هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

جیاوازی نێوان فێدراڵیزم وکۆنفێدرالیزم

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

nazdar_-_h_-_logo_-_web_1فێدراڵیزم وەك سیستمی حكوومەتی: سیستەمێكی دێموكراتیكە كە بە پێی رێككەوتنی هاوبەشی دەستووری، سەروەری بە شێوەی ستوونی لە نێوان حكوومەتی ناوەندی (فێدراڵ)‌و هەرێمەكان دابەش دەكات‌و لە هەردوو ئاستی حكوومەتیدا دەسەڵاتەكانی یاسادانان‌و بەڕێوەبردن‌و دادوەری بەشێوەی ئاسۆیی لێك جیا دەكاتەوە.

كۆنفێدراڵیزم:دوو یان چەند دەوڵەت، بە شێوەیەكی ئارەزوومەندانە، بۆ چەند مەبەستێكی دیاریكراو (كاروباری دەرەوە، بەرگری یان ئابووری) پەیمانێكی نێودەوڵەتی پێك دێنن كە ئەو پەیمانە دەبێتە هۆی دروست بوونی نیهادێكی بەڕێوەبەری هاوبەش كە پێی دەگوترێ‌ كۆنفێدراسیۆن.

جیاوازی نێوان كۆنفێدراڵیزم‌و فێدراڵیزم:

١ـ لە كۆنفێدراڵیزمدا دەوڵەتەكان وەك یەك نوێنەریان لەو پەیمانەدا هەیە، بەڵام لەهەموو دەوڵەتانی فێدراڵیدا هەرێمەكان وەك یەك نوێنەریان لە ناوەند دا نییە.

٢ـ لە كۆنفێدراڵیزمدا دەوڵەتانی ئەندام مافی جیا بوونەوەیان پارێزراوە، بەڵام لە فێدراڵیدا هەرێمەكان مافی جیابوونەوەی یەك لایەنەیان نییە.

٣ـ كۆنفێدراسیۆن لە ئاستی نێونەتەوەییدا كەسایەتی یاسایی نییە‌و بەڵام هەموو دەوڵەتانی ئەندام لەو پەیمانەدا كەسایەتی یاسایی نێونەتەوەییان پارێزراوە، لە فێدراڵیزمدا تەنیا دەوڵەتی فێدراڵ لە ئاستی نێونەتەوەییدا كەسایەتی یاسایی هەیە.

٤ـ لە كۆنفێدراسیۆندا بڕیارەكان بە كۆی دەنگ (اتفاق ارا) دەدرێن بەڵام لە فێدراڵیدا هەمیشە بڕیارەكان بە كۆی دەنگ نادرێن.

٥ـ لە كۆنفێدراسیۆندا دەوڵەتەكان مافی ڤێتۆكردنی بڕیارەكانیان هەیە بەڵام لە فێدراڵیدا وانییە.

 

fedral_-_nazdar_-_2


٦ـ لە كۆنفێدراسیۆندا دەوڵەتانی ئەندام دەسەڵات‌و سەلاحییەتیان وەكیەك‌و یەكسانە بەڵام لە هەموو دەوڵەتێكی فێدراڵیدا هەرێمەكان دەسەڵات‌و سەلاحییەتیان وەكیەك نییە.

٧ـ لە كۆنفێدراڵیزمدا ناوەند خاوەنی سەرچاوەی دارایی‌و پێگەی هەڵبژاردنی سەربەخۆ نییە بەڵام لە فێدراڵیزمدا حكوومەتی ناوەندی (فێدراڵ) بە پێی یاسا خاوەنی دەسەڵاتی دارایی‌و پێگەی هەڵبژاردنی سەربەخۆیە.

٨- سنووری دەسەڵاتی كۆنفێدراسیۆن گرێدراوی دەوڵەتانی ئەندامە‌و تەنیا ئەو بەشە لە دەسەڵات پراكتیزە دەكات كە دەوڵەتانی ئەندام پێیان داوە، بەڵام حكوومەتی ناوەندی (فێدراڵ) هێندێك دەسەڵاتی بە پێی یاسا پێدراوە كە بە شێوەیەكی سەربەخۆ دەتوانێ‌ پراكتیزەیان بكات.

٩-لە كۆنفێدراڵیزمدا تەنیا دەوڵەتانی ئەندام پابەندن بە بڕیارەكانی ئەو پەیمانە نەك هاووڵاتیانی دەوڵەتانی ئەندام بەڵام لە فێدراڵیزمدا هەموو هاووڵاتیان پابەندن بە بەڕێوەبردنی بڕیارات‌و یاسا‌و رێسای دەوڵەتی فێدراڵ.

 

 ---------------------------------------------------------------------------------------------------

 بۆ پێوه‌ندی‌ گرتن له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێوه‌به‌ر‌ى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی‌ فه‌یسبووكه‌وه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 836
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy