هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

ئاگادارییه‌كى گرينگ سه‌باره‌ت به‌ پیلانێكی‌ ئیداره‌ی‌ ئیتلاعات

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

Hallo_Janani_-_logo_-_web_-_2016_-_2هه‌ڵۆی‌ كوردستان:

به‌پێی‌ ئه‌و زانیارییانه‌ی‌ كه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستانه‌وه‌ گه‌یشتووه‌، ماوه‌یه‌كه‌ رێژیمی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی‌ ئێران له‌ رێگای‌ ئامرازه‌كانی‌ پێوه‌ندی‌ وه‌كوو پرۆگرام‌و ئه‌په‌كانی‌ مۆبایله‌‌وه‌‌و به‌ تایبه‌ت له‌ رێگای‌ تێلێگرامه‌وه‌ به‌ناوی‌ منه‌وه‌ ـ هه‌ڵۆ جانانی‌ ـ پێوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ‌ كه‌سانی‌ نیشتمانپه‌روه‌ر ده‌گرێ‌‌و داوایان لێ‌ ئه‌كا په‌یوه‌ست بن به‌ ریزه‌كانی‌ حیزبی‌ دێموكراته‌وه‌‌ يا ببنه‌ ئه‌ندامی‌ ته‌شكیلاتی‌ نهێنيی‌‌ حيزبو كاری‌ حیزبی‌ بكه‌ن تا به‌و بۆنه‌وه‌ په‌روه‌نده‌سازیان بۆ بكات‌و ده‌ستبه‌سه‌ریان بكا.

ئیداره‌ی‌ ئیتلاعات له‌ چه‌ندین شار به‌تایبه‌ت له‌ سه‌قز‌و ده‌ورووبه‌ری‌ ئه‌م هه‌وڵه‌ی‌ داوه‌و له‌م كاره‌ی‌ تا ئێستاش به‌رده‌وامه‌‌و به‌پێی‌ زانیارییه‌كان زۆربه‌ی‌ ئه‌و ناوانه‌ی‌ كه‌ كه‌ڵكی‌ لێ‌ وه‌رگرتوون‌و خۆیانیان پێ‌ ناساندووه‌ بریتین له‌: "هه‌ڵۆ جانانی‌"، "هه‌ڵۆی‌ كوردستان"‌و له‌كاتی‌ خۆناساندنیشدا خۆیان وه‌كوو "كادری‌ كۆمیسیۆنی‌ ته‌شكیلاتی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران"‌و به‌رپرسی‌ ماڵپه‌ڕی‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان" ناساندووه‌‌و پێ‌ ده‌چی‌ ئه‌م هه‌وڵه‌ به‌ناوی‌ كه‌سانی‌ دیكه‌وه‌ یان به‌ناوی‌ حیزبه‌وه‌ له‌ شار‌و ناوچه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ كوردستانیش هه‌بێ‌.

هه‌ر به‌و بۆنه‌وه‌ ئاگادارتان ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ رێگاكانی‌ پێوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ‌ من ناسراون‌و هیوادارم كه‌ هیچ كه‌سێك‌و به‌تایبه‌ت خه‌ڵكی‌ نیشتمانپه‌روه‌ر نه‌كه‌ونه‌ ئه‌و داوه‌ی‌ رێژیمه‌وه‌.

 

له‌گه‌ڵ‌ رێزدا

هه‌ڵۆ جانانی‌



:Facebook

www.facebook.com/HalloJanani

:Telegram

HalloJanani@

:Mobil

004796973025


Telegram_-_Hallo_-_1

 


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 3000
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy