هه‌ڵۆی كوردستان: به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به "هه‌ڵۆی كوردستان" گه‌یشتوون، رۆژی دووشه‌ممه 3ی جۆزه‌ردانی 1395 هه‌تاوی به‌رامبه‌ر به 23ی مای 2016، له‌نێو شاری مه‌ریواندا چه‌ند كه‌س كه خۆیان به گریلای پژاك ناساندووه، هه‌ڵیانكووتاوه‌ته سه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌كی نیشتمانپهروهرو كوڕێكی لاوی ئه‌و بنه‌ماڵه به‌ناوی "په‌یمان باقه‌ده‌م" له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌ڕفێنن.
كه‌سێك نێزیك له‌و بنه‌ماڵه كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێ به "هه‌ڵۆی كوردستان"ی وت كه له پێوه‌ندییه‌كدا كه به بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و لاوه‌وه دواتر گرتوویانه، داوای 300 میلیۆن تمه‌نیان بۆ ئازادكردنی ئه‌و لاوه كردووه. هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رچاوه ئه‌وه‌شی وت كه چه‌ند ساڵ پێشیش خزمێكی دیكه‌ی ئه‌م بنه‌ماڵه له‌لایه‌ن "پژاك"ـه‌وه رفێنراو پژاك له به‌رامبه‌ر ئازادكردنی ئه‌و كه‌سه ده‌یان میلیۆن تمه‌نی وه‌رگرتبوو.
تا كاتی ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ هه‌واڵێك له چاره‌نووسی ئه‌و لاوه نیه‌و بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و لاوه‌ش تا ئێستا وه‌ڵامی ئه‌رێنیان به پژاك نه‌داوه‌ته‌وه‌و له بارودۆخێكی خراوی رۆحی‌و رهوانیدان.
---------------------------------------------------------------------------------------------------
بۆ پێوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رو ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی فهیسبووكهوه ئێره كلیك بكه

