هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

په‌یامی‌ نه‌ورۆزیی‌ مسته‌فا هیجری‌ رێژیمی‌ ئێرانی‌ خسته‌ په‌له‌قاژه‌

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

ـ هه‌ڵۆی‌ كوردستان: به‌پێی‌ ئه‌و هه‌واڵ‌‌و زانیارییانه‌ی‌ كه‌ به‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان" گه‌یشتوون، دوابه‌دوای‌ وته‌كانی‌ به‌ڕێز مسته‌فا هیجری‌ له‌ سنووره‌كانی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان‌و لێدوانی‌ ناوبراو سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ خه‌باتی‌ چه‌كداری‌، رێژیمی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی‌ ئێران له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان به‌رده‌وام خه‌ریكی‌ پێكهێنانی‌ كۆبوونه‌وه‌‌و رێنوێنی‌ كردنی‌ سیخوڕ‌و به‌كرێگیراوه‌كانیه‌تی‌، بۆ كه‌مڕه‌نگ كردنه‌وه‌ی‌ وته‌كانی‌ سكرتێری‌ گشتیی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران.

 

kak_mistefa_kelashin_95_1


هه‌ر له‌م چوارچێوه‌دا‌و له‌سه‌ر بڕیاری‌ رێژیم له‌ چه‌ند شوێن‌و به‌تایبه‌ت له‌ ناوشاری‌ مه‌ریوان چه‌ند جاشێك به‌ جلوبه‌رگی‌ گریلا‌و ئاڵای‌ PKK له‌كاتی‌ كردنه‌وه‌ی‌ ئاگری‌ نه‌ورۆزی‌دا به‌ ماتۆڕ‌و ماشینی‌ جیپ كه‌وتنه‌ مانۆڕ‌و گه‌ڕان به‌نێو شاردا‌و وایان ده‌نواند كه‌ ئه‌ندامی‌ PKKـان‌و شار‌و ناوچه‌كه‌ له‌ژێر كۆنتڕۆڵی‌ ئه‌مانه‌، به‌ڵام هه‌ر زۆر زوو بۆ خه‌ڵك پیلانه‌كه‌یان ئاشكرا بوو. هه‌ر به‌پێی‌ زانیارییه‌كان هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ رێژیم به‌رده‌وام له‌م جۆڕه‌ كارانه‌ ده‌كا ده‌یه‌وێ‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و لاوانه‌ی‌ كه‌ هه‌ستی‌ شۆڕشگێڕیان له‌سه‌ره‌وه‌یه‌ بڕۆنه‌ ناو PKK تا نه‌بنه‌ پێشمه‌رگه‌‌و هیچ زیانێكیان بۆ رێژیمی‌ ئێران نه‌بێ‌‌و به‌و شێوه‌ بتوانێ‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ PKK بیانتوێنێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها رێژیم له‌ چه‌ندین شار‌و ناوچه‌‌و به‌تایبه‌ت له‌ شاری‌ سه‌قز بڵاوی‌ كردۆته‌وه‌ كه‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ حیزبی‌ دێموكرات رووی‌ له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كان كردووه‌، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌رێمی‌ كوردستان حیزبی‌ دێموكراتی‌ ده‌ركردووه‌‌و ئه‌وان له‌ ناچاریدا روویان كردۆته‌ سنوور، چونكه شوێنی‌ دیكه‌یان بۆ مانه‌وه‌ نيه.

به‌پێی‌ زانیارییه‌كان وته‌كانی‌ مسته‌فا هیجری‌ له‌ سنووره‌كانی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان، نه‌ ته‌نیا بۆته‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ وره‌ی‌ جاش‌و به‌كرێگیراوه‌كان بڕووخێ‌ به‌ڵكوو له‌لایه‌كی‌ دیكه‌ بۆته‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ئه‌مساڵ‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان جێژنی‌ نه‌ورۆز به‌ شێوه‌یه‌كی‌ تایبه‌تی‌ بگیردرێ‌‌و له‌ ده‌یان شار‌و ناوچه‌ی‌ كوردستان، خه‌ڵك به‌ سروودی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ ئه‌ی‌ ره‌قیب‌و سرووده‌ شۆڕشگێڕییه‌كانی‌ حیزبی‌ دێموكرات ئاگری‌ نه‌ورۆزیان كرده‌وه‌‌و بوێرانه‌ به‌ وتنه‌وه‌ی‌ ناوی‌ حیزبی‌ دێموكرات‌و دروشم‌و هێنانی‌ ناوی‌ شه‌هیدانی‌ حیزبی‌ دێموكرات‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ ئاڵا‌و ئاڕم‌و وێنه‌ی‌ شه‌هیدان، خه‌ریكی‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ رێوڕه‌سمه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌ جێژنی‌ نه‌ورۆزن‌و رێژیمیش هه‌موو شێوه‌ هه‌وڵێك‌و فێڵێك ده‌كا بۆ ئه‌وه‌ی‌ هه‌ڵوێستی‌ حیزبی‌ دێموكرات‌و سكرتێری‌ حیزب كه‌مڕه‌نگ بكاته‌وه‌.

 

 ---------------------------------------------------------------------------------------------------

 بۆ پێوه‌ندی‌ گرتن له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێوه‌به‌ر‌ى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی‌ فه‌یسبووكه‌وه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1169
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy