هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

جوڵە و کۆچ لە حیزبدا و رێفلێکسی دەسەڵاتێکی ملهۆڕ

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

kawa_jawanmard_-_lowo_web_2016ئاوانگاردی بەهێزی دەزگای ئەمنیەتی حیزبی دێمۆکرات بە تایبەتی لەژێر سێبەری کاراکتەرێکی کارامە وەکوو سەروان چەکۆ بۆ دۆست و دوژمن سەلمێندراوە.

بەرهەمهێنانی دەیان دێکۆمێنت لە لایەن باڵاترین ئەرکانەکانی دەزگای ئەمنیەتی، هەتا بەرزترین بەشەکانی دەنگ و وێنەی تەبلێغاتی رێژیم سەبارەت بە حیزب و هەروەها سەروان چەکۆ، دەرخەری بەهێزبوونی ساختارێکی پارێزەرانەو "بنیاد"ی و سیستەماتیکە لە قەبارەی حیزبی دێمۆکراتدا!

لەو هەل و مەرجەدا کە حیزب لە پلانێکی پراکتیزەی پێشووتر و تازە راگەیندراو، چالاکییەکانی خۆی ئاشکرا کرد، بەروڕووی کۆمەڵێک رێفلێکسی نێگەتیڤ بووەوە کە زۆر جێگای سەرسووڕمان نەبوون.

هێندێک لایەن و تاک بە پێچەوانەی باوەڕی خۆیان، دەستیان دایە چەشنە دژبەرییەک کە دەشیانزانی ئاکامێکی نابێت. ئەو دژبەریە لەگەڵ سیاسەتی دوژمنی راستەقینەی ئێمە هاوتەریب نەبوو، چۆن دوژمنی فەرمی ئێمە واتە رێژیمی ئیسلامی، باش دەیزانی و دەیزانێت کە حیزبی دێمۆکرات هەرکات، پوتانسیێڵی ئەوەی هەیە، گەل وەجوولە بخات.

بۆیە حیزبی دێمۆکرات هیچکات دژبەرانی فیکری خۆی لەگەڵ دوژمنی حیزب بە هاوتەریب نازانێ. تەنانەت ئەگەر دژبەران بە پڕۆپاگەندایش بووبێت، وایان نیشان دابێت کە حیزبی دێمۆکرات توانایی راسانی نیە، دوژمنی ئێمە تەنانەت، بیریشی لەو فانتازیایە نەکردوەتەوە.

 

kawa_-_pdki_-_hez_-_2


بەو پێە:

- لەشکەرکشی سەربازی و تەسلیحاتی ناوەندە نیزامییەکانی رێژیم بۆ سنوورەکانی بەردەستی هێزی پێشمەرگەی حیزب،

- بانگهێشتکردن و سازماندانی سەرلەنوێ هەڵخەڵەتێندراوانی کورد(جاش) بۆ بەربەرەکانی لەگەڵ پێشمەرگەی حیزب،

- چڕکردنەوەی پێوەندییەکانی لایەنە ئەمنیەتییەکانی رێژیم لەگەڵ هەرێم

- هەوڵدان بۆ خۆ نێزیک کردن بە ئەحزابی بەدەسەڵات لەو هەرێمە کوردییە

- سەفەری بالاترین کاراکتەری ئەمنیەتی دەسەڵاتێکی مڵهوری ناوچەیی وەکوو ئێران بۆ کوردستانی باشوور و دەیان خاڵی بەردەستی دیکە، ئەم تێڕوانینانە بەرهەم دێنن،

یەکەم: دەرخەری کاردانەوەی ئەو رێژیمەیە بەرانبەر بە هەر جۆرە جووڵەیەکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران.

دووهەم: ئەو کاردانەوانە هیچیان لە دیافراگمی سیاسی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، جێگای سەرسووڕمان و تەنانەت گومانیش نین. چونکە سیستەمی بەڕیوبەری ئەو ساختارە، بەهرەمەندە بە داڕشتنی ستراتژییەک کە بە درێژایی مێژووی سیاسی-نیزامی خۆی، هەمووکات چەند هەنگاو لە دوژمن لەپێشتر بووە.

لە پانۆرامای گشتیی حیزب، لە هەموو کەوتن و هەستانەوەکانی، تەنانەت لە تراژدیا و تێرۆر و کۆچی شەهیدانەی هەر هەڤاڵیکی حیزبی دێمۆکراتدا، دوژمنی راستەقینەی ئێمە و کورد، پەلەقاژەیەکی دیکەی دەستپێکردووە هەتا بتوانێ لەو حالەتانەدا کە بە دەرفەتی دەزانێ، کەڵک وەربگرێ. بەڵام ئەوەی راستییە، حیزبی دێمۆکرات، سیستەمە و بەردەوامە لە بەرەوڕووبوونەوە بۆ هەموو وەرزە خۆش و ناخۆشەکان.

کەوابوو هیچ کاتێک، زەوقی هەرزەکارانەی رقەبەرانی ئەو دیزڵە سیاسیە و پیلانە خەیاڵاوییەکانی دوژمنانی حیزب بە کۆتاییەکی دڵخۆشکەر نەگەیشتووە بۆیان.

ئەمە، وێژەی بناخەیی سیاسی ستراتێژی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانە.

 

---------------------------------------------------------------------------------------------------

بۆ پێوه‌ندی‌ گرتن له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێوه‌به‌ر‌ى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی‌ فه‌یسبووكه‌وه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌

 


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1289
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy