هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

خه‌مێکی تر،بۆ یادی تۆ

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

  fazil_soltanpanaبڕژێنه پێنووس، وشه‌ی ڕازاوه

دڵ په‌رێشانم ، منی ئاواره

بنووسه نامه‌ی، تازییه باریم

بیبه بۆ وڵات، وه‌ک یادگاریم!

ئه‌ی مه‌لی ئاشتی، فریای من که‌وه

ساڵیادی کۆچه‌و، ئه‌و نامه‌م بۆ به‌ره

به‌سه‌ر ده‌ریاداو، هه‌ورازو نشێو

نه شه‌پۆل بت خاو، نه‌ بای که‌للـه شێت!

نه، ڕه‌شه ‌بای پاییز، نه گورگی تورکان

ڕێگات لێ نه‌گرن، جاش و پاسداران

له ئامه‌د هه‌تا ده‌گه‌یته قه‌ندیل

زاخۆ و، هه‌ولێر و ، مه‌هابادی شین

بچۆ سه‌ر مه‌زار، گۆڕیی شه‌هیدان

سڵاویان لێێ که، سه‌د دانه هه‌زار

ئه‌و شه‌هیدانه‌ی له دووره وڵات

فه‌له‌ک، ڕێی نه‌دا بگه‌ن به ئاوات

له شاری (کۆیه) مه‌ڵبه‌ندی شێران

جێگای شانازین، بۆ گه‌له‌که‌مان

بچۆ سه‌ر گڵکۆی، ماممی، قاره‌مانمqadrxan_soltanpana

هه‌ڵۆی سه‌ربه‌رزی، ناو نیشتمانم

ئه‌ی مه‌لی ئاشتی، تۆ بیت و خودا

دڵ زۆر خه‌مباره‌و، مه‌یل، وڵات ده‌کا

نه‌که‌ی لابده‌ی، په‌یمان بشکێنی

یادی ئازیزمه‌ و، دڵم نه‌شکێنی

هاوڕێیانی ئه‌و، ئێستایش مه‌ردانه

وان له خه‌بات دا، له کوردستانا

سڵاوتان لێ بێت، ئه‌ی شۆڕشگێڕان

ئه‌ی هاوسه‌نگه‌رانی، شه‌هید(قادر)خان

ئه‌م په‌یامه‌ی من، به گوێی ئه‌و بده‌ن

خه‌م و ئازارم، له سه‌ر شان، که‌م که‌ن

گه‌ر ئه‌جه‌ل بدا مه‌ودای ته‌مه‌نم

له غوربه‌ت ده‌رچم، به‌ره‌و، وه‌ته‌نم

بچم بۆ (سه‌رشیو) مه‌نزڵگه‌ی شێران

که‌مێێ له خواری پردی (دوو ئاوان)

ده‌شتێکی لێیه، ناویی (وێوڵانه)

ئه‌وه یادگار، خۆشه‌ویستمانه

هه‌ر له‌و ده‌وره‌دا، زۆر قاره‌مانان

خوێنی خۆیان ڕشت بۆ، نیشتمانیان

ڕێژنه بارانه ، فرمێسکی چاوان

بۆ ساڵیادی ، کۆچی (قادر)خان

8-10-2011

یوڤاسکولا

 

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1619
بۆچوونه‌کان (1)Add Comment
...
نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن saman, October 15, 2011
روحی شاد بێت

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy