هه‌ڵۆی كوردستان: ئه‌مڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی 22ی بانەمەڕی 1395ی هەتاوی، رەحمان رەحیمی ناسراو بە سەروان چەکۆ، ئەندامی لەمێژینەو ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بنکەی سەرکردایەتی ئەم حیزبە لە نیزیک شاری کۆیە، کۆچی دوایی کرد‌و ماڵاوایی لە بنەماڵەو هاوسەنگەرانی کرد.
ئه‌مڕۆ ناوبراو له‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له پرسه‌و سه‌ره‌خۆشییه‌ك كه له قه‌ڵا كه به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی خوشكێكی به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده، به‌ڕێوه‌چووبوو، له ماڵی خۆیدا تووشی ئازاری دڵ بووەو تا گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی شاری کۆیە بەداخەوە گیانی لە دەست داوە.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ته‌رمی ناوبراوی بۆ زانیاری‌و دڵنیایی زیاتر رەوانەی پزیشکی یاسایی لە هەولێر کردووه، به‌ڵام بڕیاره پزیشكی یاسایی رۆژی پێنجشه‌ممه وه‌ڵامی پشكنینه‌كان بداته‌وه‌و ئێستا ته‌رمی شه‌هید چه‌كۆ له نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ولێره.
چەکۆ رەحیمی وەک پلەدارێکی ئەرتەش لە زەمانی شا، دوای ئینقلابی ٥٧ پەیوەست بە ریزەکانی حیزبی دێموکرات و شۆرشی کوردستان بوو‌و بە یەکێک لە فەرماندە بە ناوبانگەکانی حیزبی دێموکرات دەناسرا. ناوبراو چه‌ندین به‌رپرسایه‌تیی به‌رزی له حیزبی دێموكرات‌دا هه‌بووه‌و له كاتی كۆچی دوایدا به‌رپرسی كۆمیته‌ی ئه‌منییه‌تی حیزبی دێموكرات بوو.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناوبراو یه‌كێك له‌و كه‌سانه بوو كه رێژیمی ئێران ده‌یان جار ویستوویه‌تی بیخاته داوهوو تیرۆری بكا، شك‌و گومانی زۆر له‌سه‌ر ئهندامانو لایه‌نگران‌و خه‌ڵك ساز بووه كه له‌وانه‌یه كۆچی له‌ناكاوی شه‌هید چه‌كۆ ده‌ستی رێژیمی ئێرانی تێدا بێ، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه له‌لایه‌ن كه‌سێكی نێزیك به شه‌هید چهكۆوه به "هه‌ڵۆی كوردستان" گه‌یشتووه، تا ئێستا هیچ شتێك روون نیه‌و حیزب چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی پزیشكی یاسایی هه‌ولێره.
هه‌روه‌ها شایانی باسه بەرەبەیانی رۆژی هەینی 17ی بانەمەڕی 1395ی هەتاوی، 6ی مەی 2016ی زایینی کادری بەوەجی حیزبی دێموکرات، سەید ڕەزای دروودگەر ئەندامی پێشووی ڕێبەریی حیزب، لە شاری بێرگن لە وڵاتی نۆروێژ کۆچی دوایی کرد.
---------------------------------------------------------------------------------------------------
بۆ پێوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی فهیسبووكهوه ئێره كلیك بكه

