هه‌ڵۆی كوردستان: تارق هاشمی، سیاسه‌تمه‌دارى ناسراوی عێراق له پێگه‌ی تایبه‌تيی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك په‌یامێكی سه‌باره‌ت به حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و پێشمه‌رگه‌كانی بڵاو كردۆته‌وه‌و په‌روه‌رده‌كردنی كردنی پێشمه‌رگه به هه‌نگاوێكی پێشكه‌وتووانه‌ی ئازایانه‌یه ناو دهباو هه‌روه‌ها هیوای ئه‌وه ده‌خوازێ كه حیزب پشتیوانيی ده‌وڵه‌تانی هاوكاری خه‌لیج وه‌ربگرێ.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی به عهرهبیو به كوردی به شێوه‌ی خواره‌وه‌یه:
عه‌ره‌بی:
خطوة متقدمة شجاعة يتخذها الحزب الديمقراطي الكوردستاني في ايران (كوملة) بالاعلان عن تدريب مقاتليه في كوردستان العراق للتصدي للقمع الوحشي الذي تمارسه طهران ضد المكونات العرقية والمذهبية والدينية في إيران ... آمل أن يحظى الحزب بدعم دول مجلس التعاون الخليجي.
كوردی:
هه‌نگاوێكی پێشكه‌وتووانه‌ی ئازایانه‌یه كه حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران (كۆمه‌ڵه) ده‌یكات به راگه‌یاندنی مه‌شق پێكردنی جه‌نگاوه‌ر (پێشمه‌رگه)كانی له كوردستانی عێراق. بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و كوشتاره وه‌حشییانه‌ی كه تاران له دژی پێكهاته ره‌گه‌زی‌و مهزههبیو دینییه‌كان له ئێران ممارسه (كارای) ده‌كات. هیوامه كه حیزب پشتیوانی ده‌وڵه‌تانی هاوكاری خه‌لیج وه‌ربگرێ.
تارق هاشمی له‌دایكبووی ساڵی 1942ی شاری به‌غداده. ناوبراو سیاسه‌تمه‌دارێكی سوننی به‌ناوبانگی عێراق‌و جیهانی عه‌ره‌به كه تا ساڵی 2009 سكرتێری حیزبی ئیسلامیی عێراق بوو، به‌ڵام له 2009دا بۆ ئه‌وه‌ی كاره حكوومه‌تییه‌كانی باشتر به‌ڕێوه به‌رێ وازی له سكرتێری حیزبه‌كه‌ی هێنا.
تارق هاشمی كه جێگری سه‌ركۆماری عێراق واته جه‌لال تاڵه‌بانی بوو که‌سێکی دڵسۆز بۆ وڵاتی خۆی‌و دژی حکوومه‌تی دیكتاتۆریی ئێران‌و جێگرى سه‌رۆک کۆمار بوو که به هۆی هه‌ڵوێسته‌كانی دژی رێژیمی ئێران، نووری مالکی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق‌و هه‌روه‌ها رێژیمی ئێران تاوانی پاڵپشتی تیرۆریان دایه پاڵی‌و له حكوومه‌ت دووریان خسته‌وه.
---------------------------------------------------------------------------------------------------
بۆ پێوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی فهیسبووكهوه ئێره كلیك بكه

