"روسیا و به‌ربه‌ره‌کانێ له گه‌ڵ ئێران‌دا له زه‌ریای خه‌زه‌ر"
کۆمه‌ڵێک لهچاوهدێرانی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵات له‌و باوه‌ره‌دان که ئێران به تێرووانین و لێکدانه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به هه‌لوومه‌رجی ئه‌م دواییانه‌ی لیبیا، سورییه، میسر و تونیس هیچ خوازیاری دانیشتن و وتوووێژ سه‌باره‌ت به وزه‌ی ئه‌توومی نییه، و ئامانجی سه‌ربازی ئه‌توومی خۆی وه‌لا نانێت و هه‌رده‌م له بیری خۆپاراستن له هه‌ر چه‌شنه هێرشێکی ده‌ره‌کییه.
هه‌ر بۆییه وایکردوه که وڵاتانی وه‌ک چین و روسیاش که تا راده‌ێک بهرژهوهندیکانیان له یه‌ک گردراوهی پشت له کۆماری ئیسلامی بکه‌ن.
هه‌ر به‌م هۆییه‌وه وڵاتی روسیا و قه‌زاقستان، تاجیکستان، قرقیزستان له مانگی سیپتامبری 2011ی زایینی هه‌ستان به سازدانی خۆنوینێکی هاوبه‌شی سه‌ربازی که نزیک به 12000 که‌سی له خۆگرتبوو گه‌وره‌ترین خۆنوواندنی سه‌ربازی بوو له دوای ساڵی 2002ی زایینی‌دا.
جێگای سه‌رنجه له‌م به‌شی خۆنواندنه یا کۆ مانۆره‌دا که به "ناوه‌ندی 2011" ناسندراوه گه‌وره‌ترینه له دوای مانۆری ساڵی 2002ی زایینی و هه‌روه‌ها له پروژه و نێوه‌رۆکیدا وا له به‌رچاو ده‌گیرا که وڵاتی ئه‌مریکا هێرش ده‌کاته سه‌ر بنکه‌و و شوێنی پتاندنی وزه‌ی ئه‌توومی،پاشان ئێران بۆ وه‌جواب هاتنوو سهدهمهلێدانی دژ به‌م هێرشه هه‌ڵده‌کوتێته سه‌ر ناوه‌ندی به‌رژه‌وه‌ندیکانی نه‌وتی ئه‌مریکا له ناوچه‌ی خه‌زه‌ر.
له ساڵی 2002ی دا روسیا هیچ ئاماژه‌یێک به هیرش کردنه سه‌ر ئێران نکات به‌لام له مانۆری ناوه‌ندی 2011دا راسته‌وخۆ و به بێ شاردنه‌وه وه‌ک سناریو و فه‌رز دای ده‌نێت و پاش ته‌وابوونی له رێکه‌وتی 26ی سیپتامبری 2011ی زایینی‌دا دیمیتری مدوودف سه‌رکۆماری روسیا تیدا به‌شدار ده‌بێت.
به تێرمانین و لێکدانه‌وه‌ی ئه‌م هه‌لسوو که‌وتانه‌ی ئێستای روسیا سه‌باره‌ت به ئێران په‌رده له سه‌ر ناروونی و بازه‌رگانی کردنی و سیاسه‌تی دوو لاینه‌ی روسیا له گه‌ل ئیران لا ده‌چێت و چه‌ند فاکتی سهریهکیمان بۆ ده‌رده‌که‌ویت که وای له گرژی و ئالۆزی نیوان ئه‌م دوو وڵاته کردووه.
کاتێک ئێران له لایه‌ن حه‌بیب سه‌یاری" فه‌رمانده‌ی هیزی ده‌ریایی ئێران" که له مانگی رابردوودا باسی له ناردنی هیزی خۆی بۆزهریای ئه‌تله‌س و نزیکی سنووری ئه‌مریکا ده‌کات ئه‌و مه‌ترسییه و گمانه بۆ سۆڤییه دێته ئارکه ئه‌مریکاش بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی هیزێکی زۆر ره‌وانه‌ی خه‌زه‌ر بکات. که ئه‌مه له‌خۆییدا بۆ روسیا گران ته‌وا ده‌بێت که واته ده‌بێت وا نیشانبدا که بۆ پاراستنی ناوچه و هه‌ر چه‌شنه بهلنگاربوونهوهێکی ئێران ئاماده‌ییه.
جێگای ئاماژییه که کۆماری ئیسلامی ئێران له ماوه‌ی ده‌سه‌لاتی داسه‌پاوی دا له ساڵی رابردوو دوو ناوی هیزی ده‌ریایی به ناوه‌کانی ئه‌لوه‌ند و خارک له رێگای کاناڵی سوئز گه‌یانده به‌نده‌ری لازه‌قییه له سورییه، که بوو به هۆی نا ره‌زامه‌ندی ئیسراییل و ئه‌مریکا که له ئاکامدا وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریکا ناوی فرۆکه‌به‌ری "یواس اس ئهنترپراییز"ی ره‌وانه‌ی ئه‌م ناوچه‌ییه کرد.
پاشان خۆپاراستنی ئه‌م وڵاته سه‌باره‌ت به ته‌حویل نه‌دانی مووشه‌کی اس 300 له بری هه‌شتسه‌د میلیون دولار، که ئێران له دادگای نێونه‌ته‌وه‌ی له پاریس سکالای خۆی پێشکه‌ش کردوه. هه‌ر له‌م پیوهندییدا روسیا ده‌ڵێت که به پێ بریاراتی جارنامه‌ی 1929ی شورای ئاسایشی نیونه‌ته‌وه‌ی هه‌لسوکه‌وت ده‌که‌ین که تیدا ئاماژه به وه‌ده‌کات که وڵاتانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له فرۆشتنی هه‌ر چه‌شنی چه‌کوو ته‌قه‌مه‌نی کوشتاری به کۆمه‌ڵ به ئێران خۆ بپارێزن. جێگای سه‌رنجه که روسیا و کۆماری ئیسلامی ئێران له ساڵی1387ی هه‌تاوی به واژو کردنی ئه‌م سه‌ودا هه‌لده‌ستن. لیره‌دا ئه‌م پرسیاره دێته گۆر که وڵاتی روسیا له‌و کاته‌دا ئاگای له بریاراتی نێونه‌ته‌وه‌ی نه‌بوو؟
وڵاتی روسیا تا ئیستا له گورانکارییهکانی ناوچه‌دا له ساڵی 2002ی زایینی به‌م لاوه هیچ ده‌سکه‌وتی نه بوو ته‌نانه‌ت وه‌ک دوراوێش سه‌ری بێ کلاو ماوه‌ته‌وه، هه‌ربۆییه ئیستا وا هه‌لسووکه‌وت ده‌کات له نیوان ئه‌م گه‌مانه‌دا بالانسێک را بگرێت که دلی لایه‌نکانی لێ نه‌ره‌نجێت.بۆ نموونه چه‌ند رۆژ دوای ئاشکرا بوونی حكوومه‌تی كاتی لیبیا داوای هاوکاری گریدانی باری ئابووری و سه‌ودا کردنی لێکردن هه‌ره‌چه‌نده که ئه‌مه له هه‌موو لاێک روون که تا وڵاتانی هاوپیمانی ئه‌مریکا و فه‌رانسه هه‌بن هیچ وڵاتێکی دیکه له‌م ناوه‌دا قازانج ناکات به گورانی ده‌سه‌لاته‌کان.
هه‌ر له‌م پیوه‌ندییه‌دا سه‌باره‌ت به سورییه، حکوومه‌تێکی دیکتاتوری وه‌ک سورییه که بوته بنکه‌ێکی ئاڵوزی و مه‌ترسیدار له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتدا و پاش گوشتنی نزیک به 3000که‌س له خه‌ڵکی ماڤخواز، داوای گورانکاری له ناخۆیدا لیدهکاتوو و له لاێک بریاری ئه‌م دواییه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به سوریا ڤیتۆی تێدا به‌كارهێنا.
له ئاکامدا چاوه‌روانی ده‌کرێت که ده‌ستکه‌وته‌کانی له عیراق و وڵاتانی دیکه چ بوو له ئێران دوای روخاندنی کۆماری ئیسلامیش هه‌ر ئه‌وه ده‌بیت.

