و کاروباری حیزبیان بەڕێوە بردووە کەوتوونەتە بۆسەی هێزەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران و لە ئەنجام‌دا شەڕ و تێکهەڵچوون لە نێوان پێشمەرگە و هێزەکانی ڕێژیمدا ڕووی داوە.

 پێشمەرگەکان لەو گوندانە کە نزیکی شەڕەکە بووە دوور کەوتوونەتەوە و ڕێژیم بازنەی گەمارۆکەی گەورەتر کردووەتەوە و بەردەوام هێز دەنێرێت بۆ شوێنی شەڕەکەی دوێنێ.

 سه‌رچاوه‌: كوردستان میدیا


 بابه‌تی‌ پێوه‌ندیدار:

 ئاخرین زانیاریه‌كان له‌سه‌ر كوژراوان‌‌و بریندارانی‌ شه‌ڕه‌كه‌ی‌ ئه‌مرۆی‌ شنۆو بارود‌ۆخی‌ پێشمه‌رگه‌كان

چەخماقەی ڕاسانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری شنۆ لێ درا

 له‌ شنۆ شه‌ڕ له‌نێوان رێژیم‌و پێشمه‌رگه‌ رووی‌ دا


 ---------------------------------------------------------------------------------------------------

بۆ پێوه‌ندی‌ گرتن له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێوه‌به‌ر‌ى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی‌ فه‌یسبووكه‌وه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 2296
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy