هه‌ڵۆی کوردستان

ناوەندی هاوکاری: بە هانای خەڵکی بوومەلەرزەلێدراوی "خۆیـ"ـەوە بچن

ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا داوای لە خ...

سپاس و پێزانینی دەزگای ڕێکخستن لە خەڵكی کوردستان

دەزگای ڕێکخستنی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی سەرکەوتنی ...

سپاسنامەی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران

ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بەنیسبەت بەشداری نەکردنی خەڵک...

  • ناوەندی هاوکاری: بە هانای خەڵکی بوومەلەرزەلێدراوی "خۆیـ"ـەوە بچن

    دووشەممە, 24. 2. 2020
  • سپاس و پێزانینی دەزگای ڕێکخستن لە خەڵكی کوردستان

    یەک شەممە, 23. 2. 2020
  • سپاسنامەی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران

    یەک شەممە, 23. 2. 2020
-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

ڕاسانێکی دوژمن تۆقێن

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

karim_parwizi_-_pdki_-_logo_-_webدوژمنی سەرەکیی کورد، کۆماری ویلایەتی سێدارە، پێی وابووە‌و پێی وایە کە بە ئینکار‌و حاشا لێکردن دەتوانێ نەتەوەیەک بسڕێتەوە‌و جووڵانەوەیەک لە مێژوودا ون بکا.

یەکێک لە پارامێترە سەرەکیەکانی سیاسەتی نگریسی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی، حاشا لێکردن‌و بەبێدەنگی سڕینەوەی غەیرە‌و ئەوانیترە کە لە خومەینییەوە داڕێژرا‌و پەیڕەو کرا‌و ساڵانێکی بەردەوامیشە لەسەر ئەو ڕەوتە دژە ئینسانیە بەردەوامن.

خومەینیی تاوانبار، بۆ سڕینەوەی نەتەوەی کورد حوکمی جیهادی دا‌و حیزبی پێشڕەو‌و خەباتکارەکەی، بە حیزبی مونحەلەی دێموکرات ناو برد، تاکوو بڵێ ئەم حیزبە لە ژیان‌و جیهاندا نەماوە. بەڵام لە ساڵی ١٣٥٨ەوە تاکوو ساتی مەرگی خومەینی، دواتریش بۆ ماوەی چەندین ساڵ هەر بە دژی حیزبی دێموکرات شەڕیان کرد‌و ڕۆڵەی خەڵکیان بەلاڕێدا برد‌و بەکوشتیان دان. لە گۆڕستانەکانیشیاندا هەر بە قوربانیی دەستی "زێد ئینقلاب"‌و "حیزبی مونحەلە" لەسەر گۆڕەکەیان نووسیویانە.

ساڵانێکیشە کە حیزبی دێموکرات لەبەر بەرژەوەندیی باڵای نەتەوەیی، خەباتی چەکداریی ڕاگرتووە، کۆماری ئیسلامی لە پڕوپاگەندە بەدژی حیزبی دێموکرات بەردەوام بووە‌و بە "گرووهەکی مەعدووم"‌و "لەنێوچوو" ناوی بردووە.

ئێستا کە ماوەیەکە حیزبی دێموکرات ڕایگەیاندووە کە دەیهەوەێ خەباتی شار‌و شاخ پێکەوە گرێ بداتەوە‌و ڕاسانێکی نوێی ڕاگەیاندووە، کۆماری ئیسلامی وەجووڵە‌و لەرزە کەوتووە‌و هەر ڕۆژە‌و پیلانێک‌و هەر ڕۆژە‌و هەڕەشە وگوڕەشەیەک دەکا.

 

rasan_-_karim_-_1


ڕۆژێک مانۆڕی سپا‌و ڕۆژێک چەکدارکردنەوەی جاشەکان‌و ڕۆژێک داخستنی بازارچە سنووریەکان‌و تا کار دەگاتە ناردنی بەرپرسی دەزگا سیخوڕی‌و داپڵۆسێنەرەکانیان بەمبەر‌و بەوبەردا، ئەمانە تۆزێک لە پەلەقاژە‌و جموجۆڵی کۆماری ئیسلامی بە دژی ئەو هێزەن کە ساڵانێک بوو بانگی مەرگەکەی بە گوێی خەڵکدا دەدا!

هەر کات ڕەگە ئەساسییەکانی کۆمەڵگا، دارەبەنی حیزبێکی شۆڕشگێریان لەسەر دابمەزرێ‌و ڕاگری ئەو کۆڵەکانە بن، ڕەشەبا‌و تۆفان‌و دەیان پیلانی دوژمنان، ناتوانن لە نێوی ببەن‌و لە دوای هەر گوشار‌و تەریک‌خستنەوە‌و لاوازییەک، دووبارە‌و دووبارە‌و بەردەوام سەرهەڵدەداتەوە‌و بە هەر جووڵەیەکی، چرۆیەکی هیوا بۆ خەڵک دەردەکا‌و ترسێکی بەگوڕ دەخاتە نێو دڵی دوژمنەوە.

بۆیە بە وردبوونەوە لە ڕەسەنایەتی‌و ڕاستگۆیی شۆڕشێکی ڕاستەقینەی وەک خەباتی حیزبی دێموکراتدا، ئەوکات هەڵسوکەوتی دوژمنمان بۆ ڕوونتر دەبێتەوە‌و وەڵامی ئەو پرسیارە وەردەگرینەوە کە: دوژمن لە حیزبێکی "مونحەلە"‌و "لەنێو چوو" کە هەموویان پەرتەوازە بوون‌و هیچ کاریگەرییەکیان نەماوە‌و ئاگایان لە دنیا نەماوە، بۆچی تا ئەو ڕادەیە دەترسێ کە هەموو جۆرە هەزینەیەک بۆ دژایەتی کردنی دەکات‌و تەنانەت لە پێتەختی دەسەڵاتەکەشی لە نێو شوێنی گشتیی‌دا، بەنێری تەبلیغاتی بۆ بەتیرۆریست ناساندنی حیزبی دێموکرات دادەنێ؟

تاکە وەڵام بۆ ئەو پرسیارە‌و پرسیاری لەو چەشنە ئەوەیە کە هەر تۆزقاڵە بزۆزییەکی حیزبێک کە لە ڕەگەکانی کۆمەڵگاوە ئاودێر دەبێ، بنەماکانی دەسەڵاتی ڕێژیمی ویلایەتی سێدارە وەلەرزە دەخا.

 

---------------------------------------------------------------------------------------------------

بۆ پێوه‌ندی‌ گرتن له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێوه‌به‌ر‌و ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی‌ فه‌یسبووكه‌وه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1239
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy