هه‌ڵۆی کوردستان

پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی یەکەمین ساڵوەگەڕی تاوانەکانی ١٧خەرمانان

سەلمێنەری وەحشەتی ئەو ڕێژیمە لە کوردستان وەک ناوەندی خەبات‌و بەربەرەکانی...

حیزبی دێموکرات: درێژە بە خەباتی شار‌و شاخ دەدەین

ناوەندی سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ٤٠ـەمین ساڵی فەرمانی ج...

مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات، لە خەڵکە‌و بۆ خەڵکە

"مستەفا هیجری"، لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە بۆنە...

  • پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی یەکەمین ساڵوەگەڕی تاوانەکانی ١٧خەرمانان

    شەممە, 07. 9. 2019
  • حیزبی دێموکرات: درێژە بە خەباتی شار‌و شاخ دەدەین

    یەک شەممە, 18. 8. 2019
  • مستەفا هیجری: حیزبی دێموکرات، لە خەڵکە‌و بۆ خەڵکە

    چوار شەممە, 14. 8. 2019
-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

پ ك ك، یه‌ك ساڵ دوای كێله‌شین

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

keyhan_yousefi_-_logo_-_web_2016ساڵی پار له‌م رۆژانه‌دا چه‌كداره‌كانی پارته‌ ملهۆڕه‌كه‌ی باكوور خوێنی یه‌كێك له‌ پاكترین رۆڵه‌كانی رۆژهه‌لاتیان رژاند تاكوو دژوازی دروشم‌و پراكتیكی ئه‌م پارته‌ بۆ جارێكی دیكه‌ش مێژوو تۆماری بكات.

ئه‌و پارته‌ هه‌ركات پاڵنه‌رانی هانی ده‌ده‌ن په‌لاماری پارتێكی كوردی ده‌دات. سروشتی پ ك ك سات‌و سه‌ودایه‌،چ له‌ سه‌ر خاك بێت یا گه‌ل‌و نیشتمان.

جووڵه‌‌و كرده‌وه‌كانی پ ك ك به‌ تایبه‌ت له‌م یه‌ك دوو ساڵی دواییه‌دا ده‌ری خستووه‌ كه‌ ستراتژی ئه‌م پارته‌ له‌ سه‌ر به‌رژوه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی نیه‌، به‌رژوه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی له‌ لای ئه‌وان پارادایمێكی قریژی كاپیتاڵیستیه‌.

ئه‌وان به‌ ئاشكرا ده‌ریانخستووه‌‌و به‌رپرسانی پله‌به‌رزیان ده‌ریانبڕیوه‌ كه‌ نه‌باوه‌ڕیان به‌ ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه‌‌و نه‌ وه‌ها بیرۆكه‌یه‌ك له‌ لای ئه‌وان بایه‌خ‌و پیرۆزییه‌كی هه‌یه‌. ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی به‌شێك له‌ رابردوو وئێستای خۆیانه‌، بێ گومان پارت‌و بزووتنه‌وه‌یه‌كی به‌رپرس كه‌ خۆی به‌ تاكه‌ ئاڵترناتیڤ‌و نوێنه‌ری گه‌ل ده‌زانێت خیانه‌ت له‌ دروشمه‌‌و ئامانجه‌ ستراتژییه‌كانی خۆی ناكات.

ساڵی پار له‌ ژێر پڕۆپاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ دێموكرات پێشمه‌رگه‌ی بۆ كێله‌شین به‌ڕێ كردووه‌‌و ده‌یهه‌وێت پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارلمانی توركیه‌ تێك بدات، لووله‌ی چه‌كه‌كانیان له‌ پێشمه‌رگه‌كانی دێموكرات كرد‌و پێشمه‌رگه‌یه‌كیان شه‌هید‌و 3ی دیكه‌شیان بریندار كرد.

به‌لێم له‌ راستیدا له‌ به‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی باكوور نه‌بوو، به‌ڵكوو جێبه‌جێكردنی به‌ڵێن بوو به‌رانبه‌ر به‌ هاوپه‌یمانی ستراتژییكی نێوان پ ك ك‌و به‌رپرسانی سپای پاسدارانی ئێرانی.

هه‌رئه‌و هاوپه‌یمانیه‌ وای كرد كه‌ پ ك ك جارێكی دیكه‌ش به‌ كوشتنی 3 پۆلیس بیانوو بداته‌ ده‌ستی سوپای فاشیستی تورك‌و كۆمه‌ڵگای تورك‌و هه‌موو پارته‌ توركه‌كان تێكڕا هاوده‌نگ‌و ته‌یار بكات بۆ قه‌لێچۆكردنی خه‌ڵكی سڤیلی باكوور‌و گوشاری چه‌ن قات بۆ سه‌ر پارلمانتارانی پارتی ئاشتی گه‌لان.

 

selki_pkk_-_2


پ ك ك‌و سه‌قامگیری دوو چه‌مكی دژبه‌یه‌كن، له‌ هه‌ركۆی سه‌قامگیری هه‌بێت‌و رێگه‌چاره‌ی مه‌ده‌نیانه‌ بۆ چاره‌سه‌ری پرسی كورد له‌ ئارادا بێت پ ك ك هه‌ست به‌ له‌ده‌ستدانی قورسایی‌و بوونی خۆی ده‌كات، بۆیه‌ هه‌رده‌م هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌دا كه‌ دۆخێكی قه‌یراناویی‌و ئاڵۆز دروست بكات‌و له‌م دۆخه‌ قه‌یراناوییه‌دا ئه‌سپی خۆی بتارێنێ.

به‌لێم ئه‌مجاره‌ی باكوور ره‌نگه‌ هاوكێشه‌كان گشت ئاوه‌ژوو بكاته‌وه‌. پ ك ك له‌ باكوور ئه‌و دۆخه‌ی كه‌ تێیدا هه‌موولایه‌ك پشتیوانی له‌ هه‌وڵه‌كانی پارتی ئاشتی گه‌لان‌و دمێرتاشیان ده‌كرد‌و وێده‌چوو كه‌ كورد بتوانێت له‌ پارلمان گۆڕانكارییه‌كی مێژوویی دروست بكات تێكی دا‌و دۆخێكی خولقاند كه‌ ده‌ستی پارلمانتاره‌ كورده‌كانی به‌ست‌و زیاتر له‌ هه‌موو كات سنووردار‌و بێ ده‌سه‌لێتتریانی كرد. شاره‌كوردییه‌كان كاول كران‌و ده‌یان كوردی سڤیل به‌ده‌ستی جندرمه‌‌و سوپای فاشیستی تورك كوژران‌و هه‌زارانیش ئاواره‌ی شوێنه‌كانی دیكه‌ كران.

پ ك ك چی ده‌وێت؟ له‌ باشوور ده‌بێته‌ هاوپه‌یمان‌و رێكخه‌ری كوردان بۆ به‌ هێزكردنی حه‌شدی شه‌عبی شێعی عیراقی كه‌ سپای قودسی ئێرانی سه‌رپه‌ڕه‌شتی ده‌كات‌و له‌ شه‌نگال‌و خوارووی كه‌ركووك یه‌كه‌ی سه‌ربازی بۆ درووست‌و په‌روه‌رده‌ ده‌كات.

له‌ رۆژئاوا هاوپه‌یمانی له‌ گه‌ڵ هه‌موو لایه‌ك دروست ده‌كات‌و ده‌بێته‌ ژاندارمی سپای به‌شار ئه‌سه‌د‌و سه‌ركوتكه‌ری پارت‌و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی كوردی.

له‌ رۆژهه‌لات زۆڕنای خه‌باتێك لێ ده‌دات كه‌ نه‌باوه‌ڕی پێیه‌‌و نه‌ك بۆی جێبه‌جێ ده‌بێت‌و پۆل پۆل لاوی رۆژهه‌لات به‌ڕێ ده‌كات بۆ باكوور‌و رۆژئاوا تا خوێنیان بۆ ستراتژییه‌كی ناڕوون بڕژێت.

داهاتووی رۆژئاواش به‌م سیاسه‌ته‌ی پ ك ك زۆر ناڕوون‌و ئاڵۆزه‌. هه‌ر لایه‌نێك سه‌ربكه‌وێت پ ك ك وه‌ك دوژمنی خۆی ده‌زانێت، هه‌نووكه‌ش له‌ رۆژئاوا ته‌نیا كارت‌و ئامرازێكه‌ به‌ ده‌ستی ئامریكا‌و هاوپه‌یمانانی بۆ دژایه‌تی توندڕه‌وه‌ ئیسلامیه‌كان‌و له‌ ستراتژیدا ئامریكا وه‌كوو كاراكترێك كه‌ بتوانێت له‌ داهاتوودا له‌ سه‌ری سه‌رمایه‌گوزاری بكات چاو له‌ پ ك ك ناكات.

یه‌ك ساڵ به‌ سه‌ر رووداوه‌كه‌ی كێله‌شینی رۆژهه‌لێتدا تێده‌په‌ڕێت. یه‌ك ساڵ زۆر شتی روونكرده‌وه‌ كه‌ پێچه‌وانه‌ی پڕۆپاگه‌نده‌ی ئه‌و كاتی راگه‌یاندنه‌كانی پ ك ك بوون. نه‌ دێموكرات به‌ڵكوو پ ك ك خۆی پلانی پێدرابوو بۆ تێكدانی خه باتی پارلمانی له‌ باكوور. داهاتوو زۆر شتی دیكه‌ روون ده‌كاته‌وه‌، زۆر شتی پشتی پرده‌ كه‌ ره‌نگه‌ ئه‌مڕۆ باسكردن‌و سه‌لماندنی بۆ خه‌ڵكانێك كه‌ حه‌زیان له‌ بیركردنه‌وه‌ نیه‌‌و مێشكیان له‌ سه‌ر بنه‌مای سۆمای چاویان ئیش ده‌كات زۆر ئه‌سته‌م بێت.

 

---------------------------------------------------------------------------------------------------

بۆ پێوه‌ندی‌ گرتن له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێوه‌به‌ر‌و ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی‌ فه‌یسبووكه‌وه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1100
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy