هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

رێژیم دوای پەیامی شاخ، شارەکانی کوردستانی تەنیوە

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

saeid_baxi_-_logo_-_web_2016لەماوەی سی‌و چەند ساڵی ڕابردوودا‌و حکومەتی کۆماری سێدارە کە لە هیچ چەشنە ئەشکەنجەو ئازارێک بۆ سەر هاووڵاتیانی کورد خۆی نەبواردووە، هەر لە سێدارەدانی ڕۆڵەکانی کوردستان بگرە تا دەگاتە زیندانی کردن‌و دەیان ئەشکەنجەی جۆروار کە هەر لە کۆماری سێدارەی ئیسلامی دەوەشێتەوە، هەوڵی داوە گوشار بۆ سەر هاووڵاتیان زید بکا‌و بەشێکی زۆر لە ڕۆڵەکانی ئەو نێشتمانەی تووشی ماددە بێهۆشکەرەکان کردووە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە کۆماری سێدارەی ئیسلامی بەو شێوەش نەیتوانیوە دەنگی ئازادیخۆازیی لاوانی کوردستان کپ بکات‌و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بیری ئازادیخوازی لە ناو دڵی لاوان‌و خەڵکی کوردستاندا زیاتر گەشەی سەندووە. لە ماوەی ڕابردوودا لە چەندین هەواڵی جیاواز بۆ نمونە ڕووداوی دڵتەزێنی کۆشتنی پەریناز خۆسراوانی کە دیتمان خەڵکی ئازادی خوازی کوردستان چۆن بە گژ داگیرکەرانی کوردستاندا هاتنەوە. هەرچەند ئەمە یەکەم جار نەبوو کە ڕۆڵەکانی کوردستان لە شۆێنە جیاجیاکانی ئەم نیشتمانە دەبنە قۆربانی‌و ڕۆژانە شایەتی ئەوەین کە کۆماری سێدارەی ئیسلامی لە کوشتن‌و دەستبەسەرکردن‌و زیندانی کردنی لاوانی کورد هیچ دەریغی نەکردووە‌و ڕۆژبەڕۆژ زێدەتریشی کردووە .

لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا کە حێزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە پەیامی نەورۆزیی خۆیدا کە تێیدا بە ئاشکرا خەباتی چەکداری ڕاگەیاندووه، مزگێنیی تێکەڵ کردنەوە "خەباتی شاخ‌و شار"ی بە خەڵکی کوردستان دا کە لەگەڵ پێشوازیی گەرم‌و گوڕی لاوان‌و خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان بەرەوڕوو بوو. لەو کاتەوە ڕژیمی کۆماری سێدارەی ئیسلامی دەستی داوەتە نیزامی کردنی ناوچە جیاجیاکانی کوردستان کە یەک لەوان ناوچە ژاوەرۆی سنەیە، ناوچەی ژاوەرۆی سنە کە پێکهاتووە لە گۆندەکانی تەنگیسەر، نییەر، مێراو، وەسێ ـی سەروو، وەسێ ـی خۆاروو، گەلێن، تەوریوەر، شیان، تەختە، دەروێشان، دەرەکۆڵە، ئەنەراو و....ئەم ناوچەیە کە لە ڕووی نیشتمان دۆستی‌و خۆشەویستی بۆ نیشتمان ساڵانێکە "نە"یان بە کۆماری سێدارە وتوووەو دەیان ڕۆڵەی خۆیان پێشکەش بە بارەگای ئازادی کردووە، هەر بۆیەش ڕژیمی کۆماری سێدارە هەمیشە لەو ناوچە ترسێکی یەک جار زۆری بووەو ئێستاش کە حیزبی دێموکرات بڕیاری پێکەوە گرێدانەوەی خەباتی شاخ‌و شاری داوە، ترسێکی یەکجار زۆری لێ نیشتووەو بە هاوکاری جاشەکانی ئەو ناوچەیەو بە درووست کردنی جەوێکی نیزامی‌و چاوترسێن کردنی خەڵکی ئەو ناوچە جارێکیتر ئەزیەت‌و ئازارەکانی بۆ سەر خەڵکی هەژاری ئەو ناوچە دووپات بکاتەوە .

 

baxi_-_jawaro_-_2


ئەم پەرچەکردارە نیزامیەی کۆماری سێدارە کە ڕۆژانی ڕابردوو لە گوندەکانی تەختە‌و تەوریوەر دەستی پێکردووەو ئێستا لە گۆندی گەلێن لە نزیک شاخی قازی بەکر، دانانی پایگای نیزامی لەو ناوچە دەر خستنی ئەو ڕاستیەیە کە..

۱ـ کۆماری سێدارە دەزانێ لە مێژ ساڵە کە ناوچە ژاوەروو ناوچەیەکی دژی سیاسەتە چەپەڵەکانی ئەو ڕژیمەن ساڵانێکە " نە "ــیان بە ڕژیم وتووە.

۲ـ پەیامی حیزبی دێمۆکرات پێشوازی خەڵکی ناوچەی ژاوەرۆ لە تێکەڵ کردنەوە خەباتی شاخ‌و شار.

وەک دەزانن ساڵانێکە کە ڕژیمی کۆماری سێدارەی ئیسلامی لە ڕێگای جاشە کوردەکان هەوڵ بۆ بەلاڕێدا بردنی بیری نەتەوەی لەو ناوچەیە دەدات‌و لە ڕێگاری چەندین کەس لە جاشەکانی ئەو ناوچە هەوڵ بۆ موعتادی کردنی لاوان دەدات‌و هەر لە گوندی گەلێن بەپشت بەستن بە چەندین بەڵگەی پشتڕاست کراوە‌و سەلمێنراوە لەلایەن دێهیاری پێشووی ئەو گۆندەوە بە ناوی ڕوودبێ سەجادی بۆ ماوەی چەندین ساڵ لەو گۆندە مادە هۆشبەرەکان بڵاو دەبێتەوە کە بەداخەوە چەندین ڕۆڵەی ئەو گۆندە‌و بگرە گۆندەکانی تریش بەم دەردەوە گلاوەن، ئەمە یەکێ لەو کارانەیە کە مۆرەکانی سپای پاسداران لەو ناوچە ڕۆژانە بەڕێوەی دەبەن‌و ساڵانێکە خەڵکی ئەو ناوچە بە دەست کەسانێکی وەک ڕوودبێ سەجادییەکان دەناڵێنن‌و هەر ئەوەش بۆتە هۆی ئەوەی کە لاوانی ئەو ناوچە لەو هەموو جۆرە ئاسایەشێک بێبەش بن‌و هەر تەمەنێکی کەمن دوای خۆێند ڕوو بکەنە شارەکانی تری ئێران بۆ کرێکاری‌و کە لەو ڕێگایەشدا چەندین کەس لە خەڵکی ناوچەی ژاوەرۆ گیانی خۆیان لەسەر دابنێن.

ئێستەش بەدانانی پایەگای نیزامی لەو ناوچە‌و بەلاڕێدا بردنی بیری نەتەوەی ناوچەی ژاوەرۆ دەیهەوێ جارێکیتر برینی شەهیدکردنی "لەتیف تەنهایی"‌و دەیان ڕۆڵەی ئازادیخوازی کوردستان بێنێتەوە بیری خەڵکی ئەو ناوچەیە هەر چەند ئەم کارانەی ڕژیم بەلای خەڵکی ئەو ناوچەوە تازە نییە‌و هەر ئەمەش وایکردووە کە خەڵکی ئەو ناوچە شێلگیرتر لە هەمیشە لە مافە ڕەواکانی خۆیان پاشگەز نەبنەوو‌و ڕق ئەستوورتر لە جاران بەگژ پیلانەکانی دوژمندا بێنەوە .

ناوچەی ژاوەرۆی سنە، تەنیا نموونەیەک لەو ناوچە نیشتمان پەروەرانەی کوردستانە‌و دەتوانین ئەم بابەتە بۆ تێکڕای ناوچەکانی کوردستان بەربڵاو بکەینەوە.

خۆرهەڵاتی نیشتمانی دایک، چاوەڕێی بڕیاری حیزبی دێموکراتە‌و جارێکی دیکە بەڵێن نوێ دەکاتەوە لەگەڵ شەهیدانی ڕێگای ئازادی‌و مرۆڤایەتی.

 

---------------------------------------------------------------------------------------------------

بۆ پێوه‌ندی‌ گرتن له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێوه‌به‌ر‌و ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی‌ فه‌یسبووكه‌وه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1123
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy