هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

باشووری کوردستان لە بەردەم ڕاگەیاندنی سەربەخۆيی کوردستاندا!

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

slemani_-_pkk_pdki_rega_1پرسی "ڕیفراندم"‌و هەبوونی جەمسەری دژ بە ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوردی‌و هەوڵدان بۆ هەرەس پێهێنان بە هەوڵەکانی بەئاکام گەیاندنی ڕاپرسی لە باشوری کوردستاندا، شتێکی نوێ‌و تازەنیە. سروشتی سیاسی‌و کۆمەڵایەتی کورد بەداخەوە جۆڕێك هەڵکەوتووە کە بە درێژای مێژووی سیاسی‌و نەتەوەی خۆی، دەبێت هێندێك دژبەری نێوخۆی بۆ پەیدابن‌و زەمینەی لەبەر‌و ڕەخساو تێكبدرێت‌و هۆکاری هەڵویست گۆرینی سیاسی لە کوردستان بن. بەڵام ئەوجار نابێت ئەو مەسەلەیە بە سادەی کورد‌و هێزە نەتەوەیەکان بەسەریدا بازبدەن‌و دەرفەت لە دەست بدرێت‌و هەروا بە سانای ئەوبابەتە لە بیربکرێ‌و ئاوری جدی لێنەدرێتەوە‌و کۆمەڵگای کوردستان لە ئاستیدا بێدەنگ بێ.

کێشە‌و ناکۆکیە سیاسی‌و کۆمەڵایەتیە نێوخۆیەکان کە زادەی ژینگەی سیاسی‌و کۆمەڵایەتی‌و شۆڕشەکانی کوردستانن، نابێت بکرێنە کەندوکۆسپ لە بەردەم پرسی ڕیفراندۆم بەرەو ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستاندا. گەلی کورد بەدرێژای مێژووی تێکۆشان‌و خەباتی ئازادیخوازی هەوڵیداوە کە هەلومەرجێکی ئەو تۆ بێتە ئاراوە هەتا بتوانێت بڕیاری سیاسی‌و نەتەوەی لەسەر مافی دیاریکردنی چارەنووسی خۆی بدات‌و بەدەر لە دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان ئیدارەی حوکمڕانی خۆی بکات. کۆتای هاتنی ڕێککەوتن نامەی " سایکس پیکۆ" دەرفەتێکی زۆر باشی خستۆتە بەردەمی سەرکردایەتی سیاسی کورد هەتا ئەو جار بتوانێت مافی ڕەوای خۆی بەدی بێنێت. سەردەمێك زلهێزەکانی دونیا بۆ پاراستنی بەرژەوەندی سیاسی‌و بازرگانیەکانیان لە گەڵ ئەو حکوومەتانەی ناوچەکەدا پێك دەهاتن کە دەسەڵاتیكی بەهێزی نیزامیان هەبوو‌و دەیان توانی بەسانای مافی گەلانی دیکەی وڵاتەکەیان پایەماڵ بکەن بە قازانجی دەسەڵاتی خۆجێی‌و دەرەکی. ئێستا ئەو تیۆریە سیاسی‌و ئیداریە بەتەواوی بەرەو لێك بڵاو بوون‌و هەرەس هێنان چووە. بەخۆشیەوە لە نێو کورددا کەمنین ئەوانەی بیر لە بەرژەوەندی گشتی نەتەوەی دەکەنەوە‌و هەوڵی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوردی دەدەن و، ئەو فیکرە پیرۆزە دەمێکە کاری بۆ دەکڕیت. باشوری کوردستان ئەو دەرفەتە زیڕینەی بۆ پێك هاتووە کە بتوانێت بە پشتیوانی ئیرادەی گەل ئەو بڕیارە سیاسی‌و مێژوویە بدات‌و سەربەخۆی سیاسی‌و ئیداری ڕابگەیەنێت.

 

bashur_-_refrandom_--_1

 

ئەمریکا‌و ئوروپا بەهیچ شکڵێك بە دژی ئیرادەی ئەو گەلە هەڵوێست وەرناگرن کە بەشێوەیەکی ئازاد‌و دێمۆکڕاتیك داوای ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان ڕابگەیەنن ، ئەگەر بێت‌و لە ڕێگای ڕاپرسیەوە ئەو بڕیارە بدرێ." بەختەوەری گەلانی سەردەست‌و بندەستی گێتی بەحام بەرهەمی کۆدەنگی سیاسی‌و نەتەوەی نێوخۆیان بووە". لە کوردستانی باشور بە هۆی ململانەی حیزبی‌و هەتا کێشەی دەسەڵات لەو هەرێمەدا، خەریکە بەرژەوەندیە نیشتیمانیەکان دەکەونە مەترسیەوە‌و هەست بە دوو جەمسەری لەسەر پرسی " ڕیفراندۆم" دەکرێت‌و هێندێك لایەن‌و گروپ هەن کە پێیان خۆشنیە سەر بەخۆی کوردستان لە سەر دەستی ڕێزدار" مەسعوود بارزانی" بەدی بێت‌و هەوڵی پێچەوانەی بەدژی دەدرێت. ئەگەر مرۆڤ تۆزێك بیر بکاتەوە‌و سەرهەڵبرێ‌و چاو بە نێو لاپەڕەکانی مێژووی ڕابردوودا بگێرێت ئەو کات چاکتر هۆکاری سەرنەکەوتنی جووڵانەوەی سیاسی کوردی بۆ ئاشکاربێ کە نەیتوانیوە بە ئامانجی خۆی بگات. کێشە نێوخۆیەکانی نێو ماڵی کورد هۆکاری ئەساسی بەژێردەستەی مانەوەی گەلی کورد بووە و، کەمتر واهەبووە ڕێبەرانی کورد لەسەر پرسی نەتەوەی‌و جۆری چارەسەرکردنی لەسەر هەموو مەسەلە ئەساسی‌و جەوهەریەکان بەیەك ڕێچکەدا بڕۆن‌و بەردەوام دژایەتی هەبووە. ئێستا حکوومەتی عێراق بەکردەوە کۆتای پێهاتووە‌و لە ڕاستیدا کورد نابێت بۆ جارێکی دیکە هەوڵبدات حکوومەتی ناوەندی بەدژی خۆی بخاتەوە سەرپێی، چوونکی لە ماوەکانی ڕابردوودا ئەگەر هاتباو کورد‌و لێهاتووی ئەوان نەبوایە عێراق لەوەی خراپتر بەسەردەهات کە دامودەزگا یاسا‌و شەرحیەکانی دەکڕێنە ئامانج. کورد هەرگیز نابێت خراپەی ناوەندی دەرهەقی گەلی کورد‌و قۆت بڕینیان لە بیر بچێتەوە. پاشان کورد چی لەو عەرەبانە کەمترە کە حوکمڕەوای بەسەر وڵاتدا دەکەن، گەلی کورد دەمارگرژ‌و توند ئاژۆنیە، بەڵام زۆر بە جێنابێت لەسەر حیسابی ئەمنیەت‌و ئاسایشی کوردستان حکوومەتی مەرکەزی بکەوێتەوە سەر پێیخۆی. ئەو دەسەڵاتەلاوازی بەغدا هەتا ئێستایش لەسەر پرسی ناوچە کێشەلەسەرەکان ڕەزامەندی خۆی پێشان بەکورد نەداوە کە ئەو شوێنانە بەگەڕێنەوە بۆ سەر هەرێمی کوردستان. کەوابوو عێراق لە هیچ کات‌و حاڵاتێكدا ئەو ئامادەیەی تێدا پێك نایەت‌و هەربۆیەش سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان‌و بەڕێز بارزانی بۆ دانیشتن‌و گفتووگۆی سیاسی پێشوەخت خاڵەکانی خۆیانیان بە ڕێککەتن پێ بسەلمێنن. دیارە کورد لە ئێستادا پێویستە خۆی ڕێکبخات بەرەو ڕیفراندۆم‌و ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوردی. چوونکی غەدرێکی زۆر گەورە دەبێت ئەگەر بێتوو کورد ئەوجار لە هەڵوێستەکانیدا بەرەو دواوە بگەرێتەوە‌و بە دوو قسەی خۆشی عێراقیە دەست ڕویشتووەکان قەناحەت بەخۆی بکات‌و لە گەڵیاندا بسازێتەوە. ئەگەر ئەمرۆش پێك بێین، سبەی حەشدی عشبی شەری کورد دەست پێدەکات، رووداوەکانی خورماتوو نموونەیەكی زۆر باشی ئەو بۆچوونن.

 

---------------------------------------------------------------------------------------------------

بۆ پێوه‌ندی‌ گرتن له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێوه‌به‌ر‌ى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی‌ فه‌یسبووكه‌وه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1023
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy