هه‌ڵۆی کوردستان

دووی ڕێبه‌ندان ساڵرۆژی دامه‌زرانی كۆماره‌ خنجیلانه‌كه‌ی كوردستان له‌ مه‌هاباد

دوكتور قاسملوو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی ته‌یار‌و له‌ ده‌وری یه‌ك كۆكرده‌وه‌...

ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران شانۆی هەڵبژاردنەکانی ئێرانی تەحریم کرد

ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە بەیانییەیەکی هاوبەشدا شانۆ...

  • دووی ڕێبه‌ندان ساڵرۆژی دامه‌زرانی كۆماره‌ خنجیلانه‌كه‌ی كوردستان له‌ مه‌هاباد

    شەممە, 18. 1. 2020
  • ڕاگەیەندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لەمەڕ خستنە خوارەوەی فڕۆکەی نەفەرهەڵگری ئۆکراینی لە لایەن ڕێژیمەوە‌و دژکردەوەی خەڵک

    یەک شەممە, 12. 1. 2020
  • ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران شانۆی هەڵبژاردنەکانی ئێرانی تەحریم کرد

    دووشەممە, 30. 12. 2019
-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

له‌ شنۆ شه‌ڕ له‌نێوان رێژیم‌و پێشمه‌رگه‌ رووی‌ دا

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

هه‌ڵۆی‌ كوردستان: به‌پێی‌ ئه‌و زانیارییانه‌ی‌ به‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان" گه‌یشتوون، نیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ 26ی‌ جۆزه‌ردانی‌ 1395ی‌ هه‌تاوی‌، به‌رامبه‌ر به‌ 15ی‌ ژووئه‌نی‌ 2016ی‌ زایینی‌، له‌ نێزیك  گونده‌كانی‌ "سه‌رگیز"‌و "حه‌سه‌ن نووران"ی‌ شاری‌ شنۆ شه‌ڕ له‌ نێوان كۆمه‌ڵێك پێشمه‌رگه‌‌و هێزه‌كانی‌ رێژیم روو ده‌دا‌و تا ئاماده‌كردنی‌ ئه‌م هه‌واڵه‌ شه‌ڕه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.

 

pdki__-_snoor_1

 

به‌پێی‌ زانیاریی‌ تایبه‌ت كه‌ به‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان" گه‌یشتووه‌، شه‌ڕه‌كه‌ له‌ نێوان پێشمه‌رگه‌كانی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران‌و جاش‌و پاسداره‌كانی‌ رێژیم دایه‌‌و كۆمه‌ڵێك له‌ جاش‌و پاسداره‌كان كه‌لاكیان كه‌وتووه‌‌و هێندێكیشیان بریندار بوون. هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك له‌ خه‌ڵكی‌ شاری‌ شنۆ‌و ده‌ورووبه‌ر روویان كردۆته‌ چیاكان‌و ده‌یانه‌وێ‌ له‌ شوێنی‌ شه‌ڕه‌كه‌ خۆیان نێزیك بكه‌نه‌وه‌‌و یارمه‌تی‌ به‌ پێشمه‌رگه‌كانی‌ حیزب بگه‌یه‌نن.

ئه‌گه‌رچی‌ تا ئاماده‌كردنی‌ ئه‌م هه‌واڵه‌  حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران به‌ شێوه‌ی‌ فه‌رمی‌ هیچ زانیارییه‌كی‌ له‌م باره‌وه‌ رانه‌گه‌یاندووه‌، به‌ڵام "هه‌ڵۆی‌ كوردستان" پێوه‌ندی‌ كرد به‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئاگادار له‌ بارودۆخه‌كه‌‌و به‌ مه‌رجی‌ بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی‌ ناوه‌كه‌ی‌ رایگه‌یاند كه‌: " ئێستا خه‌ریكی‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ زانیاری‌ وردین له‌و باره‌وه‌‌و حیزب بێ‌ده‌نگ نابێ‌‌و زانیاری‌ له‌سه‌ر ئه‌م شه‌ڕه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌".

ئه‌گه‌رچی‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان" كۆمه‌ڵێك زانیاریی‌ دیكه‌ی‌ له‌و پێوه‌ندییه‌دا به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌، به‌ڵام له‌به‌ر هه‌ستیاری‌‌و ئه‌منییه‌تی‌ پێشمه‌رگه‌كان، له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ خۆ ده‌بوێرێ‌.

پێویسته‌ بگوترێ‌ كه‌ پێشمه‌رگه‌كانی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران له‌ باكوور تا باشووری‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان بوونیان هه‌یه‌‌و مسته‌فا هیجری‌ سكرتێری‌ گشتیی‌ حیزبی‌ دێموكرات له‌ په‌یامی‌ نه‌ورۆزیی‌ ئه‌مساڵ‌دا بریاری‌ حیزبی‌ له‌مه‌ڕ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ خه‌باتی‌ چه‌كداری‌‌و گرێدانی‌ خه‌باتی‌ شار‌و چاخ پێكه‌وه‌، راگه‌یاند. هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا سه‌رله‌به‌یانیی‌ رۆژی‌ چوارشه‌ممه‌، 15ی‌ بانه‌مه‌ڕی‌ 1395ی‌ هه‌تاوی‌ دەستەیەک جاش‌و پاسداری کۆماری ئیسلامی کە بە دوای سەرکوتی کاسبکاران و راوەڕووت دا لە دەورووبەری رەبەت لە مڵومۆ دابوون، لە ئاوایی چۆلکراوی "مێونە " لەگەڵ بەرەنگار بوونەوەی هێزێکی‌ چه‌كدار بەرەوڕوو دەبن‌و چه‌ندین جاش‌و پاشدار كوژران‌و چه‌ندین كه‌سی‌ دیكه‌شیان بریندار بوون‌و ئه‌گه‌رچی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران به‌ شێوه‌ی‌ فه‌رمیی‌ هیچی‌ له‌و باره‌وه‌ باس نه‌كرد، به‌ڵام به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان" ده‌ستی‌ "حدكا" له‌پشت ئه‌م شه‌ڕه‌وه‌ بوو.

شایانی‌ باسه‌ له‌ كاتێكدا حیزبی‌ دێموكرات خه‌ریكی‌ بووژانه‌وه‌ی‌ خه‌باتی‌ چه‌كداری‌‌و گرێدانی‌ خه‌باتی‌ شاخ‌و شاره‌، هه‌ندێك لایه‌نی‌ به‌ناو ئۆپۆزیسیۆن باس له ئاشتی‌‌و وتووێژ له‌گه‌ڵ‌ رێژیم ده‌كه‌ن‌و سياسه‌تی‌ خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانیان گرتۆته‌ به‌ر.

"هه‌ڵۆی‌ كوردستان" به‌دواداچوون له‌سه‌ر ئه‌م شه‌ڕه‌ی‌ ئه‌مڕۆ ده‌كات‌و به‌ ره‌چاوكردنی‌ نه‌دركاندنی‌ نهێنییه‌كان، به‌رده‌وام ده‌بێ‌ له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ هه‌واڵ‌‌و زانیاری له‌م پێوه‌ندییه‌دا...

 

---------------------------------------------------------------------------------------------------

تێبینی‌:

كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و بابه‌ته‌ ته‌نیا  به‌ هێنانی ناوی سه‌رچاوه‌ ئازاده

بۆ پێوه‌ندی‌ گرتن له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێوه‌به‌ر‌ى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی‌ فه‌یسبووكه‌وه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 3773
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy