هه‌ندێك جار بۆ گۆمهیكی مه‌نگ هاویشتنی به‌ردێك به‌سه تا چییه‌تی‌و گشتیه‌تی گۆمو بنی گۆممان بۆ ده‌ربخات. ده‌ری بخات كه له گۆمهێكی مه‌نگدا پاڵه‌وان بێ ناسنامهیهو قرژاڵو بۆقی بن گۆم، بۆ هه‌میشه وه‌ك خۆیان دهمێننو سه‌فه‌ری زه‌ریا نه ئیشی ئه‌وانه‌و هه‌ربۆیه رقیان له هه‌ورو تۆفانی پڕه له بارانه، نه‌كا سه‌فه‌ری زه‌ریا كه‌وێته پێشیانو ونبوون ببێته چاره‌نووسیان.
كۆمه‌ڵگای مهسخكراویی ئێرانی، كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێكی هیوابڕاوی په‌رته‌وازه‌و لێكدابڕاوه. كۆمه‌ڵگایه‌ك كه تاك له سێبه‌ری خۆی دهترسێتو ده‌زگای سیخۆریو پۆلیسی ته‌شه‌نه‌ی كردۆته نێو هه‌موو سوچ‌و بن سووچی. به‌ڵام دیكتاتۆری هه‌رمان نیه‌و هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتی به دیكتاتۆر به‌خشیوه خۆی ده‌یرووخێنێ.
مارتین لۆتهرهكهی كوردستانی رۆژهه‌ڵات كه بێ هیوایی كردۆته واقع بینی سیاسی، نه‌ك پرۆژه‌یه‌كی پێیه‌و نهكیش حازره ده‌ست له كورسیه بێ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی هه‌ڵبگرێت، نه‌ك رووناكبیرێكی رێگاپیشاندهرهو نه‌ك شۆڕشگێڕێكی رێگه‌خۆشكه‌ر، به‌ڵكوو تریبۆنێكی قسه خۆشی بێ ناوه‌ڕۆك‌و به‌ری له پراكتیكه، ئه‌مڕۆ به باڵای باڵی به‌رزی هه‌ڵۆدا دهڵێتو سبه‌ی قاره‌مانی ئه‌و قه‌لی بن كه‌لاوه‌یه.
شۆڕشگێڕی‌و خهباتو بگره سیاسه‌ت به‌م هه‌موو ههڵبهزینو دابه‌زینه ناكرێت. شۆڕشگێریو خه‌باتگێڕی بنه‌ماو پره‌نسیپێكی پێناسه‌كراوی هه‌یه، رێچكه‌و بنه‌مایه‌كی هه‌یه كه ته‌نانه‌ت تهنافو سێداره‌و گولله‌بارانیش ناتوانێت لێوه‌ربگرێت. به‌ڵام ئه‌م دانسی پیشلهئاسایه له پێناو چیدایه؟ ئه‌م هه‌موو راگۆڕینو تۆخمی ناهۆمێدی چاندنه له به‌رچی؟
مرۆڤ ده‌بێت چه‌ن جار هه‌موو كوێره رێگاكان تاقی بكاته‌وه؟ تۆ بڵێی ئه‌م رێبه‌ره بلیمه‌ته؟ تا كووو ئێستا چییه‌تی كۆماری ئیسلامی نه‌ناسیبێت؟ یا ئه‌م لێداوانانه بۆنی بۆكرۆزی سووتماكی وره‌ی شۆڕشگێڕی‌و ئیراده‌یه‌كی نه‌ماوه.
سه‌یرتر له كاكی لۆته‌ر، قه‌ڵه‌م به‌ده‌سته كوێر‌و كه‌ڕ كراوه‌كانن، ئه‌وانه‌ی ده‌یانهه‌وێت حوشتر هێلكه‌یان بۆ بكات‌و خه‌باتی مه‌ده‌نی له شه‌قامه‌كانی ئۆرووپاوه بگوازنه‌وه بۆ كوردستان‌و ئێران. نازانم پێوانه بۆ ئه‌م چه‌شنه هه‌ڵسه‌نگاندنه چییه؟ كۆماری ئیسلامی ئه‌گه‌ر مل بۆ خه‌باتی مه‌ده‌نی بدات تۆ بڵێی بۆچی لافاوی خوێنی له سووریه‌و یه‌مه‌ن وه‌ڕێ خستووه‌و به هه‌موو نرخێك له پشتی به‌شار ئه‌سه‌د راوه‌ستاوه؟ هه‌ر باسیان نه‌كرد بۆمان له ماوه‌ی گشت ئه‌م ساڵانه‌دا كه بوونه‌سه كه‌واسووری پێش ئه‌م تیۆرییه، چۆن‌و چلۆن ئه‌م خه‌باته پێش دهكهوێتو سه‌رده‌كه‌وێت؟
به‌سه‌نده كردن به چن رسته‌یه‌كی چوار كتێب‌و تیۆری چه‌ن كهسێكو به هێماو ئۆلگۆ هێنانه‌وه‌ی گاندی‌و لۆتهرو ئامریكا‌و هیند تۆ بڵیی بتوانێت به‌ستێن خۆشكه‌ری هه‌ڵگیرسان‌و سه‌ركه‌وتنی شۆڕش بێت له ئێران؟
كوردستانی رۆژهه‌ڵات ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌نده له ده‌ستی رێژیمی داگیركه‌ری تارانه‌وه دهناڵێنێو برینداره، سه‌ده ئه‌ونده له دسه‌تی به‌ناو رێبه‌ری ناكارامه‌و رووناكبیری سه‌ر لێشێواوه ده‌ناڵێنی كه داهاتووی پڕه له ناڕوونی.
---------------------------------------------------------------------------------------------------
بۆ پێوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی فهیسبووكهوه ئێره كلیك بكه

