هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

بۆ جیایی دین لە دەوڵەت؟

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

hama_jafلە سەرەتای سەرهاڵدانی مرۆڤایەتییەوە تا هەنووکە کەسانێکی جیاواز، بۆ بەدەسەڵات گەیشتن‌و فراوانکردن‌و داسەپانی دەستەڵاتی خۆییان کەڵکیان لە هەرچەشنە بیرۆکەیەک وەرگرتووە بۆ حاکمییەت، پاوانخوازی‌و هێنانی بیر‌و هزری مرۆڤەکان بۆ کەڵکە وەرگرتن لەهەرچەشنە کردەوەیەک بۆ ئەو دەستەڵاتەی کە پێویستییانە!

ئەو دینە ئاسمانیانە بەگشتی ویستیان ڕوانگە‌و هزری مرۆڤ لەدونیایەکی واقع یان مادی بۆ دەرەوەی ئەو ڕاسیتیانە بگوازنەوە بە واتایەکی دیکە لە چوارچێوەی پرامیترێکی متافیزیکی پێناسە هەڵدەگرن. دەوڵەت دامودەزگایەکی پان‌و بەرینی یاسایی کە لە چوارچێوەی بیر‌و هزری کۆمەڵە مرۆڤێک بەڕێوە دەچێ بۆ چەسپاندن‌و ڕاپەڕاندن،‌و هەروەها بەڕێوەبردنی دادی هەرچەشنە ڕەوتێکی پێکهاتەیی. جا لە هەروڵاتێک بە شێوەیەکی جیاواز هزری بەڕێوەبردنی کەڵکی لێ وەردەگیرێ.

دەوڵەت دەستکەوتی شارستانیەت‌و پێشکەووتنی مرۆڤە لەسەرەتاوە بۆ ئێستە بە چەندین شێواز کەڵکی لێ وەرگیراوە، بۆ پێشکەووتن‌و باشتر بەڕێوەبردنی دەوڵەت لەهەرچەشنە بیرۆکە‌و هزرێکی جیاواز کەڵک وەردەگیرێ، یاسا‌و پێکهاتەی ئەودەستەڵاتەی کە لە چوارچێوەی بازنەیی دەوڵەتێک دا بەدی دەکرێ دەتوانرێ لە زەمەنێکی کورت دا بگۆڕدرێ‌و سیستەمێکی نوێ‌و بەشێوازێکی نوێ بێتە کایەوە بەڵام دین لە هەموو ڕەهەندێکەوە گەشەی بیرۆکە‌و ئاڵوگۆڕی مۆدێڕنیەتی بەربەستە، کاتێک خاوەندارێتی ئیدۆلوژیایەکی توند‌و فکرییەتێکی بەرتەسک حوکمی عەقڵانیەتی مرۆڤ بکا چیدی گەشە‌و بووژانەوە دەبێتە پارادۆکس بە شێوازێکی سادە‌و ساکار دەتوانین دەوڵەت‌و دین بەم شێوازەی خوارەوە بشوپهێنین دین وکوو ئاوێکی "مەنگ"دەمێنێ نە ئیجازە بەوەی دەدا ئاوەڕۆیی لێ کەیتەوە، نە ئیجازەیش دەدا جۆگەلەیەکی ئاوو ئاوێتەی ببێ!

 

dio_dawllat_-_jaf_-_2


بەڵام دەوڵەت؛ نەمامێک کە ڕوو لە بووژانەوە دەکات، بۆ پەرە سەندن‌و گەشەکردن لەهەموو بوارێکەوە ڕۆژبەڕۆژ ئاڵوگۆڕێکی نوێ بەسەری دا دێت. تێکەڵ کردنی سیسەتەم‌و ئیدئۆلۆژیکێکی بەرچاووتەنگ، کە یەکەمیان ئیدئۆلۆژیکێکی بەرتەسک‌و ڕێگەنەدەر بە هزر‌و بیری جیاواز‌و سیستەمێک کە ڕۆژبەڕۆژ ڕوو لە بووژانەوە ئاڵوگۆر دەکات وەکوو تێکەڵ کردنی ئاو‌و ئاگرە.

دەستووری دینی لەدەرەوەی سنووری بڕیاراتی مرۆڤە‌و بە سەرچاوەیەکی هزری ئاسمانیەوە پەیوەندیان هەیە، بە تایبەتی باری مێژووی‌و ئەزمونکراووی ئەو ئیدئۆلۆژیکە پێمان دەڵێن ئەگەر لە سۆنگەی مێژووییەوە چاو لە باری ڕەوتی دینیەوە بکەین دەگەڕێینەوە بۆ سەدەکانی ۱۳ــ۱۷زاینی کاتێک کە دین دەستەڵاتی بەسەر هزری مرۆڤایەتیەوە هەبوو لە ڕۆژئاوا! هەموو فاکتێکیان تاقیکردەوە بۆ بەرژەوەندیان لەسەر پشکنینی بیر‌و باوەڕ، ئازادیەکانی مرۆڤیان لەگەڵ دژ بە دین بەراورد کرد

لە چوارچێوەی هزری دینی دا دەرەتانی هەوڵدان‌و پێشکەوتنیان لە مرۆڤ خستە قۆناغێکی ئەستەمەوە دەستەڵاتی دین‌و کلیسا چەند سەدە درێژەی کێشا، مێژووی مرۆڤایەتی لەگەڵ تەنگی‌و چەڵەمە‌و قەیرانێکی قەرەبوو نەکراوو بەرەوڕوو بوو، بۆیە دوای چەندین ساڵ حکوومەتی ئەزموونکراووی دینی‌و هەستانی هاواری خەڵک لە ژێر کارتێکەری نێگەتیڤی دینی، خەڵکی چیدی نەیتوانی لەگەڵ سیستەمێک دا ڕەووتی ژیانی بەرەو پێش ببا کە هەموو یاسا‌و سەروەری مرۆڤ دەخاتە ژێر پرسیارەوە، بۆیە بە ڕێکخستنی شۆڕشی ڕێنسانس کۆتاییان بەو چەشنە سیستەمی زۆردارانە هێنا‌و بەرەبەرە سیاسەتی ئایین‌و کلیسایان لە دەوڵەت جیا کردەوە بەڵام ئەم کۆتایی هاتنە لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست دا بووە بە خەوون‌و خولیا!کەم نین ئەو دەوڵەتانەی بە دەستی ئایین‌و دینەوە ماف‌و ئازادی‌و سەروەرییان پێشێل دەکرێ.

لەم ساڵانەی دوایی دا بینیمان لە عەرەبستانی سعودیا بەهۆی شۆفێری کردنی ماشین لەلایەن ژنێکەوە دادگای بەرزی ئەو وڵاتە چۆن بەرپەرچدانەوەیکی هەبوو بەرامبەر شۆفێری کردنی ژنان‌و چ سزایەک بەسەریان دا دەسەپێنێ یان ئەگەر تێڕوانینێکمان هەبێ بەرامبەر جمهووری ئیسلامی، ژنان بەهۆی ئەو سیستەمی دینییەوە ئاستی مرۆڤایەتییان چەند پلە نزم دەبێتەوە‌و تەنانەت لەوڵاتە ئیسلامیەکاندا ژن ناتوانێ گەواهیدەری هیچ ڕاستیەک بێت!ژنان بە نیوەی پیاوان بە ئەژمار دێن شتێک بەناوی داهێنان دەچێتە خانەی دژایەتی کردنی خوداوە

دین لە دەرەوەی هەڵوێستی مرۆڤ دا بڕیار دەدا، دین سیاسەتێکی دیاری کراووی یاسادانان‌و خاوەن سیستەمی بەڕێوەبەری سیاسی خۆیەتی، پرس‌و مافی ئازادی بە پێوانەی ئیدوئۆلۆژیکەوە سەیر دەکا بەپێوانەی کۆن هەڵسوکەووت دەکا، بۆ هەر بابەت‌و میتۆدێک لە سەرچاوە ئاینییەکان کە لە مۆدێڕنیەتەوە دوورە کەڵک وەردەگرێ.

مرۆڤی خەساردیتوو لە ڕەوشی سیاسی یەک لایەنە‌و لەدەرەوەی سنوورەکانی جیهانی بوون ناتوانێ پشت بە سیستەمێک هاوتای دیکتاتۆرییەت ببەستێ کە یاسای سەروەری مرۆڤ دەتارێنێ.

دین هیچکات یاساکانی لەسەر بنەمای ڕێز لە مافی مرۆڤ گەڵاڵە ناکا‌و ناتوانێ خۆیی لەگەڵ گشت واتا نوێیەکانی چەمکی دەوڵەت کە هێڵی یاساغەکانی میتافیزیکی تێک داوە ڕێک بخا چەن خاڵێکی سەرەکی کە هیچ دەرەتانێک ناڕەخسێنی بۆ پێکەوەبوونی دین‌و دەوڵەت

۱ــ چەمکی دین نەگۆڕە‌و هزرێکی ئاسمانیە، بە هیچ شێوەیەک بچووکترین هەڵە قەرەبوو ناکاتەوە

۲ــ یاسای دین یاسایەکی ئاسمانییە لەگەڵ ڕەووتی بەرەوپێشچوونی مرۆڤ پارادۆکسێکی گەورە دەخولقێنێ

۳ــ دین بەپێی لێکدانەوەی "خۆیی" دەستکردی مرۆڤ نیە!ناتوانێ لەگەڵ هزری مرۆڤدا هاوتەرتیب بێت

۴ــ دین ئاڵوگۆڕی بەسەر دا نایە، ناتوانێ لە هەر بارودۆخێک دا یاساکان لەگەڵ بەها سەردەمیەکاندا بگونجێنێ، بەپێی نەریت‌و بنەمای سەرهەڵدانی خۆیی مێژوو تاوو دەدا

٥ــ لە ڕەووتی مێژووی دا ئاڵوگۆڕی بەسەردا نایە، دەرەتانی بەرەوپێشچوونی نەیە، گەشە ناکا،لەسەر مەیل خوازی کۆمەڵگا دانامەزرێت

٦ــ دین لەسەر مەیل‌و ئیرادەی هێزێک لەدەرەوەی مرۆڤ ڕێکخراوە، پیرۆز کراوە‌و کەس بۆی نیە پشتگوێی بخا‌و ...هتد

زۆر شتی دیکە هەیە کە دەبێتە هۆی ڕێگری‌و ناتەواوی چەسپاندنی دین‌و دەوڵەت!بەو واتایەی کە بەهیچ چەشنێک ناتوانین ئەو دوو پێکهاتە تێکەڵ بکەیین ("دەستکەووتی شارستانیەتی مرۆڤ"بەهایەکی چەقبەستووی ئاسمانی")

سیستەمی دەستەڵاتی ئایین لەگەڵ واتا نوێیەکانی چەمکی دەوڵەت ناتەبایە.

ئیدئۆلۆژیکێکی ئاینی دەبێتە پرسی کۆمەڵایەتی‌و کۆمەڵگا ناچارە پەیڕەوویان لێ بکا، ئەزموونەکانی مێژوو سەلماندوویانە ئاینیی تێکەڵ بە دەوڵەت‌و دەستەڵات لە خزمەت بەرژەوەندی زۆردارانی ئاینی دابووە‌و پرسی چەوسانەوەی مرۆڤی بەڕەوا زانیوە‌و پرسی پێشکەووتن‌و گەشەسەندنی شارستانییەتی دژایەتی کردووە جیایی دین لە دەوڵەت دەبێتە هۆکاری پەرەستاندن‌و پێشکەووتنی هەر نەتەوەیەک لە چوارچێوەی ڕەووتی بەرەوپێشوونی لە چاو دەوڵەتە تیۆکراتەکان.

 

 ---------------------------------------------------------------------------------------------------

 بۆ پێوه‌ندی‌ گرتن له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێوه‌به‌ر‌ى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی‌ فه‌یسبووكه‌وه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 780
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy