هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

ئەگەر دەسەڵاتی کوردی رێگام لێنەگرێ پەلاماری ئەو سەگە دەدەم

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

sardar_pshdari_-_palamar

ئەو سەگەی کە ساڵەهای ساڵە خۆی بەشێر بەخەڵک ناساندوەو رۆژ بەرۆژ خاکی کوردستان داگیر دەکات و کەڵپی بەخوێنی رۆڵەکانمان سور دەکات، گرۆڵەی کەوتۆتە لێژی و کاتی ئەوە هاتوە کورد تۆلەی خۆی لێبکاتەوە.

ئێمە پێمان وایە، دەبێ لەکاتی خۆیدا تفەنگی سیاسی و لەشکری بتەقێنین، رژێمی سوریا لەبەردەمی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی رەش بووە و کاتی ئەوە هاتوە کورد ببێتە کارتێکی سیاسی و لەشکری لەبەرانبەر بە رژێمی سوریادا.

ئەوەی ئێمە دەیبینین دەسەڵاتی خوارووی کوردستان، هەڵوێستێکی لاوازی هەیە لەبەرانبەر پێشێلکاریەکانی رژێمی سوری بەرانبەر بە کورد، ئێمەش وەک دەنگی نەتەوەیی بەدەسەڵاتی کوردی دەڵێن ئەگەر لەبەر هەر هۆکارێک بێت کە ئێوە بۆخۆتان ناتوانن بجولێن، رێگا لە ئێمە مەگرن، ئێمە دەگەرێینەوەو لە چەند حەفتەیەکدا لەشکرێکی نەتەوەیی دروست دەکەین و بەرەو سنوری رۆژئاوی کوردستان بەرێ دەکەوین، دڵنیاتان دەکەین کە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی بەو کارە دڵگران نابێ لەشکری دەوڵەتی سوری خۆمان بۆ ناگرێت و کورد دەبێتە هەوێنی گۆڕانکاری بارودۆخەکە.

ئێمە داوای گۆرانکاری جوغرافیاو دابەشکرانی سوریا دەکەین، داوا لەدەسەڵاتی کوردی دەکەین کە نەبنە رێگر لێمان و کێشەمان بۆ دروست نەکەن، چونکە ئێمە بۆ شەڕی رژێمی سوریا دەگەرێینەوە نەک بۆ شەڕی خۆبەخۆ، خۆ ئەگەر هاوکاری ژێر پەردەشمان بکەن، ئەوا ئەرکێکی نەتەوەییەوەو سوپاسیان دەکەن.

بۆخۆمان وەک سەرلەشکرێک پێش لەشکرەکە دەکەوین و خوێنی خۆمان لەخوێنی کوردێکی شۆڕشگێر جیا ناکەینەوە، دەوەرن با هەموان مەشخەڵی شۆرشگێری کوردایەتی بەرز بکەینەوە هیچی تر نانی ژێردەستەیی نەخۆین.

بۆ دڵنیا بونمان لە هاوکاری دەسەڵاتی کوردی، دوا دەکەین لەسەرەتادا بۆ دوو حەفتە دەرگای میدیاو رادوێ و تەلفزوێنەکانمان بۆ بکەنەوە بۆ بانگەوازی دروستکردنی لەشکرێکی نەتەوەیی، خۆ ئەگەر ئەوەش نەکەن مانای ئەوەیە خۆشحاڵ نین بەو بانگەوازەی من و رێگا نادەن ئێمە پەلاماری لەشکری سوری بدەین.

 


ArtCreative Design and Custom coding
">    

 

تێبینى‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان": وێنه‌ی‌ ئه‌م وتاره‌ نووسه‌ر‌ خۆی‌ ناردوویه‌تی.

 

  

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 2745
بۆچوونه‌کان (2)Add Comment
...
نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن به ختیار عزیز, October 09, 2011
هه ڵوێستێکی سه نگین و به رزه ، خۆزگا هه رێمی کوردستانیش ڕێگای بدایه . به لام ڕێگه ش نه دات هه ر له لای گه لی کورد ئه م هه لوێستانه تۆمار کراون.
...
نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن کامه ران مجید, October 09, 2011
هه ر بژیت کاکه سه ردار بۆ هه ڵوێستی کوردانه تان . نمونه تان زۆر بێت به ڵام پێم وانیه هه رێمی کوردستان ئه و ه نده مه رد و خاوه ن هه لوێست بێت و داخوازی ههیچ کوردیک به دی بهێنێ چونکه هه رێمی کوردستان قه ت نه یتوانیوه داخوازی کورد جێ به چێ بکات هه تا ڕێگه به که سانی خاوه ن هه لوێستی وه ك ئێوه بدات.

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy