هه‌ڵۆی كوردستان: به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه به "هه‌ڵۆی كوردستان" گه‌یشتوون، كاتژمێر 7ی سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 15ی بانه‌مه‌ڕی 1395ی هه‌تاوی دەستەیەک جاش‌و پاسداری کۆماری ئیسلامی کە بە دوای سەرکوتی کاسبکاران و راوەڕووت دا لە دەورووبەری رەبەت لە مڵومۆ دابوون، لە ئاوایی چۆلکراوی "مێونە " لەگەڵ بەرەنگار بوونەوەی هێزێکی چه‌كدار بەرەوڕوو دەبن شەڕ دەست پێ دەکاتو لە ئاکامی شه‌ڕێكی چەند کاتژمێری دا "ئەوەی ڕوونە" کەلاکی ٤ پاسدار و جاش بردراونەتە نەخۆشخانەی ڕەبەت‌و چەند کەسێکی برینداری قورسیش بە هێلیکۆپتێر بۆ نەخۆشخانەی ورمێ ڕاگوێزراون به‌ڵام وێدەچێ ژمارەی کوژراوەکان بگەنە زیاتر له 10 کەس و نزیکەی 20 بریندار.
ئه‌گه‌رچی مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە پەیامی نەورۆزی خۆیدا باسی لە ناردنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆ نێوخۆی وڵات کرد و ڕایگەیاند کە ئەگەر دوژمن بیهەوێ پەلاماری پێشمەرگەکانمان بدات بەدڵنیاییەوە لە لایەن ئەوانەوە بەرپەرچ دەدرێتەوە، به‌ڵام تا كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه نه حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و نه هیچ رێكخراوێكی دیكه ئه‌م تێكهه‌ڵچوونه‌ی ئه‌مڕۆیان نه‌گرتۆته ئه‌ستۆو هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كانی ئه‌م زانیارییانه نه‌یانویست له‌و باره‌وه هیچ لێدوانێك بده‌ن.
له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌واڵه‌دا هه‌ر زانیارییه‌كی باوه‌ڕپێكراوی دیكه به "هه‌ڵۆی كوردستان" بگات، بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه.
---------------------------------------------------------------------------------------------------
تێبینی:
كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و بابه‌ته ته‌نیا به هێنانی ناوی سه‌رچاوه ئازاده
بۆ پێوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی فهیسبووكهوه ئێره كلیك بكه

