هه‌ڵۆی كوردستان: له ئاكامی ئه‌و شه‌ڕه‌ی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 26ی جۆزه‌ردانی 1395ی هه‌تاوی، به‌رامبه‌ر به 15ی ژووئه‌نی 2016ی زایینی له‌نێوان پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران‌و هێزەکانی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران له شاری شنۆ لە نێوان گوندەکانی "سەرگیز و قەرەسەقەل" رووی دا، كۆمه‌ڵێك جاش‌و پاسدار كوژران‌و به‌پێی زانیارییه‌كان ناوی یه‌كێك له‌و جاشانه‌ی كه كوژراوه بریتیه له:
ـ یوسف ئه‌حمه‌دی، فه‌رمانده‌ی جاشه‌كانی نه‌ڵۆس سه‌ر به شاری شنۆ كه زیاتر له 20 ساڵه جاشه.
زانیارییه‌كان باش له‌وه ده‌كه‌ن كه له دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆه نه‌خۆشخانه‌ی شاری شنۆ به‌ڕوو هاووڵاتیان مه‌ده‌نی به‌ستراوه‌و ده‌رگاكه‌ی ته‌نیا به‌ڕووی كوژراو‌و بریندارانی رێژیم كراوه‌یه‌و هێزه‌كانی رێژیم ئه‌و ناوچه‌و نه‌خۆشخانه‌یان خستۆته ژێر كۆنتڕۆڵ‌و چاوه‌دێری خۆیانه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان راده‌ی كوژراو بریندارانی هێزه‌كانی رێژیم زۆره‌و رێژیم ده‌ستی كردووه به ترساندن‌و هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌ی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له‌و ناوچه‌و كه‌سێكیان به‌ناوی یەعقوب باباكەرەم كوڕی كەریم عەجەم خەڵكی قەرسەقەل ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. هه‌روه‌ها ده‌گوترێ به‌هۆی ته‌قاندنه‌وه‌ی گوللـه‌ی RPG له‌لایه‌ن رێژیمه‌وه هاووڵاتییه‌كی مه‌ده‌نی له‌و ناوچه شه‌هید بووه‌و كه‌سێكی دیكه‌ش بریندار ـ كه هه‌ڵۆی كوردستان ناتوانێ پشتڕاستی كاته‌وه ـ، به‌ڵام به‌گشتی ئێستا شه‌ڕه‌كه راوه‌ستاوه‌و ته‌نیا جاروبار ده‌نگی ته‌قه دهبیسترێو شاری شنۆ‌و چه‌ندین گوندی ئه‌و ناوچه‌ی كه شه‌ڕی تێدا بووه، پڕی بووه له هێزی نیزامیی رێژیم‌و ئه‌و ناوچه‌و شاری شنۆ حاڵه‌تی حكوومه‌ت نیزامی به‌خۆیه‌وه گرتووه.
له ئێستادا رێژیم‌و دهستو پێوه‌ندییه‌كانیان له هه‌موو رێگایه‌كه‌وه ده‌ستیان كردووه به پڕۆپاگه‌نده‌و وا بڵاو ده‌كه‌نه‌وه كه هێزی پێشمه‌رگه شه‌هیدی هه‌یه‌و ده‌یانه‌وێ وره‌ی خه‌ڵك دابه‌زێنن، به‌ڵام تا ئێستا زانیارییه‌كان باسیان له شه‌هید بوونی هیچ پێشمه‌رگه‌یه‌ك نه‌كردوه‌و سه‌ره‌ڕای شه‌ڕێك قورس‌و نابه‌رابه‌ر، هه‌موو هه‌واڵه‌كان باس له ساخی سڵامه‌تی پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی دێموكرات ده‌كه‌ن و شوێنی شه‌ڕه‌كه‌یان به سڵامهتیو سهربهرزیو سه‌ركه‌وتووییه‌وه به‌جێ هێشتووه‌و له ئێستادا هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ریان نیه.
"هه‌ڵۆی كوردستان" به ره‌چاوكردنی نه‌دركاندنی نهێنییه‌كان، به‌رده‌وام ده‌بێ له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ‌و زانیاری له‌م پێوه‌ندییه‌دا...
بابه‌تی پێوه‌ندیدار:
له شنۆ شه‌ڕ له‌نێوان رێژیم‌و پێشمه‌رگه رووی دا
چەخماقەی ڕاسانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری شنۆ لێ درا
---------------------------------------------------------------------------------------------------
تێبینی:
كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و بابه‌ته ته‌نیا به هێنانی ناوی سه‌رچاوه ئازاده
بۆ پێوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی فهیسبووكهوه ئێره كلیك بكه

