هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

"حدكا" پێشڕه‌وی‌‌و "حدك" پاشه‌كشه‌ ده‌كا

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

هه‌ڵۆی‌ كوردستان: دوابه‌دوای‌ راگه‌یاندنی‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ خه‌باتی‌ چه‌كداری‌ له‌ لایه‌ن مسته‌فا هیجری‌، سكرتێری‌ گشتیی‌ حیزبی‌ دێموكراته‌وه‌، هه‌زاران ئه‌ندامی‌ نهێنیی‌ ئه‌و حیزبه‌ له‌ ورمێوه‌ تا لوڕستان ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه‌‌و به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ وێنه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و پێوه‌ندی‌ گرتن به‌ حیزبی‌ دێموكراته‌وه‌ رایانگه‌یاندووه‌ چاوه‌ڕوانی‌ بڕیاری‌ سكرتێری‌ گشتیی‌ حیزبی‌ دێموكراتن‌و سكرتێری‌ ئه‌و حیزبه‌ به‌ "سه‌رۆك هیجری‌" ناو ده‌به‌ن. هه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی‌ حیزبی‌ دێموكرات ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی‌ به‌رچاوی‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان دایه‌وه‌‌و جێژنی‌ نه‌ورۆز به‌ شێوه‌یه‌كی‌ تایبه‌تی‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان گیردرا‌و له‌ ده‌یان شار‌و ناوچه‌ی‌ كوردستان، خه‌ڵك به‌ سروودی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ ئه‌ی‌ ره‌قیب‌و سرووده‌ شۆڕشگێڕییه‌كانی‌ حیزبی‌ دێموكرات ئاگری‌ نه‌ورۆزیان كرده‌وه‌‌و بوێرانه‌ به‌ وتنه‌وه‌ی‌ ناوی‌ حیزبی‌ دێموكرات‌و دروشم‌و هێنانی‌ ناوی‌ شه‌هیدانی‌ حیزبی‌ دێموكرات‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ ئاڵا‌و ئاڕم‌و وێنه‌ی‌ شه‌هیدان، رێوڕه‌سمه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌ جێژنی‌ نه‌ورۆزيان‌ به‌ڕێوه‌ برد‌و رێژیمیش هه‌موو شێوه‌ هه‌وڵێك‌و فێڵێك ده‌كا بۆ ئه‌وه‌ی‌ هه‌ڵوێستی‌ حیزبی‌ دێموكرات‌و سكرتێری‌ حیزب كه‌مڕه‌نگ بكاته‌وه‌.

 

sarok_hijri_-_5


له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ خالید عه‌زیزی‌، سكرتێری‌ لایه‌نی‌ جیابۆوه‌ له‌ حیزبی‌ دێموكرات كه‌ خۆیان به‌ "حدك" ده‌ناسێنن، لە ئۆفیسی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پاریس له‌ سمینارێكدا له‌ وەڵامی پرسیارێک لەمەڕ دەسپێکردنەوەی خەباتی چه‌كداری‌ کە حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بانگەشەی بۆ دەکا، گوتی: ئەگەر هێزی پێشمەرگەی هەموو حیزبەکان بکەونەوە سەر یەک، یەک گوندی کوردستانی ئێرانمان بۆ ئازاد ناکرێ.

ئه‌م وتانه‌ی‌ ناوبراو له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ سه‌رده‌می‌ به‌رپرسایه‌تی‌ ئه‌ودا چه‌ندین پێشمه‌رگه‌یان كه‌ نێردرابوونه‌وه‌ بۆ نێوخۆ، شه‌هید بوون‌و ئێستاش بڕێك چه‌كداریان هه‌یه‌.

 

sarok_hijri_-_2


هه‌ر ئه‌م وتانه‌ی‌ خالید عه‌زیزی‌ بۆته‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی‌ سیاسی‌‌ بۆ به‌رگری‌ كردن‌و كۆمه‌ڵێك كه‌سی‌ دیكه‌ بۆ دژایه‌تی‌ كردنی‌ قسه‌كانی‌ ناوبراو كاتی‌ خۆیان ته‌رخان بكه‌ن‌و به‌ وته‌ی‌ كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكانی‌ سیاسی‌، رێژیمی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران له‌ رێگه‌ی‌ خالید عه‌زیزییه‌وه‌ كاتی‌ به‌نرخی‌ هه‌ندێك له‌ تێكۆشه‌رانی‌ سیاسی‌‌و پێشمه‌رگه‌كان به‌ فیڕۆ ده‌داو ده‌ڵێن له‌ رێكخراوێكدا كه‌ له‌ كۆنگره‌كه‌یاندا هه‌ڵبژاردنێك به‌ڕێوه‌ نه‌چێ‌‌و رێ‌ به‌ زۆر كه‌س نه‌درێ‌ كه‌ قسه‌ی‌ خۆی‌ بكا، بڕیار له‌وه‌ جوانتر نادرێ‌!

پێویسته‌ بگوترێ‌ خالید عه‌زیزی‌ له‌ ماوه‌ی‌ چه‌ند ساڵی‌ رابردوودا چه‌ندین جار به‌ شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو نه‌رمی‌ به‌رامبه‌ر به‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ نواندوه‌و ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ‌ رێژیمی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ كۆبووه‌ته‌وه‌‌و هه‌روه‌ها بۆ شانۆگه‌ری‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌جلیس داوایان له‌ خه‌ ڵك كردبوو كه‌ به‌شداری‌ له‌ هه‌ڵبژاردندا بكه‌ن، به‌ڵام خه‌ڵك به‌ به‌گوێ‌ دان به‌و قسانه‌، به‌ شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو وه‌ڵامی‌ ئه‌رێنیان به‌ ته‌حریمی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێرانیان دایه‌وه‌‌و له‌ هه‌ڵبژاردن به‌شداریان نه‌كرد.

 پێوسته‌ بگوترێ‌ رێکەوتی 15ی سەرماوەزی ساڵی 1385 کۆمەڵێک کەس لە پێکهاتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران جیا بوونەوە و لە ژیر ناوی " حیزبی دێموکراتی کوردستان" (حدك) چالاکی سیاسی ـ تەشکیلاتی خۆیان لەناوچە کوردنشینەکان دەست پێکرد.

هەتا ئێستا حیزبی دێموکراتی کوردستان لە لایەن حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیرانەوە بە فەرمی دانی پێدا نەنراوە، بەڵام چه‌ندین دانیشتن‌و كۆبوونه‌وه‌یان به‌ مه‌به‌ست یه‌كگرتنه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ بردوه‌. رێبەرایەتی هەر دوو لا پێداگرن لەسەر ئەوەی کە پێویستە ئەو یەکگرتنە روو بدات بەڵام هەتا ئێستاو پاش زياتر له 9 ساڵ ئەو دوو لایەنە سیاسییە بەشێوەی جیا چالاکی دەکەن‌و چه‌ند مانگێكه‌ هیچ هه‌وڵ‌‌و دانیشتنێكی‌ ئه‌وتۆ بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ نه‌دراوه‌‌و "حدك" لە باری سیاسیەوە خەریکه بەرەو ئاقارێک دەچێ‌ کە لە لایەن حیزبی‌ دێموكراته‌وه‌ قابیلی قبووڵ‌ نییە‌.

 

 ---------------------------------------------------------------------------------------------------

 بۆ پێوه‌ندی‌ گرتن له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێوه‌به‌ر‌ى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی‌ فه‌یسبووكه‌وه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1568
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy