هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

هێلکەکانی کاک خالد عەزیزی!

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

azizi_-_logo_-_webb_-_2016بزووتنەوەی رزگاریخوازیی کورد لە رۆژهەڵات، بووەتە کۆسپێکی گەورە بۆ رێژیمی کۆماری ئیسلامی‌و لە راستیدا " زمینگیر" ی کردووە. لە سۆنگەی باسی هێلکەکانی کاک خالد عەزیزییەوە، ئەمەوێ بڵێم کە لە راستیدا کاک خالید نابێ پەلە بکات لە دانان‌و دابەشکردنی هەموو هێلکەکانی. دڵنیام ئەوە رێژیمی ئێرانە کە بیر لەوە دەکاتەوە چیدی لە پێوەندی لەگەڵ کورددا ،هێلکەکانی لە کوڵگێکدا دانەنێ.

دەبێ ئەوان ئەوە باش بزانن کە کۆماری ئیسلامی زۆر زیرەکتر لە کاک خالدە‌و بێگومان ئەگەر چەند کوڵگێک (هێلانە مریشک) ێکیش بدات بەوان بۆ دانانی هەموو هێلکەکانیان، ئەوە هەر لە گەزەندی مار پارێزراو نین.

کاک خالد لە وتووێژەکەیدا دەڵێ: لەو ٣٧ ساڵەدا هەر کۆماری ئیسلامی بووە رێچکە‌و جێگە‌و کاتی شەڕی بۆ ئێمە دیاریکردووە. ئەمە مانای ئەوەیە کە ئەو رێژیمە یەکەم ئەوەی شەڕخوازە‌و دووەم ئەوەی گەر رێژیمێکی شەڕخواز، جێگەی شەڕت بۆ دیاری بکات باشترە لەوەی هێلانەیەکت بۆ دروست بکات بۆ دانانی هێلکەکانت. زۆر دڵنیابن لەوەی هیچکام لەو هێلکانەی ئێوە کە لەو کولانەیەی رێژیمدان، نابنە جووجەڵە‌و هەموویان مار دەیانخوا.

تکایە کورتبین مەبن‌و مەتوێنەوە لە نێو فێل‌و تەڵەکەی رێژیمێکدا کە دانوو بۆ رامیارییە جوجەڵەییەکانتان ئەڕێژن.

 

xalid_azizi_-_helka_-_3


ئێوە ئامادەن بۆ نزیکبوونەوە لە کۆماری ئیسلامی واز لە ناوی حیزبەکەتان بێنن، بەڵام ئامادە نین بۆ یەکگرتنەوەی نێو ماڵی کورد کەمترین ئاڵوگۆڕ لەو ناوەدا بکەن کە هەلتانگرتووە. ئێوە ئامادەن بۆ کار لە گەڵ کۆماری ئیسلامی بە کەمترین ئیمتیاز قایل بن، بەڵام ئامادە نین بۆ یەکگرتنەوەی لەگەڵ حیزبی دێموکرات، لەسەر بنەمای رێکەوتن ،هەوڵ بدەن.

xalid_azizi_-_helka_-_1ئێوە ئامادەن کۆماری ئیسلامی وەک خۆی قەبووڵ بکەن بە بێ گوێدانە ئەو دەریا خوێنەی کە رژاوە لە نێوان کورد‌و ئەو حکومەتەدا، بەڵام ئامادە نین داوای لایەنەکانی دیکەی رۆژهەڵات بۆ ئەرزانفرۆش نەکردنی شۆڕشی کورد لە رۆژهەڵات، لەبەرچاو بگرن.

تکایە بە خۆتاندا بچنەوە تا هەموو هێلکەکانتان نەکەوتوونەتە ژێر پێی دوژمن. دڵنیابە دوژمنی ئێمە لەوە دڵڕەقترە کە بیری لێبکەیتەوە. هیچ گومان لەوەدا نییە، کۆماری ئیسلامی نایەوێ هیچ سەرئێشەیەک لە نێو کوردستانی ئێران بۆ خۆی دروست بکات لە ئێستادا‌و هەرگیز ئیزن نادات ئێوە بە ئاسوودەیی بگەڕێنەوە نێو خەڵکەکەمان. دۆژمن ئێستا بە گوێرەی پیلان‌و بەرنامەی خۆی، لەوە بەهێزترە کە بیەوێ ئێوە بکاتە سەرئێشە‌و رێتان بدات بچنە نێو ئەو کۆمەڵگەیەی کە خۆی پێیوایە" همگون"ی کردووە.

ئەمە تەنیا وەک ئاگادارکردنەوەی تاکێکی کۆمەلگەی کوردەواری لەبەرچاو بگرن، نەک وەک شتی دیکە!


---------------------------------------------------------------------------------------------------

ـ بۆ پێوه‌ندی‌ گرتن له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێوه‌به‌ر‌و ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی‌ فه‌یسبووكه‌وه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1561
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy