ئه‌مڕۆ هه‌ر گه‌لی کورد نییه که بۆ مافه ڕه‌واکانی تێ ده‌کۆشێت به‌ڵکۆ له سه‌رانسه‌ری جیهان ئه‌و جۆره بزووتنه‌وانه له ئارادایه. هه‌ندێکیان له ڕێگای ئاشتیانه و دیپلوماسی و کاری په‌رله‌مانیه‌وه بۆ مافه‌کانیان تێ ده‌کۆشن و هه‌ندێکی تر له ڕێگای شه‌ڕی چه‌کداریه‌وه، به‌ڵام ئه‌م جۆره بزوتنه‌وانه که تا دوێنێ وه‌کو بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌لان ده‌بینران ئه‌مڕۆ هه‌ندێکیان مۆرکی تیرورسمیان به‌سه‌ر دراوه.
شه‌ریف بێهرووز نوێنه‌ری حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران له ئه‌مریکا و که‌نه‌دا له سه‌ردانێکی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکادا چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كراوه.
کاک شه‌ریف ده‌ڵێت هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک که خوازیاری دابینکرنی مافه سه‌ره‌تایی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانیه‌تی، مافی خۆیه‌تی بۆ گه‌یاندن و چه‌سپاندنی ئه‌و ماف و داخوازیانه خه‌بات و تێکۆشان بکات.
خه‌بات و تێکۆشان له درێژایی مێژو بینیومانه هه‌میشه ئه‌و که‌سانه‌ی خوازیاری مافی خۆیانن له هه‌وڵ و ته‌قه‌لای ئه‌وه‌دان به که‌مترین نرخ و به ئاسانترین شێوه ئه‌و مافانه به ده‌ست بهێنن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی که وا مافه‌کانیان له لایه‌ن حکومه‌ته‌کانیانه‌وه لێ زه‌وت کراوه و هه‌ر وه‌ها پێشی لێ‌گیراو، هه‌میشه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بون ڕێگا له چه‌سپاندنی ئه‌و مافانه بگرن. به پێچه‌وانه‌وه له‌و وڵاتانه‌ی که‌م و پێش ڕێگای دیالۆگ و قسه‌کردن هه‌یه، هه‌لی داوکردنی ئه‌و مافانه و هێنانه گۆڕی باسکردنیان هه‌یه که‌متر ڕوبه‌روبونه‌وه‌ی توندوتیژی بونه و له بهرامبهرێشدا ئه‌و که‌سانه‌ی داوای مافه‌کانیان ده‌که‌ن دوور که‌وتونه‌ته‌وه له به‌کارهێنانی توندوتیژی بۆ به ده‌ستهێنانی مافه‌کانیان.

