هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

وتووێژی‌ ده‌نگی‌ ئامریكا له‌گه‌ڵ‌ ره‌حیم ره‌شیدی، ڕۆژنامه‌وان

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

 rahim_rashidi_-_VOAره‌حیم ره‌شیدی: مه‌ترسی له ئارادایه‌‌ چالاکانی سیاسی و مافه‌کانی مرۆڤ به‌ تاوانی قاچاغی له‌ سێداره‌ بدرێن

له‌ کاتێکدا جیهان خه‌ریکی ڕاپه‌ڕینه‌کانی سوریا و لیبیادایه‌، ئێران له‌ولاوه خه‌ریکی کاری خۆیه‌تی و به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵواسینی هاوڵاتیان و ده‌نگ و باسی ئه‌وه‌ بڵاو بوه‌ته‌وه‌ 4 - 5 هاو‌ڵاتی کورد‌ به‌ تاوانی قاچاغیکردن له‌شاری ورمێ له‌ سێداره‌ دراون. ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و تاوانانه‌ش ڕاست بن، ئایا له‌م سه‌رده‌مه‌ ئێتر باوی ئه‌وه‌ ماوه‌ مرۆڤ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و جۆره‌ تاوانانه‌ له‌ سێداره‌ بدرێن ؟

ره‌حیم ره‌شیدی ڕۆژنامه‌وان و ئه‌ندامی فدراسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕۆژنامه‌وانان له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت: له‌ ماوه‌ی ساڵی ڕابوردودا 14 که‌س گوایه‌ به‌ تاوانی که‌ره‌سته‌کانی به‌نگ و سڕکردنه‌وه‌ له‌ ئێراندا له‌ سێداره‌ دراوون، به‌ڵام له‌ باره‌ی ئه‌وه‌ی باوی دیارده‌ی له‌ سێداره‌دان نه‌مابێ ئه‌وه‌ زۆرتر بۆ ئه‌و ڕژیمانه‌یه‌ که‌ دیموکراتن وه‌ یاخود لایه‌نی که‌م به‌ره‌و دیموکراسی هانگاو ده‌نێن و ئاڵۆگۆرێکی ئه‌رێنی له‌ هه‌ناوی کۆمه‌ڵگاکه‌دا له‌ قازانجی به‌ره‌و پێشه‌وه‌ چونی مافه‌کانی مرۆڤدا پێک دێت و به‌ره‌و پێش ده‌چێت نه‌ک له‌ وڵاتێک وه‌کو ئێران.

"ئێره‌" كليك بكه و گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه‌ بن که‌ ماوه‌که‌ی 12:38 خوله‌که.

یان ده‌توانن‌ له‌ لاپه‌ڕه‌ی‌ یه‌كه‌می‌ ماڵپه‌ڕ له‌ به‌شی‌ ده‌نگی‌ حه‌وتوو گوێی‌ لێ‌ بگرن.

 

 

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1669
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy