نووسراوەکەی دکتۆر ئاسۆ زۆر خاڵی شاردراوەی سەرنجڕاکێشی تێدا بوو کە ئەگەر خوێنەرێک بە شێوەیەکی شیکارانە بابەتەکە بخوێنتەوە ڕەنگە ئەو خاڵە لانگرتووانە یەک بە یەک بە تەماڵ هەڵنێو بیانکاتە نێچیری وردخوێندنەوەکانی. بەر لە هەر شتێک کاک ئاسۆ باسی ئەوە دەکا بەو دژکردەوەیەی لە هاوڕێیانی خۆی دیویەتی کەوتۆتە بیری ئەو کەللەیەی "زێدان" لە فیناڵەکەی ٢٠٠٦دا لە "ماتەرازی" داوەو دوایە بەهۆی دژکردەوەی بیروڕای گشتی ناعیلاج بووە داوای لێبووردن بکا. دیارە هاوشێوەی ئەو کەللەیەی وا زێدان لە ماتەرازی دا، کاک ئاسۆش لە کاک خالیدی داوەو هەر بەم تەرزە هاوشێوەی ناعیلاج بوونی زێدان بۆ داوای لێبووردن، ئاسۆش بە ناعیلاجی تووشی ئەو داوایە بووەو نووسراوەکەی ئاسۆ بە گشتی لە ئەنجامی ئەو ناعیلاجییە دا نووسراوە.
بەڵام با باسی ئەوە بکەم ئەمن بە خوێندنەوەی نووسینەکەی ئاسۆ کەوتمە بیری چی؟ پارەکانە دەوری ساڵێک یان شتێک کەمتر بەر لە هەڵبژاردنەکانی پارلەمانی ئێران، ڕەحمانی فەزلی وەزیری ناوخۆی کابینەی رۆحانی دەربارەی ئەو "پارە پیسانەی" خەریکه بۆ کاروباری هەڵبژاردن کەڵکیان لێ وەربگیرێ، هۆشداری دا. ئاماژەی ڕەحمانی فەزڵی بۆ سپای پاسداران‌و دەرەتانە ماڵییەکانی ئەو دەزگایە بۆ خۆهەڵقوتاندن لە هەڵبژاردندا بوو. لەڕاستیدا وەزیری ناوخۆ لە بەرەبەری فیناڵی هەڵبژاردن دا، زێدانئاسا، کەللەیەکی لە سپای پاسداران دابوو. دیار بوو دەسەڵاتی سپا هەتا ئەو ڕادەیە بوو کە بتوانێ ڕەحمانی فەزلی بکێشێتە مەجلیسی ئێران‌و لەبارەی ئەم قسەیەدا لێ پرسینەوەی لێ بکا. کاتێک وەزیری بەستەزمان چووە پشت میکرۆفۆنی مەجلیس وەک ئەوەی خۆی خۆی دادگایی بکا گوتی کێ باسی پارەی پیسی کردووە با بێ ئیسپاتی بکا شتی وا هەیەو ئەمنیش ببڕای ببڕ باسی شتی وام نەکردووەو خوێندنەوەی خراپ لە قسەکانم کراوە. وەزیری ناوخۆش وەکوو زێدان‌و ئاسۆ داوای لێبووردنی کرد هەتا بتوانێ خۆی لەو فەرتەنەی وا کەللەیەکی بەجێ بەڵام پڕ لە ژانەسەر سازی کردووە ڕزگار بکا.
دیارە ئاسۆ بە ئاشکراو بەڕەسمی داوای لێبووردن لە قسەکەی خۆی دەکا، بەڵام لە درێژەی قسەکانیدا زۆر باسی نەدرکاویش دەدرکێنێ کە لێ ورد بوونەوەیان دەتوانێ جێگای سەرنج بێ.
ئاسۆ سووچی ئەو هەرایەی قسەکانی خالید عەزیزی سازی کرد، دەخاتە سەر فیتنەگێڕی حدکا‌و دەنووسێ: "که‌م وا هه‌بووه که برایانی حدکا قسه‌یه‌کی کاک خالیدیان پێ خۆش بێ‌و بۆ فیتنه ساز کردن له‌نێو ریزه‌کانی ئێمه سوودی لێ وه‌رگرن[وه‌رنه‌گرن]؟"
ڕاستییەکەی ئەوەیە حدکا لەم ناوە دا فیتنەگێڕی نەکرد بەڵکوو هەڵوێستێکی ئوسوولی لە بەرانبەر چەند قسەیەکی هەڵنەسەنگاوو کرچ‌و کاڵ‌و نادیپلۆماتیکی کەسێک گرت کە چاوەڕوان دەکرا هەڵسەنگاوترو دیپلۆماتیک تر قسەی کردبا. ئەزقەزا خودی قسەکەی پێشووی ئاسۆش دژکردەوەیەکی ئیعترازی‌و هۆشدارئامێز لەچەشنی هەڵوێستی حدکا لەبەرانبەر قسە سەیرەکانی خالید عەزیزیدا بوو. ئێستا کە ئاسۆ بەرگەی پاڵەپەستۆو هرووژمی هاوڕێیانی لایەنی خۆی نەگرتووە لەچەشنی ڕەحمانی فەزلی بەرپەرچی قسە حەقەکەی خۆی داوەتەوەو دەڵێ هەر کەس شتی وا بڵێ فیتنەگێڕو نانەجیبە.
ئاسۆ گەرچی داوای لیبووردن دەکاو تاوانی فیتنەگێڕی دەخاتە پاڵ حدکاوە، بەڵام لە دێڕ بە دێڕی نووسراوەکەی را وە دیار دەکەوێ کە نەک هەر ئەو بەڵکوو بەشێکی زۆر لە کادرەکانی ئەو حیزبەی ئەو تێیدا ئەندامە بە توندی دژی قسەکانی خالید عەزیزین. لەم بارەیەدا حدکا نەک هەر ـ وەک ئاسۆ پێی وایە ـ "بەدنیەت" نیە، بەڵکوو نییەتی ئەو کادرە موعتەریزانەی لایەنی ئینشعابیش لەگەڵ هەڵوێستی ئوسوولی حیزب هاوئاهەنگە. ئاسۆ لە چەندین شوێنی نووسراوەکەیدا ئیعترازی ناوخۆی لایەنی ئینشعابی لە قسەکانی خالید عەزیزی ئاشکرا دەکا. وەک نموونە:
ـ "زۆر جار نه‌ک هه‌ر ئه‌ندامی حیزب به‌ڵکوو ئه‌ندامی رێبهریو ته‌نانه‌ت ده‌فته‌ری سیاسییش ناڕازی بوونی خۆیان له هێندێك سیاسهتو لێدوانی خۆمان ده‌ربڕیوه‌و گوتوویانه ناتوانین دیفاعی لێ بکه‌ین."
ـ "که‌مێکیش خه‌تای خۆمانی تێدایه که زۆر جار له‌و بواره‌دا (وه‌ک له زۆر بواری دیکه‌دا) به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویست بێ قسه‌ی وامان کردووه که به ئاسانی بۆ زه‌ربه‌لێدان له ئیعتباری حیزب که‌ڵکی لێ وه‌رگیراوه"
ـ "هه‌ر پاش قسه‌که‌ی کاک خالید له پاریس هه‌ر له‌و ژووره‌دا بوو که هاوڕێیه‌کی خۆشه‌ویستم که که‌س تۆمه‌تی دژایه‌تیی کاک خالیدی لێ نادا نووسی با جارێک بۆ هه‌میشه ته‌سلیم ته‌ڵه‌بی له حیزب‌دا خاشه‌بڕ بکه‌ین"
ـ "دروست وایه قبووڵی بکه‌ین که هێندێک له ئاقار‌و ده‌ربڕینه‌کانمان له زه‌ینی خه‌ڵکدا پرسیار‌و گومانیان دروست کردووه‌و به زیانمان ته‌واو بوون"
ـ "قه‌ت نابێ ماهیه‌تی ئهساڵهتگهرایانهی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و به‌سته‌ره تاریخییه‌ی تێیدا سه‌بت بووه له‌ده‌ست بدا. ئێمه‌ش وه‌ک حیزبی دێموکڕاتی کوردستان نابێ بۆ خاتری هێندێك شتی فه‌ڕزی زیاتر له‌وه‌ی پێویسته له ئیعتباری حیزب وه‌ک حیزبێکی شۆڕشگێڕ هه‌زینه بکه‌ین."
با وای دابنێین قسەی کاک ئاسۆ ڕاستەو حدکا "فیتنەگێڕ"و "بەدنییەت"ە بەڵام با ئەوانەش لە ئاسۆ بپرسین ئەوە کامە سیاسەتو لێدوان بووە کە ئەندامی خۆیان لێی ناڕازی بووە؟ مەبەست لەو قسە ناپێویستەی بۆ زەربە لێدان لە ئیعتباری حیزب کەڵکی لێ وەرگیراوە کامە قسەیە؟ مەبەست لەو دەربڕینەی پرسیار‌و گومانی لە زەینی خەڵکدا دروست کردووە، کامە دەربڕینەو لەکۆتاییدا کامە قسە بووە کە ئەندامەکانی لایەنی ئینشعابی بە تەسلیم تەڵەبییان تەعبیر کردووەو داوای خاشەبڕ کردنیان کردووە؟
ئاسۆ لە نووسراوەکەیدا باسی ئۆستراسیزم دەکاو دەڵێ:
"له دێموکڕاسیی ئاتێندا له هه‌ر که‌س به‌گومان بان که تموحی سیاسیی هه‌یه، ده‌یانبرد له مه‌یدانی گشتیدا به ده‌نگی هه‌موو خه‌ڵک بڕیاریان له‌سه‌ر ده‌دا که هه‌موو حهقو حقووقێکی لێ بستێننه‌وه‌و له کاروباری دوور بخه‌نه‌وه. به‌وه‌یان ده‌گوت ئۆستراسیزم. به مانا گشتییه‌كه‌شی ئۆستراسیزم یانی ده‌رکردنی که‌سێک له گرووپێک. سه‌رباری هه‌موو خیسڵه‌ته دێموکراتیکهکانمانو وێڕای ته‌ئیدی زه‌رووره‌تی ئینسجام‌و دیسیپلینی حیزبی، به‌داخه‌وه ده‌بێ بڵێم ئێمه وه‌ک هه‌میشه ئیستعدادی ئۆستراسیزم به مانا گشتییه‌که‌یمان تێدایه"
خۆزگە ئاسۆ وێڕای ئەوەی دەڵێ ئێمە هەمیشە ئیستعدادی ئۆستراسیزممان تێدا بووە، ئەوەندەش پرسیاری لە خۆی کردبا کە ئایا ئەوان هەمیشە ئیستعدادی ئینشعابیشیان تێدا نەبووە؟ ئایا هەبوونی کەسانێک بە پێشینەی تاق ئینشعاب‌و جووت ئینشعاب‌و سێ ئینشعاب لەناو جەریانی ئینشعابیدا نیشانەی ئەوە نیە مەترسی لادان‌و ئینشعاب‌و سەردانەنواندن بۆ پرەنسیپی دەستاودەست کردنی دەسەڵات، بۆ حیزبی دێموکرات ئەگەر لە مەترسییەکانی ئۆستراسیزم زیاتر نەبێ، کەمتریش نەبووە؟ چۆنە ئێمە مەترسییەکانی ئۆستراسیزم دەبینین بەڵام خەسارەکانی ئینشعابیزم نابینین؟
بەڵام لە ڕوانگەی نووسەری ئەم دێرانەوە بابەتێک لە ناو نووسراوەکەی ئاسۆدا خۆی حەشار داوە کە لە هەموو ئەو بابەتەنای بەرباس گرینگترە. ئاسۆ دەنووسێ:
"ئه‌و روونکردنه‌وه‌یه‌ی حیزبی ئێمه‌ش که له‌م دواییانه‌دا له وڵامی هێرشی حدکا بۆ سه‌ر کاک خالیددا بڵاو بۆوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که ئه‌من نه‌منووسیبوو، به‌ڵام ده‌ستی منیشی تێدا بوو."
ئەم قسەیە، ئەوەندەی جێگەی داخە، ئەوەندەش جێگای سەرسوڕمانە. بۆ؟ هەوڵ دەدەم بابەتەکە نەختێک ڕوون بکەمەوە. دوا بە دوای قسە نەشیاوەکانی خالید عەزیزیو هەڵوێستی تەسلیم خوازانەی دەربارەی حوزووری پێشمەرگە لە ناوخۆی کوردستاندا، زۆر ئەندامی قەدیمیو تازەی لایەنی ئینشعابی، ڕەخنەی توندیان لەو هەڵوێستەی عەزیزی گرت. یەکێک لەوان هەر ئەو کاک ئاسۆیە بوو کە بەپێچەوانەی بۆچوونی خۆی کە دەفەرمووێ قسەکەی لێکدانەوەو ڕاڤەی زۆر بەربڵاو هەڵدەگرێ، دەقو دۆغرو کورت‌و کرمانجی ڕووی لە خالید عەزیزی کرد‌و پێی گوت: "ڕێبەرێکی بێ ئیرادە، ورەی میللەتێک تێک دەشکێنێ." دیارە هەتا ئێرە هەڵوێستی ئاسۆ لە هەڵوێستی عەزیزی شیاوتر بوو. حیزبی دێموکراتیش ڕەخنەی لەو بووچوونەی عەزیزی گرت‌و بە نەشیاوی دانا (کە کاک ئاسۆ ناوی هێرش لەسەر ئەم هەڵوێستەی حیزب دادەنێ). هەڵوێستی ئاسۆ لەم بارەیەدا لەگەڵ هەڵوێستی ڕەسمی حیزب نەک هاوئاهەنگ، بەڵكوو هاوشێوە بوو. بەڵام هەرلەگەڵکوو حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕەخنەی خۆی لە عەزیزی بڵاو کردەوە، هەر ئەو کەسەی کە بۆخۆی سێ چوار ڕۆژ پێشتر هەر لەسەر ئەم بابەتە ڕەخنەی لە خالید عەزیزی گرتبوو، ئەوجار لەو ڕوونکردنەوەی لایەنی ئینشعابی بڵاوی کردەوە، تەواو بە پێچەوانەی بۆچوونی سێ چوار ڕۆژ پێشتری خۆی، هەڵوێستی دروستی حیزب بەرپەرچدەداتەوەو وەک بۆخۆی نووسیویە دەستی لە نووسینی ڕوونکردنەوەکەدا هەبووە! بۆ؟ چونکە لێرەدا ئیتر باسی هەڵوێستی دروست‌و نادروست لەگۆڕێدا نییە بەڵکوو باسی بەرژەوەندیی تاقمخوازانەو سێکتاریستی لەگۆڕێدایە. ئەو شێوە هەڵوێست گرتنە، ئاستی ستانداردی کاری سیاسی‌و دۆخی ئەخلاقی سیاسی لە لای ئێمە زۆر باش ڕوون دەکاتەوە. ئێستا کە بیر لە ئینشعابی ئەو برادەرانە لەحیزب دەکەینەوە چاک بۆمان ڕوون دەبێتەوە کە هیچ سەیر نیە کە ئەم نۆرم‌و ستانداردە بۆ کاری سیاسی‌و ئەم ئەخلاقە بۆ هەڵسووڕانی تەشکیلاتی، قێزەونترینو ڕیسواترین کاری وەک ئینشعابیشی پاساو دا‌و لەبەرچاوی بکەرەکانی بە کارێکی ئاسایی‌و یاسایی نواند. ئەوە نموونەیەکە کە زۆر بە ڕوونی مێکانیسمی کاری سیاسی‌و چۆنیەتی هەڵوێست گرتنی ئەو هاوڕێیانە لە پێش ئینشعابەوە هەتا ئێستا ڕوون دەکاتەوە.
مافی وڵامدانه‌وه : چه‌ند قسه‌یه‌ک له‌نێوان خۆماندا
ئاسۆ حەسەنزاده
سڵاوی گهرمو رێز‌و خۆشه‌ویستیی زۆرم بۆ هه‌موو هاوڕێیان.
زۆر داوای لێبوردن ده‌كه‌م که به‌هۆی گرفتاریو ناسازی، نووسینه‌که‌م وه‌دره‌نگ که‌وت. ده‌زانم که له سایه‌ی حیکمهتو خه‌مخۆریی کاک سه‌عید بێگزادهو زهحمهتو ماندووبوونی به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌ڕێزی ئه‌م ژووره‌وه، ژووره‌که خه‌ریکه ورده ورده سه‌رو سامان په‌یدا ده‌کاو بابه‌ته‌کان تهرتیبو چوارچێوه وه‌رده‌گرن. ئه‌وه‌ش ده‌زانم که بابه‌ته‌كه‌ی من که‌مێک له ره‌ده خاریجه. به‌ڵام له‌لایه‌ک کاک کامڕان سۆهرابی له‌سه‌ری کردبووین که ده‌بێ بابه‌ت بنووسین‌و له‌لایه‌کیش به ئیحترامی ئه‌و هاوڕێیانه‌ی له‌و ژووره‌دا سه‌باره‌ت به رسته‌یه‌کی سه‌ر فه‌یسبووکی شهخسییم ره‌خنه‌یان له من گرتبوو، چارم ناچار بوو، هه‌ر ده‌بوو شتێک بڵێم‌و نه‌ده‌کرا له‌وه‌ش زیاتر وه دره‌نگی بخه‌م.
له‌سه‌ر ئیزنی به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م ژووره، ئه‌وه‌ی خواره‌وه نه وتاره‌و نه روونکردنه‌وه، به‌ڵکوو هه‌روه‌ک چۆن سکرتێری حیزب یا هه‌ر کام له ئێوه ده‌توانن مهسایلو روانگه‌کانی خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی حیزب باس بکه‌ن، ئه‌منیش له‌و ده‌رفه‌ته بۆ ده‌ربڕینی بیروباوه‌ڕی خۆم سه‌باره‌ت به هێندێک له‌و باس‌و خواسانهی له‌نێو خۆمان‌و له ده‌ره‌وه‌ی خۆمان مشتومڕیان لێ که‌وتۆته‌وه، که‌ڵک وه‌رده‌گرم. به‌و تێبینیه‌وه که ئه‌من نه‌ک هه‌ر له‌گه‌ڵ به‌ده‌نه‌ی حیزب، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر مێزی پلینۆمه‌کانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیش، هه‌میشه هه‌وڵ ده‌ده‌م بژاری باس‌و مه‌به‌سته‌کانم بکهمو قسه‌کانم به فیلته‌ری به‌رژه‌وه‌ندیی حیزب‌دا (له روانگه‌ی خۆمه‌وه) تێپه‌ڕێنم.
راسته دوو حه‌وتوو به‌سه‌ر ئه‌و باسه‌ی چاوه‌ڕوانیی روونکردنه‌وه له‌لایه‌ن منه‌وه‌ی له‌سه‌ر دروست بوو، تێپه‌ڕیوه‌و له‌و کاته‌وه به قه‌ولی فه‌ڕانسه‌وی ئاوێکی زۆر به‌ژێر پرده‌کاندا رۆیشتووه. به‌ڵام شتێک که ناچارم ده‌کا ئه‌و دێرانه بنووسم ئه‌وه‌یه که به‌داخه‌وه له سۆنگه‌ی ره‌خنه‌گرتن له قسه‌که‌ی من له‌و ماوه‌یه‌دا کۆمه‌ڵێک قه‌زاوه‌ت کراون که به‌ڕاستی ئازارم دهدهنو به‌شبه‌حاڵی خۆم رازی نیم ئایندهی خۆم له‌و حیزبه‌دا له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و جۆره قه‌زاوه‌ت‌و به‌رچه‌سپانه بنیات بنێم.
که دیتم کاک کامڕان ناوی منی خستۆته نێو وه‌جبه‌ی یه‌كه‌می تهکلیفکراوانی قهڵهمگێڕان، پاش راوێژێک له‌گه‌ڵ خۆی، وا ساغ بوومه‌وه که مادام ئه‌م رۆژانه ئه‌وه‌نده جه‌خت له‌سه‌ر پێویستیی پاراستنی ئینسجام‌و یه‌کڕیزیمان ده‌کرێ، ئه‌منیش هه‌ر له‌و گۆشه‌نیگایه‌وه بۆ مه‌سه‌له‌که بچم‌و هه‌وڵ بده‌م بڵێم که ئه‌گه‌ر چ بکه‌ین یان ئه‌گه‌ر چ نه‌که‌ین، یه‌كگرتوویی‌و به‌هێزیی حیزبه‌كه‌مان زیاتر‌و باشتر ده‌سته‌به‌ر ده‌بێ.
دژکرده‌وه‌ی به‌شێک له هاوڕێیان به قسه‌که‌ی من، لائیرادی ئه‌منی خسته‌وه بیری که‌لله‌که‌ی "زیدان" له فیناڵی جامی جیهانیی ٢٠٠٦ ی بێرلین که له "ماتهرازی"ی دا‌و به هۆیه‌وه هه‌م زیدان له‌و ئاخرین بازییه حیرفهییهی ژیانی ده‌رکراو هه‌م تیمی فه‌ڕانسه‌ش له ئاکامی لهمهیداندانهمانی کاپتێنهکهی چاکتر دۆڕا. دواتر زیدان وێڕای داوای لێبوردن له منداڵان‌و روونکردنه‌وه‌ی هۆکاری ژێستهکهی، گوتی ئه‌منیش مر‌ۆڤم.
ئه‌من زیدان نیم‌و هیوادارم ئێمه وه‌ك حدک ئێستا له حاڵی یاری کردنی دوایین گه‌مه‌کانی روو به دۆڕانیشماندا نه‌بین. به‌و سه‌رمایه گه‌وره ئینسانییه‌وه که هه‌مانه‌و به‌و وره‌و ئیمانه پته‌وو پۆڵایینه‌وه که له‌لای پێشمه‌رگه‌کان به‌دی ده‌کرێ، ده‌لیلێک نابینم بۆ ئه‌وه‌ی وای لێ بێ.
قسه‌ی من لێره‌دا دوو شته: یه‌که‌م ئه‌وه که چاوه‌ڕوانیی ئه‌وه‌م نه‌ده‌کرد رسته‌یه‌کی زۆر گشتیی من ته‌نیا له‌سه‌ر بنه‌مای کۆمه‌ڵێک زێهنیاتو فهڕزیات، هێرشو کاردانه‌وه‌و قه‌زاوه‌تی له‌و چه‌شنه‌ی له‌لایه‌ن به‌شێک له هاوڕێیانی خۆمان لێ بکه‌وێته‌وه. دووه‌م، به فه‌ڕزی ئه‌وه که هه‌ق به‌و که‌سانه بێ که به‌بێ هیچ دوودڵییه‌ک سه‌ره‌نجام ئه‌منیشیان وه‌به‌ر تیروتوانجی خۆیان دا، ئایا ئوسوڵه‌ن ئێمه کولتوری به‌رخوردمان به‌و جۆره باسانه ده‌بێ چۆن بێ‌و له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ده‌موده‌ست هه‌ڵبکوتینه سه‌ر ده‌ره‌نجامه‌كان، باشتر نیه که‌مێکیش سه‌باره‌ت به هۆکاره‌کان له خۆمان پرسیار بکه‌ین؟ له ئێستاوه ببوورن که ماندووتان ده‌كه‌م، به‌ڵام ناچارم هه‌ردووکی ئه‌م مهبهستانهم لێره‌دا به درێژی شی بکه‌مه‌وه.
رسته‌که‌ی من که به‌پێچه‌وانه‌ی کۆمێنتی هاوڕێیه‌كمان قسه‌ی ئاندرێ مالرۆ نهبووو قسه‌ی خۆم بوو (خۆ ئه‌گه‌ر بزانم پێش من مالرۆش هه‌مان قسه‌ی کردووه، هه‌ر ئه‌من شانازی ده‌كه‌م)، له‌ڕووی فه‌لسه‌فییه‌وه هه‌موو که‌س پێی جوان بوو. زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌و که‌سانه‌ش که لایکیان کردبوو له ئهندامانو لایه‌نگرانی خۆمان بوون. به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌وه که داخوا ئه‌و قسه‌یه ڕووی له کێیه، هه‌موو جۆره ته‌فسیرو ته‌عبیرێکی لێ کرابوو. هێندێک که‌س به رێبه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی کورد به گشتییان وه‌رگرتبوو؛ هاوکارێکم له حکومه‌تی هه‌رێم گوتی ده‌زانم له‌گه‌ڵ هێرۆخانو مه‌لا بهختیارته!! (رۆژی پێشتر باسی دژایه‌تیی هێندێك لایه‌ن له‌گه‌ڵ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی باشووری کوردستان‌مان کردبوو)؛ ئی وا هه‌بوو پێی وابوو له‌گه‌ڵ کاک مسته‌فای هیجریمه؛ ئه‌ندامانی خۆشمان زۆرتر له‌و باوه‌ڕه‌دا بوون که مه‌به‌ستم سکرتێره‌که‌ی خۆمانه! هۆیه‌که‌شی ئه‌وه بوو که ته‌نیا چه‌ند رۆژ پێشتر کاک خالید له پاریس قسه‌یه‌کی کردبوو که نه‌ده‌بوو بیکا. هاوکات، هێندێک هاوڕێی خۆمان رسته‌که‌یان وه‌ك خۆی نهنووسیبۆوهو هێنده‌ی دیکه روویان پێ له کاک خالیدی کردبوو. ئه‌وه جیا له‌وه که هاوڕێیه‌کمان (که ئێستا به‌داخه‌وه له‌گه‌ڵمان نه‌ماوه) به‌بێ ئیزنی خۆم‌و به‌پێچه‌وانه‌ی ئاره‌زووی من، رسته‌که‌ی منی به جۆرێک درێژه دابوو که ئیدی ئه‌و جار رووکو راست له‌گه‌ڵ کاک خالیدی بوو. له حاڵێکدا که رسته‌که‌ی من ڕووی له که‌سی تایبه‌تی نهبووو هیچ ئیشاره‌یه‌کی ته‌نانه‌ت ناڕاسته‌وخۆشی به قسه‌ی هیچ که‌س تێدا نه‌بوو.
ئه‌من ئه‌وه قبووڵ ده‌که‌م که ده‌بوو دیققه‌ت له کاتی نووسینی ئه‌و رسته‌یه له فه‌زای گشتیدا بکه‌م. به‌ڵام باوه‌ر بکه‌ن به هیچ جۆر پێشبینیی ئه‌وه‌م نه‌ده‌کرد که قسه‌یه‌کی من که رۆژانه به سه‌دانی ئاوا له فه‌زای مه‌جازیدا دێن‌و ده‌چن ئه‌وه‌نده بکه‌وێته به‌ر زه‌ڕڕه‌بینی یارو نه‌یار. له فه‌زای مه‌جازیدا به‌تایبه‌ت له تویته‌ر هیچ رۆژێک نیه سیاسییه‌كانی ئه‌م دنیایه (که زۆر جار سه‌ر به هه‌مان حیزب‌و هه‌مان خانه‌واده‌ی سیاسییشن) به‌شێوه‌ی راستهوخۆو ناڕاسته‌وخۆ به دێرێک یان چه‌ند دێر ته‌عبیر له ههستو باوه‌ڕو مه‌رامی خۆیان نه‌که‌ن. دوور ناڕۆمو باسی مشت‌و مڕی نێوان برایانی "میلیباند" له بریتانیا ناکه‌م، هه‌ر له‌لای خۆمان چاو له فه‌یسبووکه‌که‌ی کاک عه‌بدوڵڵا حیجاب بکه‌ن که چه‌ندی شت تێدایه که ته‌عبیر له بۆچوون‌و روانینی خۆی ده‌کاو ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای فهڕزیاتو زێهنیات قه‌زاوه‌تی له‌سه‌ر بکرێ، ده‌بێ هه‌موو رۆژێ جارێک له حدکا ده‌ربکرێ.
به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر زانیبام ئه‌و قسه‌یه‌ی من ئه‌و هه‌ڵڵایه‌ی له‌سه‌ر دروست دهبێو هاوڕێیانی خۆمانی پێ تووشی دڕدۆنگی‌و دڵگرانی ده‌بن، قه‌ت شتی وام له‌وێدا نهدهنووسیو له‌و باره‌وه داوای لێبوردن له هه‌مووتان ده‌که‌م. هه‌ر له‌و کاته‌دا به‌ڵام ئایا ئه‌و قسه‌یه‌ی من شایانی ئه‌و هێرشو قهزاوهتانهی به‌شێک له هاوڕێیانی خۆمان بوو؟ ئه‌من ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌ی هاوڕێیان که له ده‌ره‌وه‌ی حیزب نابێ ره‌خنه له حیزب بگرین له‌سه‌ر سه‌رم داده‌نێم. بۆخۆشم ته‌واو باوه‌ڕم پێیه. به‌ڵام هه‌تا ئه‌و له‌حزه‌یه که ئه‌و دێرانه ده‌نووسم، له‌و پره‌نسیپه لام نه‌داوه. ئه‌وه که که‌سانێک ده‌ڵێن ئێمه پێمان وایه مه‌به‌ستی کاک خالید بووه، به‌ڵگه‌یه‌کی مهحکهمهپهسند نیه. حوکمدان له‌سه‌ر که‌سێک ته‌نیا له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه که بۆخۆمان پێمان وایه چی له ناخی ئه‌و که‌سه‌دا هه‌یه، هیچی که‌متر نیه له پشکنینی ویژدان‌و بیروباوه‌ڕی ئه‌و که‌سه. وه‌ک ئه‌وه ده‌چێ که ده‌ڵێن کابرایه‌ک چووبوو له قاوه‌خانه‌یه‌ک خه‌ونێکی گێڕابۆوه؛ له خه‌ونیدا ویستبووی له‌گه‌ڵ ره‌فیقێکی قه‌تڵێک بکا، دوایه نه‌ک هه‌ر ئه‌ویان له‌سه‌ر ئه‌وه که له خه‌ونیدا نیازێکی وای هه‌بووه گرتبوو، به‌ڵكوو ئه‌و رهفیقهشی که خه‌ونی پێوه دیبوو، ئه‌ویشیان گرتبوو!
ده‌کرێ بڵێن ئاخر ئه‌وه نیه حدکا قسه‌که‌ی تۆیان پێ خۆش بووه‌و به‌دژی حیزب‌و به‌دژی کاک خالید به‌کاریان بردووه؟ ئه‌وه راسته، به‌ڵام ئه‌من له‌وه به‌رپرسیار نیم. قه‌تیش به دروستی نازانم هه‌موو شتێکمان هه‌ر به‌پێی حدکا ته‌نزیم بکه‌ین. مه‌گه‌ر د. قاسملوو نه‌یده‌گوت ئه‌گه‌ر قسه‌یه‌کتان هه‌یه، کارتان به‌وه نه‌بێ که دژمن چۆنی لێک ده‌داته‌وه؟ [دیاره ئه‌من حدکا به دژمن نازانم، ئه‌وانه براو ره‌فیقی ئێمه‌ن]. پاشان که‌م وا هه‌بووه که برایانی حدکا قسه‌یه‌کی کاک خالیدیان پێ خۆش بێ‌و بۆ فیتنه ساز کردن له‌نێو ریزه‌کانی ئێمه سوودی لێ وه‌رگرن؟ قه‌ت نه‌بووه له په‌راوێزی لێدوانه‌کانی کاک خالیددا بێرێزی به که‌سانی ئێمه بکرێ‌و که‌سیش مته‌قی لێوه نه‌هاتوه؟
له‌لایه‌کی دیکه‌وه، ئه‌وه که ئێمه نابێ قسه‌و باسی نێوخۆیی له ده‌ره‌وه‌ی حیزب باس بکه‌ین پره‌نسیپێکه که ده‌بێ هه‌موومان‌و له‌پێش هه‌موواندا به‌ڕێز سکرتێری حیزب ره‌عایه‌تی بکا. خودی ئه‌و قسه‌یه که له پاریس کراو زۆر قسه‌ی دیکه که له ساڵانی رابردوودا بوونه هۆی ئه‌وه که حیزب له‌خۆڕا له بیروڕای گشتیدا بکه‌وێته به‌ر تانه‌و ته‌شه‌رو زیان له ئیعتباری بدرێ‌و سه‌رباری لێپرسینه‌وه‌یان به‌رده‌وام دووپات بوونه‌وه، مه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی حیزب نه‌کراون؟ بۆ نموونه ئه‌وه که بڵێین له‌نێو ریزه‌کانی ئێمه‌دا که‌سانێک موخالفی یه‌كگرتنه‌وه‌ن، به فه‌رزی ئه‌وه که ئه‌و قسه‌یه راستیش بێ، (هه‌رچه‌ند پێویسته له‌پێشدا له‌سه‌ر ئه‌وه ساغ بینه‌وه که موخالفهتی یه‌كگرتنه‌وه یانی چی‌و موخالفانی یه‌كگرتنه‌وه‌ش به‌ڕوونی ده‌ستنیشان بکه‌ین)، به‌ڵام ئایا خودی ئه‌و قسه‌یه‌و دووباره‌کردنه‌وه‌ی له لێدوان‌و وتووێژه‌کانی سکرتێری حیزب‌دا بردنی باسێکی نێوخۆیی بۆ ده‌ره‌وه‌ی حیزب نیه؟ ئایا ئه‌وه که یه‌كێک له ده‌ره‌وه‌ی حیزب ئیدیعای ته‌ره‌فداری له یه‌كگرتنه‌وه بکاو ره‌فیقه‌کانی خۆی به دژبه‌ری یه‌کگرتنه‌وه تۆمه‌تبار بکا، کارێكی مه‌سئولانه‌یه؟ ئایا ئه‌مه رێگه بۆ نه‌یارانمان خۆش ناکا که زه‌ربه له یه‌كگرتوویی ریزه‌کانمان بده‌ن؟
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که گوتار بۆخۆی ره‌هه‌ندێکی بنه‌ڕه‌تیی کرداری سیاسییه، ده‌زانم که‌سانێک به‌بێ روونکردنه‌وه‌و ته‌تبیق کردنی مونسیفانه‌ی پێوه‌ره‌کانیان بۆ کار‌و له‌خۆبوردوویی، یه‌کێک به رێبه‌ری کردار‌و ئه‌وانی دیکه به رێبه‌ری بێ کردار له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن. به‌و حاڵه‌ش به ویژدانی راحه‌ت‌و سه‌ری به‌رزه‌وه راده‌گه‌یه‌نم ئه‌و رسته‌یه‌ی من نووسیم هه‌میشه له هه‌ناوو باوه‌ڕی مندا هه‌بووه‌و قسه‌یه‌کی تازه‌م نه‌کردووه. ته‌نیا وه‌ك نموونه لێره‌دا سێ لینکتان بۆ داده‌نێم. یه‌که‌میان وتارێکه که چوار ساڵ پێش ئێستا له‌سه‌ر شۆڕشی میسرم نووسیوه (مه‌به‌ستم لێره‌دا ته‌نیا شێعره‌که‌ی ابوالقاسم الشابییه)؛ دووه‌میان سوخهنرانییهکه سێ ساڵ پێش ئێستا له رێوڕه‌سمی کۆتایی ده‌وره‌ی پێشمه‌رگه کردوومه؛ سێهه‌میشیان سیمینارێکه که ساڵێک پێش ئێستا له‌ژێر ناوی "ئیراده له فه‌لسه‌فه‌ی خه‌باتگێڕیی د. قاسملوودا" پێشکه‌شم کردووه. لینکی سێهه‌م (سیمیناره‌که) له‌و باره‌وه ته‌واو گوویایه:
http://archive.kurdistanukurd.com/ku/wtar.php?id=595
https://www.facebook.com/kurd.channel/videos/938531532882620/
https://www.facebook.com/kurd.channel/videos/854667544602353
ئێستا ده‌کرێ هاوڕێیهک بڵێ جا مادام وایه، بۆچی راتنهگهیاند یان بۆچی راناگه‌یه‌نی که مه‌به‌ستت له‌و رسته‌یه کاک خالید نه‌بووه؟ ئه‌من ئه‌وه ناکه‌م، چونکه ئه‌گه‌ر ئه‌وه بڵێم، ئه‌وده‌می بۆخۆم کۆمه‌گم به‌و که‌لتووری پشکنینی ویژدانه کردووه که نامه‌وێ له‌نێو ئێمه‌دا جێگیر بێ. هه‌موو که‌س هه‌ڵه ده‌كا، ئه‌منیش هه‌ڵه ده‌كه‌م. هه‌موو که‌س له‌و حیزبه‌دا ده‌بێ لێپرسینه‌وه‌ی لێ بکرێ، ئه‌منیش ده‌بێ لێم بکرێ. به‌ڵام له جێبه‌جێکردنی ئه‌و پره‌نسیپه‌دا ده‌بێ زۆر وشیار بین که تووشی گهلهکۆمهو "ئۆستراسیزم" نه‌بین. له دێموکڕاسیی ئاتێندا (کاک عه‌لی فهتحییش وا دیاره له ژوورێیه!) له هه‌ر که‌س به‌گومان بان که تموحی سیاسیی هه‌یه، ده‌یانبرد له مه‌یدانی گشتیدا به ده‌نگی هه‌موو خه‌ڵک بڕیاریان له‌سه‌ر ده‌دا که هه‌موو حهقو حقووقێکی لێ بستێننه‌وه‌و له کاروباری دوور بخه‌نه‌وه. به‌وه‌یان ده‌گوت ئۆستراسیزم. به مانا گشتییه‌كه‌شی ئۆستراسیزم یانی ده‌رکردنی که‌سێک له گرووپێک. سه‌رباری هه‌موو خیسڵه‌ته دێموکراتیکهکانمانو وێڕای ته‌ئیدی زه‌رووره‌تی ئینسجام‌و دیسیپلینی حیزبی، به‌داخه‌وه ده‌بێ بڵێم ئێمه وه‌ک هه‌میشه ئیستعدادی ئۆستراسیزم به مانا گشتییه‌که‌یمان تێدایه، له بوون‌و نه‌بوونی که‌سانێک که ده‌کرێ بۆ هێزو نفووزی حیزب به‌که‌ڵک بن بێمنهتین، ئه‌گه‌ر هاوڕێیه‌کمان به هه‌ر هۆکارێک خۆی له ئاقارێکی جهمعیدا نه‌دیته‌وه، زۆر ئاسان رابردووی خهباتو تێکۆشانی زه‌ربی سیفر ده‌كه‌ین‌و باوترین دژکرده‌وه‌مان "با بڕوا"و "ده‌مزانی بۆ حیزب نابێ به ماڵ"و "قه‌ت ته‌قه له تفه‌نگی نه‌هاتووه"و شتی له‌و بابه‌ته‌یه.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه، که‌لتووری گه‌له‌کۆمه ئه‌گه‌ر له‌نێو خۆماندا جێی گرت، ئه‌وده‌م دزه ده‌کاته ده‌ره‌وه‌ی خۆشمان‌و سنووره‌کانی زه‌رفیه‌تی ئێمه به خه‌ڵک نیشان ده‌دا. ته‌سه‌ور بکه‌ن هاوڕێیهک ئه‌ندامی ئێمه نه‌ماوه، له‌سه‌ر فه‌یسبووک به هه‌قی موسهللهمی خۆی (چونکه ئیدی ئه‌ندام نه‌ماوه) ره‌خنه‌یه‌کی گرتووه، که‌چی گه‌له‌کۆمه‌ی لێ ده‌که‌ین. ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت ئه‌و کۆنه هاوڕێیه له هه‌ڵه‌شدا بێ، ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت دژکرده‌وه‌ی هاوڕێیانی ئێمه بهههقو به دوور له بێ رێزیش بێ، هێشتا که‌لتووری گه‌له‌کۆمه له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕ هه‌ر شتێکی ناجوانو مه‌ترسیداره. زۆر سه‌یره؛ هاوڕێیان داوا له یه‌كتر ده‌که‌ن که دمبه‌دمه له‌گه‌ڵ برایانی حدکا نه‌که‌ن، که‌چی هه‌ر ئه‌وده‌م کارێک به هاوڕێ تازه به‌جێ هێشتووهکهی خۆمان ده‌که‌ن که با به ده‌واری شڕی نه‌کردبێ. مه‌به‌ستم دیفاعی شه‌خسی له‌و هاوڕێیه نیه؛ ئه‌من بۆخۆم هه‌میشه تێبینیم له‌سه‌ر هه‌ڵسوکه‌وتی وی له‌نێو حیزبیشدا هه‌بووه. به‌ڵام به‌ڕاستی ئیعتبار‌و پرستیژی ئێمه له‌نێو بیروڕای گشتیدا به‌و جۆره هه‌ره‌وه‌زانه ده‌چێته سه‌ر؟
پاش رسته‌که‌ی من، هاوڕێیه‌كی زۆر به‌ڕێزو خه‌باتگێڕم له باره‌ی منه‌وه نووسیبووی وا دیاره (ظاهر)و (باطن) یه‌ک نین‌و ئه‌و ته‌عه‌هوده که له کۆنگره داومانه شکێندراوه. هێندێک هاوڕێش باسی ته‌سفیه حیسابی شهخسیو سه‌مپاشی!!و دژایه‌تی له‌گه‌ڵ کاک خالید‌و مه‌ترسیی جیناحبازیو دووبه‌ره‌کییان کردبوو. داوای لێبوردن له هاوڕێیان ده‌كه‌م که ناچارم وڵامێکی ئه‌و قسانه‌ش بده‌مه‌وه. به‌ڵام دیسان با هه‌موو لایه‌ک خاترجه‌م بن؛ له غه‌یری پاککردنه‌وه‌ی دڵهکانو ره‌واندنه‌وه‌ی نیگه‌رانییه‌کان، هیچ مه‌به‌ستێکی دیکه‌م نیه‌و به‌نیازیش نیم پاش ئه‌و وڵامه‌م، ئیدی بێمه‌وه نێو ئه‌و باسه. به‌ڵام با که‌س داوام لێ نه‌کا حه‌تمه‌ن به دڵی هه‌مووان بیر بکه‌مه‌وه.
پێویست ناکا باسی کۆنگره لێره‌دا هه‌ڵگیرسێته‌وه. له‌دوای کۆنگره‌وه تا ئێستا هه‌ر له‌و ژووره‌دا زۆر که‌س که هه‌ر هه‌موویان له من بهڕابردووترن، به درێژی‌و بێ په‌رده ره‌خنه‌ی زۆر توندیان له‌و کۆنگره‌یه گرتووه. ئێمه وه‌ك ئه‌ندامانی رێبه‌ریی پێشوو له‌و کۆنگره‌یه‌دا به‌ڵێنمان دا له رێبه‌ریی حیزب‌دا بمێنینه‌وه‌و پشتی یه‌كتر به‌ر نه‌ده‌ین. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که له‌و باوه‌ڕه‌دام که له‌جیاتی مه‌رجه قورسه‌که رێگاچاره‌ی دیکه‌ش له‌به‌رده‌ست بوون‌و وه‌ک خۆم سه‌ت جار تهرجیحم ده‌دا کۆنگره قه‌زاوه‌تێکی فهردییم له‌سه‌ر بکا (ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ڵیش نهبژێردرابامهوه)، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و دۆخه نائاسایی‌و هه‌ستیاره‌وه که دروست کرابوو، ئه‌منیش ئه‌و حهللهم قبووڵ کرد. پاش کۆنگره‌ش یه‌که‌م که‌س بووم که له‌و ژووره‌دا په‌یامم بڵاو کرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی داوا بکه‌م هه‌موو لایه‌ک ئاکامه‌کانی ئه‌و کۆنگره‌یه ده‌رک بکهنو وه‌ک پێشوو هاوکارو پشتیوانی رێبه‌ریی حیزب‌و سکرتێره‌که‌ی بن. له کۆتایی ئه‌و په‌یامه‌دا چوار خاڵم پێشنیار کردبوو. هه‌تا ئه‌و له‌حزه‌یه‌ش بۆخۆم هه‌ر چواریانم ره‌عایه‌ت کردووه‌و له‌مه‌وبه‌دواش هه‌ر رهعایهتیان ده‌كه‌م.
ئه‌من بۆ ده‌بێ ته‌سفیه حیساب له‌گه‌ڵ کۆنگره‌یه‌ک بکه‌م که له به‌شه سیاسییه‌که‌یدا بۆخۆم زۆرترین نه‌خشم تێیدا هه‌بووه؟ ٨٠٪ ی په‌سندکراوه‌کانی ئه‌و کۆنگره‌یه (راپۆرتی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی، به‌رنامه‌و پێڕه‌و، بڕیارنامه، ...) به قه‌ڵه‌می من نووسراون یا نووسراونهوهو له دوو بڕگه‌ی بنه‌ڕه‌تیی کاری ئه‌و کۆنگره‌یه‌دا ئه‌من رۆڵی راپۆرتۆرو وڵامدهرهوهم هه‌بووه. ته‌نانه‌ت له ته‌عامول له‌گه‌ڵ پرسه تهشکیلاتییهکانیشدا ئه‌وانه‌ی له کۆنگره بوون ده‌زانن نه‌خشی من به چ ئاقارێکدا بووه. ئه‌من یه‌ک له‌و دوو که‌سه بووم که به‌بێ ئه‌وه‌ی بۆخۆم هیچم گوتبێ کاک خالید له ئاخرین پلینۆمی پێش کۆنگره‌دا له‌لایه‌ن کۆمیته‌ی ناوه‌ندییه‌وه وه‌ک کاندیدی سکرتێری رایگه‌یاندن. که‌چی نه‌ک هه‌ر زۆر پێشتر وه‌ک راپۆرتۆری ئه‌ساسنامه رێگای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌ندی دوو ده‌وره سکرتێرییم خۆش کردبوو، به‌ڵکوو پاش "کاندیدکرانیشم" له کۆمیته‌ی ناوه‌ندیدا رامگه‌یاند: ١/ ئه‌وله‌وییه‌تی منیش مانه‌وه‌ی کاک خالیده؛ ٢/ ئه‌گه‌ر کاک خالید هه‌ر نه‌یکرد ئه‌وا پێم وایه ئه‌و شوێنه هه‌قی که‌سانی دیکه‌یه (ئیشاره به کاک مسته‌فا شه‌ڵماشی)؛ ٣/ ته‌نیا له حاڵه‌تی مونته‌فی بوونی دوو بژاره‌که‌ی پێشووو ئه‌گه‌ر بزانم به‌ڕاستی به پله‌یه‌ک له ئه‌زموونی کاری به‌کۆمه‌ڵ گه‌یشتووین که بۆ کارێکی ئاوا متمانه به که‌سێکی له خۆتان گه‌نجتر ده‌که‌ن، ئه‌وا بزانن ئه‌من له‌و کاره ناترسم. له جه‌ریانی کاری کۆنگره‌شدا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هێندێک که‌س هه‌موو بۆچوون‌و پێشنیارێکیان هه‌ر به چاویلکه‌ی دژایه‌تی یا لایه‌نگری له مانه‌وه‌ی کاک خالید ده‌خوێنده‌وه، به‌شدارانی کۆنگره ده‌زانن که ههڵوێستو رۆڵی من له‌وێدا چۆن بوو. ئه‌من ته‌نانه‌ت دواتر بۆ ده‌فته‌ری سیاسییش خۆم کاندید نه‌کرد (دیاره به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه که داکه‌وتبوو، کاندید بوون بۆ هه‌ر کام له‌و پۆستانه سه‌ره‌تاییترین مافی حیزبیی هه‌ر که‌سێكی واجدی شهڕایته). هه‌مووی ئه‌مه بۆ ئه‌وه‌ی بڵێم ئه‌من خۆم به مه‌غدووری ئه‌و کۆنگره‌یه نازانم هه‌تا ته‌سفیه حیسابی شه‌خسی بکه‌م. به‌پێچه‌وانه‌وه، به ئاکامی سه‌ره‌کیی ئه‌و کۆنگره‌یه ته‌واو دڵخۆشم.
دڵخۆشبوون به ئاکامێک مه‌رج نیه به مانای ته‌ئیدی رێگای گه‌یشتن به‌و ئاکامه بێ. وه‌ک زۆربه‌ی ئه‌و هاوڕێیانه‌ی له‌و ژووره‌دا ره‌خنه‌یان له هێندێك شتی ئه‌و کۆنگره‌یه گرتووه، ئه‌منیش پێم وایه پرسی سکرتێری ده‌بوو زۆر پێشتر به هه‌ر لایه‌کدا مشوورێکی لێ خورابا که ئاوای لێ نه‌یه. چۆن ده‌بێ ئێمه که به حیساب هه‌وڵ ده‌ده‌ین پێشبینیی رووداو‌و ئاڵوگۆڕه‌کانی ئێران‌و سه‌رجه‌م ناوچه بکه‌ین نه‌توانین پێشبینیی رووداوه‌کانی نێو قه‌ڵا بکه‌ین؟! به‌رپرسایه‌تیی ئه‌و مشوورهش پێش هه‌مووان له‌سه‌ر شانی کاک خالید بوو. به‌ڕێزیان یا ده‌بوو پێش دروست بوونی ئه‌و فه‌زایه قبووڵی مهسئوولیهتهکه بکاته‌وه، یا ده‌بوو زۆر پێشتر به‌ناوی ره‌عایه‌تی ئوسوڵ‌و نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌یانهێشتووه فڵان کار بکا یان فڵان پڕۆژه به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێ، رێگا بۆ ئاڵوگۆڕێکی ئارام له‌و پۆسته‌دا خۆش بکا. له ئاکامی ئه‌و خه‌مساردی‌و لێگهڕانهدا بوو که ئێمه کۆنگره‌یه‌کمان گرت که به بیانووی پرسی سکرتێرییهوه ئه‌و ئه‌منیه‌ته حقووقی‌و ته‌شکیلاتییه که کاک خالید هه‌شت ساڵ بوو باسی ده‌کردو به‌گشتی فه‌رهه‌نگی حیزبیمان به ته‌واوی چووه ژێر پرسیار‌و به ناهه‌قیش که‌سانێک که زۆرترین یارمه‌تیده‌رو رێگاخۆشکه‌ری گه‌یشتنی کاک خالید به مه‌وقعیه‌تی ئه‌مڕۆی بوون، به‌وه تۆمه‌تبار کران که ناهێڵن کاک خالید ببێته‌وه به سکرتێر! (خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی که‌سێک ههباو گوتبای ئه‌من موخالفی بهسکرتێربوونهوهی کاک خالیدم، ئه‌وه‌ش سه‌ره‌تاییترین مافی حیزبیی ئه‌و که‌سه بوو). ته‌نانه‌ت پاش کۆنگره‌ش له کۆبوونه‌وه‌ی ره‌سمیدا گوترا "سێبهرەکان له‌پێناوی گه‌یاندنی که‌سی نزیکی خۆیان به ده‌سه‌ڵات نه‌یانده‌هێشت کاک خالید ببێته‌وه سکرتێر"! کاتێک داوام له کاک خالید کرد سنوورێك بۆ ئه‌و جۆره قسه‌و ناسوپاسییانه دابنێ‌و کارێک بکا که یهکدڵیو ئاشته‌واییه‌کی به‌هێز له حیزب‌دا دروست بێته‌وه، به‌داخه‌وه کاک خالید بێده‌نگیی هه‌ڵبژارد.
سه‌رباری هه‌موو ئه‌وانه‌و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه که ته‌عامولی کاک خالید به‌رامبه‌ر به شه‌خسی خۆشم زۆر جار سڕینه‌وه‌و له‌په‌راوێزخستنی پێوه دیار بووه (به دروستی نازانم نموونان بێنمه‌وه)، وه‌ک خۆم له رۆژی ئه‌وه‌ڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی کاک خالید بۆ نێو بازنه‌ی کاری حیزبی هه‌تا ئێستا هه‌میشه باشترین‌و دڵسۆزانه‌ترین جۆره‌کانی هاوکارییم پێشکه‌ش کردووه. ئێستاش ئه‌من کاک خالید به شایسته‌ترین که‌س بۆ ئه‌و پۆسته دهزانمو به بوونی له‌و شوێنه‌دا سه‌ربه‌رزم. کاک مه‌ولود سواره شاهیده له رۆژه‌کانی پێش دوایین سه‌فه‌ری کاک خالید بۆ لهندهنو پاریس به کاک مهولودم گوت چیتان له‌ده‌ست دێ بۆی بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی کاک خالید باشتریش له پێشوو ده‌ربکه‌وێ؛ هه‌م ئه‌و به ئیدامه‌دانی کاره‌که‌ی دڵگه‌رم بێ‌و هه‌م حیزبهکهشمانی پێ سه‌ربڵند بێ. (دیاره له دڵسۆزی‌و مشووردا کاک مه‌ولود ده‌بێ ده‌رس به سه‌تی وه‌ک من بڵێته‌وه، مه‌به‌ستم لێره‌دا نیه‌تی خۆمه). بۆ ئاگاداریی هاوڕێیان، خودی ئه‌و روونکردنه‌وه‌یه‌ی حیزبی ئێمه‌ش که له‌م دواییانه‌دا له وڵامی هێرشی حدکا بۆ سه‌ر کاک خالیددا بڵاو بۆوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که ئه‌من نه‌منووسیبوو، به‌ڵام ده‌ستی منیشی تێدا بوو.
پشتیوانی کردن له که‌سێک به‌و مانایه نیه که نابێ ره‌خنه‌مان له‌و که‌سه هه‌بێ، هه‌روه‌ک چۆن ره‌خنه‌گرتنیش له که‌سێک نابێ به مانای دژایه‌تی له‌گه‌ڵ که‌سه‌که‌و ئه‌زیه‌ت کردنی لێک بدرێته‌وه. له‌نێو ئێمه‌دا هێندێک که‌س پێیان وایه هه‌رچی کاک خالید بیڵێ یا بیهه‌وێ بیکا، ده‌بێ به‌بێ موناقشه قبووڵ بکرێ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر شته‌که شتی زۆر گه‌وره بێ‌و پێشتر له هیچ چوارچێوه‌یه‌کی بڕیارداندا هه‌ر باسیش نه‌کرابێ. له سوننه‌تی حیزبی ئێمه‌دا نیه که سکرتێر بوون به مانای ئیعمالی ئیراده‌ی یه‌ک که‌س به‌سه‌ر جه‌معدا بێ، به‌ڵکوو سکرتێر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که ده‌بێ یارمه‌تی بدرێ خه‌للاقییه‌تی خۆی وهدهربخاو له چوارچێوه‌ی رێباز‌و پره‌نسیپه‌کانی حیزب‌دا به‌رنامه‌کانی بباته پێش، به‌ڵام که‌سێک نیه جگه له جێبه‌جێکارو راگه‌یه‌نه‌ری سیاسه‌تێک که پاش باس‌و راوێژ له شوێنی خۆیدا به په‌سند گه‌یشتووه. راسته حیزب هه‌یه که که‌سی یه‌كه‌می ده‌توانێ بۆخۆی بڕیاری هه‌موو شتێک بدا‌و که‌س ناتوانێ لێپرسینه‌وه‌ی لێ بکا، به‌ڵام هه‌تا ئه‌و له‌حزه‌یه قه‌رار نیه له حیزبی ئێمه‌شدا به‌و چه‌شنه بێ.
ئه‌وه که نابێ ئه‌و باسانه له ده‌ره‌وه‌ی حیزب‌دا بکرێن‌و دیسان ده‌ڵێم ئه‌منیش نه‌مکردووه، به‌جێی خۆی. به‌ڵام ده‌بێ قبووڵی بکه‌ین که له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک پرسی ههستیارو چاره‌نووسساز به ده‌یان که‌سی زۆر له من ژیرترو دڵسۆزتر‌و بهڕابردووتر تێبینیی جیددی‌یان هه‌یه. هه‌ر له‌و ژووره‌دا زۆر جار نه‌ک هه‌ر ئه‌ندامی حیزب به‌ڵکوو ئه‌ندامی رێبهریو ته‌نانه‌ت ده‌فته‌ری سیاسییش ناڕازی بوونی خۆیان له هێندێك سیاسهتو لێدوانی خۆمان ده‌ربڕیوه‌و گوتوویانه ناتوانین دیفاعی لێ بکه‌ین. ئه‌منیش وه‌ك هه‌موو ئێوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که خۆم له به‌رامبه‌ر ئوسووڵ‌و دیسیپلینی حیزبی‌دا به پابه‌ند ده‌بینم، خاوه‌نی بیروباوه‌ڕی خۆشم هه‌مو نایشارمه‌وه که له‌سه‌ر زۆر شت تێبینیم هه‌یه.
ئه‌گه‌ر بمه‌وێ ئیشاره به هێندێک له‌و شتانه بکه‌م، بابه‌ته‌کان هه‌مان ئه‌و بابه‌تانه‌ن که کاک خالید بۆخۆی له کۆبوونه‌وه‌کانی له کوردستان‌و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌گه‌ڵ به‌ده‌نه‌ی حیزبی باس کردوون. بۆ نموونه، له مه‌یدانی سیاسی‌دا ئه‌من هه‌میشه تهمجیدم له واقعبینیی سیاسی‌و ته‌عامولی کراوه‌ی کاک خالید له‌گه‌ڵ واقعییه‌ته‌کانی نێوخۆی وڵات‌و به‌گشتی سیاسه‌تکردن به‌شێوه‌یه‌کی سه‌رده‌میانه‌تر له‌چاو لایه‌نه‌کانی دیکه کردووه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له فاسیله‌ی نێوان کۆنگره‌ی پازده بۆ کۆنگره‌ی شازده‌دا که‌متر پلینۆمێک هه‌بووه راگه‌یاندراوی کۆتایی ئه‌من نه‌منووسیبێ، وه‌ك خۆم زۆرترین یارمه‌تیشم داوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و تابووشکهنیو گوتارسازییه له ئه‌ده‌بیاتی سیاسیی حیزبیشدا جێ بگرێ. هه‌ر له‌و بواره‌دا زۆر وتار‌و وتووێژیشم هه‌بووه که وه‌ک نموونه لێره‌دا هه‌وڵی تیئۆریزه‌کردنی پره‌نسیپی رۆژههڵاتتهوهری له‌و دوو لینکه‌ی خواره‌وه‌دا ده‌خه‌مه به‌ر نه‌زه‌ری هاوڕێیان:
http://archive.kurdistanukurd.com/ku/wtar.php?id=1197
http://archive.kurdistanukurd.com/ku/wtar.php?id=1215
که‌وابوو له‌و شێوه‌و ناوه‌رۆکه نوێیه‌ی سیاسه‌تکردنی حیزب‌دا که کاک خالید زۆرترین نه‌خشی له دروستکرنیدا هه‌بووه، ئه‌منیش له‌گه‌ڵم. به‌ڵام ئایا ئه‌وه که ئێمه به‌شێوه‌یه‌کی فرهڕهههندو که‌متر ئۆرتۆدۆکس خه‌بات ده‌که‌ین ده‌بێ به‌و مانایه بێ که لێگه‌ڕێین خه‌ڵک به‌رداشتی ئه‌وه‌مان لێ بکه‌ن که تووشی ته‌وه‌هوم بووین‌و به‌ها شۆڕشگێرییه‌کانمان بۆ گرینگ نیه؟ ئه‌من هه‌ر له‌دوای کۆنگره‌ی چاردهوه هه‌تا ئێستا هه‌میشه گوتوومه سه‌رکه‌وتنی ئێمه‌و به‌گشتی هه‌ستانه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی کورد له رۆژهه‌ڵات له‌و نیسبیگهراییهدایه که ئێمه ئێستا گرتوومانه‌ته به‌ر، به‌ڵام ئه‌وه تا کاتێک راسته که خودی ئه‌و نیسبیگهراییه بۆخۆی نه‌بێ به موتڵه‌قێکی تازه. خه‌باتی کورد له ئه‌مڕۆی ئێران‌دا له عه‌ینی ئه‌وه‌دا که ده‌بێ له دینامیزمی نێوخۆیی خۆی‌و له ته‌عامولی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ناوهندیو به‌گشتی فه‌زاو ئه‌کته‌ره‌کانی ده‌ره‌وه‌ی خۆیدا به هه‌موو رێگایه‌ک زهرفیهتسازی بکا، به هه‌موو بیانوویه‌ک خه‌ڵک بێنێته مهیدانو هه‌موو به‌ستێنه‌کان وهکیهک ده‌کار بخا، به‌ڵام قه‌ت نابێ ماهیه‌تی ئهساڵهتگهرایانهی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و به‌سته‌ره تاریخییه‌ی تێیدا سه‌بت بووه له‌ده‌ست بدا. ئێمه‌ش وه‌ک حیزبی دێموکڕاتی کوردستان نابێ بۆ خاتری هێندێك شتی فه‌ڕزی زیاتر له‌وه‌ی پێویسته له ئیعتباری حیزب وه‌ک حیزبێکی شۆڕشگێڕ هه‌زینه بکه‌ین.
ته‌سه‌ور بکه‌ن له ته‌واوی ئه‌و ساڵانه‌دا ئێمه به قه‌د هه‌موو حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌و ره‌نگه چه‌ند هێنده‌ی هه‌ر هه‌موویان پێشمه‌رگه‌مان له مه‌نته‌قه بووه‌و وه‌ک له وڵامه‌که‌مان بۆ حدکادا هاتووه "له‌و قۆناغه نوێیه‌ی خه‌باتدا نزیکه‌ی ده که‌س له به‌وه‌جترین فه‌رمانده‌و پێشمه‌رگه‌کانمان له نێوخۆی وڵات شه‌هید بوون". که‌چی ئێستا ئه‌و لایه‌نانه‌ی له ته‌واوی ئه‌و ساڵانه‌دا هه‌ر له شوێنی خۆیانه‌وه شوعاریان ده‌دا ئێمه له بیروڕای گشتیدا به ئیسلاحته‌ڵه‌ب ده‌ناسێنن! ئه‌وه ته‌نیا به‌رهه‌می بهدنیهتیی ئه‌و لایه‌نانه نیه، به‌ڵکوو که‌مێکیش خه‌تای خۆمانی تێدایه که زۆر جار له‌و بواره‌دا (وه‌ک له زۆر بواری دیکه‌دا) به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویست بێ قسه‌ی وامان کردووه که به ئاسانی بۆ زه‌ربه‌لێدان له ئیعتباری حیزب که‌ڵکی لێ وه‌رگیراوه. له‌بیرمه کاتێک یه‌که‌مین ره‌شنووسی راپۆرتی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی بۆ کۆنگره هاته سه‌ر مێزی پلینۆم، رێبه‌رایه‌تیی حیزب وێڕای ته‌ئیدکردنی واقعبینییهکهی، هه‌مووی له‌سه‌ر ئه‌وه یه‌کده‌نگ بوو که نائومێدیی لێ ده‌بارێ. هه‌ر پاش قسه‌که‌ی کاک خالید له پاریس هه‌ر له‌و ژووره‌دا بوو که هاوڕێیه‌کی خۆشه‌ویستم که که‌س تۆمه‌تی دژایه‌تیی کاک خالیدی لێ نادا نووسی با جارێک بۆ هه‌میشه ته‌سلیم ته‌ڵه‌بی له حیزب‌دا خاشه‌بڕ بکه‌ین. که‌وابوو له‌جیاتی ئه‌وه‌ی وه‌ک هێندێک هاوڕێ بڵێین "ئێوه له دۆکترینی کاک خالید تێ ناگه‌ن"، دروست وایه قبووڵی بکه‌ین که هێندێک له ئاقار‌و ده‌ربڕینه‌کانمان له زه‌ینی خه‌ڵکدا پرسیار‌و گومانیان دروست کردووه‌و به زیانمان ته‌واو بوون. له‌و شوێنه‌ی قه‌رار بوو ئێمه هه‌موو به‌ستێنه‌کان پێکه‌وه گرێ بده‌ینه‌وه‌و نه‌هێڵین له‌تبوونی حیزب له‌تبوونی خه‌ڵکی کوردستانیشی لێ بکه‌وێته‌وه، به‌هۆی ئه‌و جۆره ئاقار‌و ده‌ربڕینانه میلله‌ته‌که‌مان زیاتر لێ دابه‌ش بووه‌و دێموکڕاتهکانیش هێنده‌ی دیکه له یه‌كتر دوور که‌وتوونه‌وه (به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و جهمسهرسازییه که له دوایین هه‌ڵبژاردنی ئێران‌دا باڵی به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای سیاسیی ئێمه‌دا کێشا، دڵنیام توندڕه‌وانی نێو حدکا ئه‌و لێک دوور کهوتنهوهیهیان پێ ناخۆش نیه).
ئه‌وه‌نده‌ی له‌بواری سیاسییه‌وه حیزبی ئێمه پێویستی به خاوه‌ندارییه‌ک هه‌یه که سهنتێزو کۆکه‌ره‌وه‌ی هه‌موو روانگه‌کان بێ (ئوسوله‌ن سیاسه‌ت یانی مودیریه‌تی ته‌زاده‌کان)، ئه‌وه‌نده‌ش له‌بواری تهشکیلاتیدا ئێمه پێویستیمان به هه‌مان شته. له‌سه‌ر ئیداره‌ی حیزب قسه زۆره‌و ئێره شوێنی باسکردنیان نیه. به‌ڵام مادام باسی یه‌كگرتوویی ریزه‌کانمان ده‌كه‌ین با ته‌نیا ئیشاره به‌وه بکه‌م که زۆر جێگه‌ی داخه که له ته‌واوی ئه‌و ساڵانه‌دا لێگه‌ڕاوین کۆمه‌ڵێک دڕدۆنگی له حیزب‌دا جێ بکه‌ون که بوونه‌ته هۆی کزبوونی یهکدڵیو دهکارنهخرانی هه‌موو توانا‌و پۆتانسیه‌له‌کانی خهباتو تێکۆشانمان. بۆ نموونه بهدهنهمان له به‌رامبه‌ر رێبه‌ری داناوه، کوردستان له به‌رامبه‌ر ده‌ره‌وه‌ی وڵات، پێشمه‌رگه له به‌رامبه‌ر قه‌ڵه‌م به‌ده‌ست، ... هتد. به‌داخه‌وه زۆر جار له‌ژێر ناوی دیفاع‌و لایه‌نگری له کاک خالید (هێندێک جار ته‌نانه‌ت به حزووری خۆی) ئه‌ندامانی رێبه‌ری، که‌سانێک که له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژین، که‌سانێک که له راگه‌یاندن کار ده‌که‌ن، که‌سانی خاوه‌ن بڕوانامه، که‌سانێک که به‌هۆی کارکردنیان له ده‌ره‌وه‌ی حیزب بارگرانیی ماددی له‌سه‌ر حیزب ناکهنو هاوکات یه‌ک دنیا کاریش بۆ حیزب ده‌كه‌ن، که‌سایه‌تییه‌کانی حیزب، ... هتد تیر‌و توانجیان تێ گیراوه‌و ته‌نانه‌ت بێرێزییان پێ کراوه. هه‌ر له‌و ژوورهداو له باسێکی دیکه‌دا که‌سێک که ئه‌من ته‌نیا به مردنم ده‌توانم بیسه‌لمێنم که له‌و زیاتر بۆ حیزب دڵسۆزم، نووسیویه‌تی ئه‌و حیزبه حه‌وت که‌سی شه‌ریفی تێدا نیه! که‌سیش هیچی نه‌گوتوه.
ئه‌و فه‌زایه چه‌شنێک له فهردپهرستیشی لێ که‌وتۆته‌وه که له سه‌رتاسه‌ری تاریخی ئه‌و حیزبه‌دا سابیقه‌ی نه‌بووه. ئه‌و فهردپهرستییه ئه‌گه‌ر نیهتهکهشی ئه‌وه نه‌بێ، ئاکامه‌که‌ی هه‌ر گه‌وره‌کردنه‌وه‌ی که‌سێکه به قیمه‌تی شکاندن‌و نادیده‌گرتنی هه‌موو ئه‌وانی دیکه. هاوڕێیهک که وه‌بیرم نایه قه‌ت به خزمه‌تی گه‌یشتبم هه‌تا یه‌كتر بناسین له‌و ژووره‌دا نووسیویه‌تی "ئه‌گه‌ر حدک له رۆژهه‌ڵات حزووری هه‌یه‌و سه‌ری به‌رزه، ئه‌وه له سایه‌ی کاک خالیدهوهیه که شه‌قامی جوڵاندوه، نه‌ک له سایه‌ی کاک ئاسۆ‌و هاوبیرانی". له‌و قسه‌یه‌دا ئه‌وه‌نده‌ی ده‌سته‌واژه‌ی "کاک ئاسۆ‌و هاوبیرانی" ناڕه‌حه‌تی کردم، ئه‌وه‌نده کێشه‌م له‌گه‌ڵ خودی ئیدیعاکه نیه. ئه‌من له‌و حیزبه‌دا ئه‌گه‌ر هاوبیری که‌سێک بم له‌پێشدا هاوبیری سکرتێری حیزبم. هه‌روه‌ک که ئه‌ویش هاوبیری منه. ئه‌من له‌و حیزبه‌دا خۆم به هاوبیری ههمووانو هه‌مووان به هاوبیری خۆم ده‌زانم. ئه‌گه‌ریش مه‌به‌ست له "هاوبیران" تاقم‌و گرووپ‌و شتی وایه، پڕبه‌دڵ له‌و جۆره بهزمو به‌رچه‌سپانه بێزارم. یه‌کێک له‌و ناعهداڵهتیو بێئینسافییانهی له جه‌ریانی ئه‌و کۆنگره‌یه‌دا گوتراو له‌و ژوورهشدا چه‌ند جار دووپات بۆوه ئه‌وه بوو که ئه‌گه‌ر به فه‌ڕز ئه‌من بووبام به سکرتێر هه‌ر ئه‌و سه‌عاته جیناحبازییم ده‌ست پێ ده‌کرد. جارێ ئه‌من له‌و حیزبه‌دا به‌خۆشییه‌وه هیچ جیناحێک نابینم. پاشان به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی له‌و جۆره قسانه ده‌که‌ن با چاوێك له ته‌رکیبی ئه‌و که‌سه به‌رجه‌ستانه‌ی نێو رێبهریو ده‌ره‌وه‌ی رێبه‌ریی حیزب بکه‌ن که ئاماده بوون بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سکرتێری متمانه به من بکه‌ن هه‌تا ببینن له‌ڕووی فیکری‌و رابردوو‌و ناوچه‌و له هه‌ر روویه‌که‌وه که بیگری چه‌نده فره‌چه‌شن بوون. باسی ئه‌وه‌ش هه‌ر ناکه‌م که جێکردنه‌وه‌ی ئه‌و پاراگرافه له پێشه‌کیی ئه‌ساسنامه‌دا که رابردووی هه‌موو تێکۆشه‌رانی دێـموکڕات سه‌ره‌ڕای دابڕانه‌کان به‌ڕه‌سمی ده‌ناسێ، چه‌نده به‌رهه‌می پشتیوانی‌و جوهدی شه‌خسیی من بوو. جیناح رێک ئه‌و وه‌خته له دایک ده‌بێ که که‌سێک ئه‌وه‌نده گه‌وره بکه‌ینه‌وه که ئینکاری ره‌فیقه‌کانی لێ بکه‌وێته‌وه. ئه‌گه‌ر کوردی رۆژهه‌ڵاتیش ئه‌مڕۆ یه‌ک ناگرێ، به‌شێکی راست له‌به‌ر فه‌زایه‌که که له‌ودا جه‌نگاوه‌رانی کاریزماسازی له‌گه‌ڵ یه‌كتر له شه‌ڕدان.
له کۆتاییدا وێڕای داوای لێبوردن له‌وه که بابه‌ته‌که‌م زۆر درێژ بۆوه، هیوادارم هاوڕێیانم به‌و دیده‌وه ئه‌و بابه‌ته‌یان خوێندبێته‌وه که ئه‌منیش وه‌ك هه‌ر که‌سێکی دیکه مافی ئه‌وه‌م هه‌یه که له نێوخۆی حیزب‌دا رای خۆم دهرببڕمو ئه‌گه‌ر له بابه‌تێکدا قهزاوهتێکم له‌سه‌ر کراوه که پێم وایه ناڕه‌وایه، هه‌قی خۆم‌و ته‌نانه‌ت وه‌زیفه‌مه وڵام بده‌مه‌وه. هیوادارم که‌سیش نه‌ڵێ بریا له‌جیاتیان وتارێکی به‌دژی کۆماری ئیسلامی نووسیبا (ئه‌و رۆژانه ئه‌و قسه‌یه مۆده). له‌وه‌تی له‌بیرمه به‌دژی کۆماری ئیسلامی قسه دهکهمو ده‌نووسم. پاشان، نووسین‌و قسه‌کردن له‌سه‌ر که‌موکوڕییه‌کانی خۆشمان هه‌ر نووسینه به‌دژی کۆماری ئیسلامی، چونکه ئه‌گه‌ر له رێگای گفتگۆیه‌کی سالم‌و سینگ فراوانانهوه قامک له‌سه‌ر که‌موکوڕییه‌کانمان دابنێین، ئه‌و که‌موکوڕییانه نههێڵینو سه‌ره‌نجام ریزه‌کانمان پتهوترو به‌رفراوانتر بکه‌ینه‌وه، ته‌نیا کۆماری ئیسلامی زه‌ره‌ر ده‌کا.
پڕ به‌دڵ سه‌رکه‌وتنی یه‌ک یه‌کی هاوڕێیان به‌تایبه‌تی هاوڕێی به‌ڕێزمان کاک خالید‌و به‌گشتی حیزبه‌که‌مان له‌پێناو مافی ره‌وای خه‌ڵکی کوردستان به ئاوات ده‌خوام. به‌هیوای رۆژانی رووناکتر..
---------------------------------------------------------------------------------------------------
تێبینی:
ــ ماڵپه‌ڕی "هه‌ڵۆی كوردستان"
له به‌رامبه‌ر نێوه‌ڕۆكی ئه‌م بابه‌ته به‌رپرسیار نیه‌و نووسه‌ری بابه‌ت به‌رپرسه له‌به‌رامبه‌ر بابه‌تی خۆیدا
ــ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و بابه‌تانه به هێنانی ناوی سه‌رچاوه یان له‌سه‌ر ئیزنی نوسه‌ر ئازاده
بۆ پێوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی فهیسبووكهوه ئێره كلیك بكه

