دیكتاتۆرییه‌ت‌و سیستمی دیكتاتۆریی هه‌نووكه‌یی هه‌مان مانای نیو سه‌ده له‌مه‌وه‌پێشی نیه‌و دیكتاتۆره مودێڕنه‌كان تێده‌كۆشن خۆیان به جلی ره‌نگاوره‌نگ به مه‌به‌ستی گه‌وجاندنی هه‌رچی زیاتری ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی حوكمی له سه‌ر ده‌كه‌ن، ته‌یار بكه‌ن.
كۆنترۆڵی سیاسی‌و كۆمه‌لێیه‌تی تاك به تاكی كۆمه‌ڵگا ئه‌ركی سه‌ره‌كی ده‌زگای دیكتاتۆرییهو هه‌ر بۆیه‌ش ئامراز‌و شێوازی جۆراوجۆر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌كار ده‌گرێت.
هه‌ڵبژاردنی خه‌ساو یه‌كێك له‌م ئامرازانه‌یه. بۆچی خه‌ساو؟ چونكه له راستیدا وه‌ها هه‌ڵبژاردنێك نه قازانجێكی بۆ ده‌نگدارانی هه‌یه‌و نه‌ك ده‌توانێت ده‌لاقه‌یه‌ك به‌ره‌وڕووی گۆڕانكاری‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئێش‌و ئازاره‌كانی خه‌ڵك بكاته‌وه‌و نه‌ك له بنه‌ڕه‌تدا چییه‌تی هه‌ڵبژاردنی هه‌یه.
ئامانجی سه‌ره‌كی هه‌ڵبژاردن له سیستمی دیكتاتۆریدا ته‌نیا دوو شته: سه‌رقاڵكردنی خه‌ڵك‌و به‌ڕواڵه‌ت به‌شداركردنیان له پرۆسه‌ی سیاسی‌و دووهه‌مه‌یش مانۆڕدان له سیاسه‌تی ده‌ره‌كیدا.
به‌رهه‌ڵه‌ستكارانی راسته‌قینه‌ی ده‌سه‌ڵات واتا ئۆپۆزیسیۆنی رێژیم، ئامانجیان رووخاندنی دیكتاتۆری‌و دامه‌زراندنی سیستمێكی نوێی‌و له بنه‌ڕه‌ت جیاواز له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات ی زاڵه، واتا گوتاری ئۆپۆزیسیۆن گوتارێكی شۆڕشگێرانه‌یه بۆ لابردن‌و سڕینه‌وه‌ی نهریتو یاسا دژهگهلیهكانی ده‌سه‌ڵات ی زاڵ. ئه‌م به‌رهه‌ڵستكارانه بێگومان له چوارچێوه‌ی یاسا‌و سیستمی دیكتاتۆرییدا جێگایان نابێته‌وه‌و ده‌سه‌ڵات نه ئیزنی چالاكیان پێ دهداتو نه‌ك تهحمۆڵیان ده‌كات.
به‌لێم بێگۆمان ده‌سه‌لاتی دیكتاتۆر جیا له ئامرازی هه‌ڵبژاردن‌و بۆ ئه‌وه‌ی رۆخسارێكی مودێڕنتر به خۆیه‌وه بگرێت، دابه‌شكارییه‌ك له نێو شوێنكه‌وتووه‌كانی خۆیشیدا دروست دهكاتو ده‌ست ده‌داته دروستكردنی ئۆپۆزیسیۆنێكی رواڵه‌تی ، ئۆپۆزیسیۆنێك كه كۆنترۆڵی له ده‌ستی خۆی دابێت‌و هه‌ركات بیهه‌وێت به‌كاری بێنێ‌و بیخاته نێۆ گۆڕه‌پانی كایه‌كه‌وه. ئه‌م كارێكترانه پرۆژه‌یی ئیش دهكهنو هه‌ركات ده‌سه‌ڵات به پێویستی بزانێت ده‌بنه ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی شانۆكه، واتا له ناكاو دێن‌و له ناكاویش نامێنن.
په‌تایه‌ك كه تادوێنێ تووشی ئۆپۆزیسۆنی ده‌ره‌وه‌ی ولاتی ناوه‌ندگه‌را واتا فارسه‌كان بوو هه‌نووكه‌ش خه‌ریكه له نێو كورددا په‌ره‌ده‌ستێنێ‌و كوردی له هه‌موو ماف داماڵراو بۆته ئه‌كته‌ری شانۆیه‌ك كه نووسه‌ره‌كه‌ی هه‌ر ئه‌وه‌یه كه مافه‌كه‌ی لێ زه‌وت كردووه.
نموونه‌ی به‌رچاو هه‌ڵبژاردنی دوێنێ ورمێ‌و هه‌ڵوێسته جیاجیاكان بوو.
(تفرقه بیاندازو حكومت كن) سه‌دان ساڵه له سه‌ر كورد تاقی ده‌كرێته‌وه‌و كوردیش دیسانه‌وه به جوانی وه‌لێمی دانه‌رانی ئه‌م سناریۆیه ده‌داته‌وه.
ئایا به راستی دوێنی له ورمێ رێفڕاندۆم بوو كه كۆمه‌ڵێك مۆره‌ی سهربهرێژیمی به ناو رووناكبیرو ریزێك به نێو ئۆپۆزیسیۆنی رووخێنه‌ر بانگه‌شه‌یان بۆ ده‌كرد؟ ئایا ئه‌گه‌ر كوردیش سهربكهوتبا تۆ بڵیی له داهاتووی رزگاری‌و دیموكراسیدا بكرێت ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به فاكت دابنرێت بۆ كوردی بوون یا نه‌بوونی ورمێ؟
له‌م نێوه‌دا براوه دیسان رێژیم بوو‌و ئامانج هاتنه پای سندووقی ده‌نگدان، كه ئامراز باشتر له شه‌ڕی نێوان ئازهریو كوردی ده‌ستنه‌ده‌كه‌وت.
شانۆی هه‌ڵبژاردن تواو بوو‌و ده‌كرێت له بهرههڵستهكارانی بانگه‌شه‌كه‌ر بۆ رێژیم بپرسین، به‌ڕێزان ئه‌وه ئازه‌رییه‌كان ده‌نگیان هێنا؟ یانی ورمێ‌مان دۆڕاند‌و له ده‌ست ده‌رچوو؟
تۆ بڵێی سیاسه‌ت مانای ئه‌وه بێت كه پشت له هه‌موو بایهخهكان بكهیتو شۆڕشگێڕی واتاكه‌ی گۆڕا بێت له به‌رهه‌ڵستكارییه‌وه بۆ یارو هاوكاری گیان گیانی ده‌سه‌ڵات ؟
---------------------------------------------------------------------------------------------------
بۆ پێوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی فهیسبووكهوه ئێره كلیك بكه

